سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
نوێژ ته‌رک کردن
نوسینى:ناصح ئیبراهیم سازانى
بێگومان ته‌رک کردنى نوێژ یه‌کێکه له تاوانه گه‌وره‌کان و, هۆی چوونه دۆزه‌خه, خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (فِي جَنَّاتٍ يَتَسَاءَلُونَ ﴿٤٠﴾ عَنِ الْمُجْڕ‌مِينَ ﴿٤١﴾ مَا سَلَكَكُمْ فِي سَقَرَ ﴿٤٢﴾ قَالُوا لَمْ نَكُ مِنَ الْمُصَلِّينَ ﴿٤٣﴾ وَلَمْ نَكُ نُطْعِمُ الْمِسْكِي) المدثر: ٤٠ - ٤٤. واته: ئه‌وکه‌سانه‌ى سه‌ر فرازو شادمانن له به‌هه‌شتدا به تاوانبارانى دۆزه‌خ ده‌ڵێن: ئه‌وه چى بوو ئێوه‌ى راپێچى دۆزه‌خ کرد؟! له وه‌لآمدا ده‌ڵێن: له نوێژگه‌ران نه‌بووین, خۆراکمان به‌هه‌ژاران نه‌ده‌به‌خشى.
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت: (فَخَلَفَ مِن بَعْدِهِمْ خَلْفٌ أَضَاعُوا الصَّلَاةَ وَاتَّبَعُوا الشَّهَوَاتِ ۖ فَسَوْفَ يَلْقَوْنَ غَيًّا) مریم: ٥٩. واته: ئینجا له پاش ئه‌وان که‌سانێک له نه‌وه‌کانیان بوونه جێنشینیان نوێژیان ده‌فه‌وتاندو شوێن هه‌واو ئاره‌زوو که‌وتن, جا ئه‌وانه له داهاتوودا تووشى (سزاى) گومڕاییان ده‌بن.
نوێژ نه‌کردن ده‌بێته هۆی پشتکردنه دینى خوا‌و, سزاى سه‌ختى ناو گۆڕ وه‌ک له‌م ئایه‌ته‌دا ئاماژه‌ى بۆ کراوه: (وَمَنْ أَعْرَ‌ضَ عَن ذِكْڕ‌ي فَإِنَّ لَهُ مَعِيشَةً ضَنكًا وَنَحْشُرُ‌هُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ أَعْمَىٰ) طه: ١٢٤ .
* پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێت: (أُمِرْتُ أَنْ أُقَاتِلَ النَّاسَ حَتَّى يَشْهَدُوا أَنْ لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ وَأَنَّ مُحَمَّدًا رَسُولُ اللَّهِ وَيُقِيمُوا الصَّلَاةَ وَيُؤْتُوا الزَّكَاةَ فَإِذَا فَعَلُوا ذَلِكَ عَصَمُوا مِنِّي دِمَاءَهُمْ وَأَمْوَالَهُمْ إِلَّا بِحَقِّ الْإِسْلَامِ وَحِسَابُهُمْ عَلَى اللَّهِ) . واته: فه‌رمانم پێکراوه: که بجه‌نگم له‌گه‌ڵ ئه‌و خه‌ڵکه‌دا هه‌تا شایه‌تمان دێنن و, به‌ڕێک و پێکى نوێژه بکه‌ن و زه‌کات بده‌ن, ئیتر ئه‌وه‌ى ئاوا بکات ئه‌وه سه‌رو ماڵى خۆی له‌من قه‌ده‌غه‌ده‌کات و خوێن و ناموس و ماڵى له‌من حه‌رام ده‌بێ, مه‌گه‌ر له‌سه‌ر حه‌قی شه‌رعى, ئیتر حساب و لێپرسینه‌وه‌ى نیازى دڵی له‌و دنیا له‌سه‌ر خوایه.
خواى گه‌وره‌ش ده‌فه‌رموێت:(فَإِن تَابُوا وَأَقَامُوا الصَّلَاةَ وَآتَوُا الزَّكَاةَ فَخَلُّوا سَبِيلَهُمْ ۚ) التوبه: ٥. واته: ئه‌گه‌ر تۆبه‌یان کردوو, نوێژیان کرد‌و, زه‌کاتیان دا وازیان لێ بێنن..
* پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێت: (بَيْنَ الرَجْل وَبَيْنَ الشِرْكِ وَالْكُفْڕ تَرْكُ الصّلاةِ) . واته: جیاوازیى نێوان پیاوى موسڵمان و هاوه‌لأ و شه‌ریک بۆ خوا دانه‌ر نوێژ نه‌کردنه.
* (أم أيمن) ره‌زاى خواى لێ بێ فه‌رمووى: پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم فه‌رمویه‌تى: (لَا تَتْرُكْ الصَّلَاةَ مُتَعَمِّدًا فَإِنَّهُ مَنْ تَرَكَ الصَّلَاةَ مُتَعَمِّدًا فَقَدْ بَڕئَتْ مِنْهُ ذِمَّةُ اللَّهِ وَرَسُولِهِ) . واته: به ئه‌نقه‌ست واز له نوێژ مه‌هێنه, ئه‌وه‌ى نوێژێک به‌بێ هۆ نه‌کات ئه‌وه له وه‌عدو به‌ڵێنى خوا به‌رى ده‌بێت.
* هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تى: (مَن فاتَتْهُ الصّلاةِ فَكأ نّمَا وُتِرَ أَهْلُهُ وَ مَالُهُ) . واته: هه‌رکه‌سێک نوێژێ بفه‌وتێنێ بێ به‌هانه‌یه‌کى شه‌رعى وه‌ک ئه‌وه وایه خانه‌واده‌و ماڵ و سامانه‌که‌ى له ده‌ست بدات. ئه‌وه بۆ یه‌ک نوێژ ئه‌ى ئه‌گه‌ر که‌سێک نوێژ نه‌کات ئه‌بێ حاڵی چی بێ؟!.
به‌ڵێ نوێژێ بفه‌وتێنێ وه‌ک ئه‌وه وایه ماڵ و منداڵ و سامانه‌که‌ى له‌ده‌ست بدات, جا براى موسڵمان چۆنه به‌لاته‌وه ئه‌گه‌ر کۆرپه‌که‌ت یان جگه‌رگۆشه‌که‌ت له‌ده‌ست بده‌یت که‌لات خۆشه‌ویست و سه‌نگینه, یان خێزانه خۆشه‌ویسته‌که‌ت له‌ده‌ست بده‌یت که‌مایه‌ى حه‌وانه‌وه‌ى ژیانته, یا ئه‌و ماڵ و سامانه‌ى که ئه‌و هه‌موو هه‌وڵ ته‌قه‌لایه‌ت بۆ داوه!. بێگومان ئه‌وه یه‌ک نوێژ بفه‌وتێنێ ئه‌ى ئه‌گه‌ر هه‌موو نوێژه‌کان بفه‌وتێنێ ده‌بێ چۆن بێ!!.
ئه‌و که‌سانه‌ى که نوێژ به‌جه‌ماعه‌ت ناکه‌ن شه‌یتان زاڵ ده‌بێ به‌سه‌ریاندا, ئه‌ى ئه‌گه‌ر ته‌رکى بکه‌ن ئه‌بێ حاڵیان چۆن بێ؟!. پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێت: (مَامِن ثَلاَثَةِ في الْقَريَةِ, ولابَدْوٍ, وَلاتُقَام فيهم الصَّلاةَ إلا قَدْ استحْوَذَ عَلَيِهْمُ الشَيْطَان, فَعَلَيكَ بالجَماعَة فَإِنَّما يَأَكُلُ الذِئْبُ القَاصِيَة) . واته: ئه‌گه‌ر سێ که‌س پێکه‌وه بوون جاگوند نشین بوون یا کۆچه‌رى به‌کۆمه‌ڵ نوێژیان نه‌کرد, ئه‌وه شه‌یتان زالأ بووه به‌سه‌ریاندا, که‌واته ئه‌ى موسڵمان به‌جه‌ماعه‌ت نوێژه‌کانت بکه له‌گه‌لأ جه‌ماعه‌تى موسڵمانان به, چونکه گورک ئه‌و مه‌ڕه ده‌خوات که ته‌نهایه.
زانایان و ئیمامه موجته‌هیده‌کان ره‌حمه‌تى خوایان لێ بێ راى جیاوازیان هه‌یه له حوکمى نوێژ نه‌که‌ردا به‌قه‌ستى بێ یان له‌به‌ر ته‌مه‌ڵى:
پێشه‌وا شافیعى و مالیک ره‌حمه‌تى خوایان لێ بێ ده‌ڵێن: پێى کافر نابێ, به‌لآم داواى لێ ده‌کرێت نوێژ بکات ئه‌گه‌ر نه‌یکرد ده‌کوژرێت له‌سه‌ر نه‌کردنى, نه‌ک له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى که کافر بووه.
هه‌ندێکى تر له زانایان رایان وایه هه‌ر که‌سێک له‌به‌ر ته‌مه‌ڵى نوێژ نه‌کات کافر ده‌بێت له‌وانه پێشه‌وا على کوڕى ئه‌بوتالیب و ئه‌حمه‌دى کوڕى حه‌نبه‌ل.
هه‌ندێکی تریان ده‌ڵێن: ده‌بێ بکرێته زیندان تا ته‌وبه ده‌کات و ده‌گه‌ڕێته‌وه یان ده‌مرێت وه‌ک پێشه‌وا ئه‌بو حه‌نیفه‌ى نعمان.
ئیبن قه‌یم ده‌ڵێت: به به‌ڵگه‌ى قورئان و سوننه‌ت و یه‌ک ده‌نگى هاوه‌لآن ئه‌و که‌سه‌ى نوێژ نه‌کات پێى کافر ده‌بێ, ئیسحاقى کوڕى راهویه‌ش ئه‌وه‌ى نه‌قڵ کردووه .
ئه‌مه جیاوازى و راى زانایانه له‌سه‌ر ئه‌و که‌سه‌ى که باوه‌ڕى پێى هه‌یه به‌لآم له‌به‌ر ته‌مه‌ڵى نایکات یان خۆى به‌تاوانبار ده‌زانێ.. به‌لآم بۆ ئه‌وکه‌سانه‌ى گاڵته به نوێژ ده‌که‌ن و باوه‌ڕیان پێى نییه و به‌فه‌رزى نازانن ئه‌وانه به‌یه‌ک ده‌نگى زانایان پێى کافر ده‌بن, ئه‌گه‌ر ژنه‌که‌ى موسڵمان بوو لێى ده‌سه‌نرێته‌وه, چونکه به‌شه‌رع خێزانى ئه‌و نییه, هه‌ر کارێکى جووت بوونى له‌گه‌ڵدا ئه‌نجام بدات وه‌ک زیناى کردبێ وایه, ئه‌و منداڵه‌ش که ده‌بێت مناڵى زینایه, ئه‌گه‌ر مردیش نوێژى له‌سه‌ر ناکرێ و له گۆڕستانى موسڵماناندا نانێژرێت, له میراتى موساڵمانیش میراتى ناکه‌وێت, با باوکى خۆشى بێت.
* عبداللهى کوڕی شه‌قیق ره‌زاى خواى لێ بێ فه‌رمووى: (كَانَ أصْحَابُ مُحَمَّدٍ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ لاَيَرَوْنَ شَيْئًا مِنَ الأعْمَالِ تَرْكُهُ كُفْرٌ غَيْرَ الصلاَةِ) . واته: هاوه‌لآنى پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم ته‌رک کردن و ئه‌نجام نه‌دانى هیچ کرده‌وه‌یه‌کیان به کوفر و بێ باوه‌ڕى دانه‌ناوه جگه له نوێژ.
* عبداللهى کوڕی عه‌مر ره‌زاى خوایان لێ بێ گێڕاویه‌تیه‌وه که پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم زۆژێک باسی نوێژى کردوو فه‌رمووی: (مَنْ حَافَظَ عَلَيْهَا كَانَتْ لَهُ نُورًا وَبُرْهَانًا وَنَجَاةً يَوْمَ الْقِيَامَةِ وَمَنْ لَمْ يُحَافِظْ عَلَيْهَا لَمْ يَكُنْ لَهُ نُورٌ وَلَا بُرْهَانٌ وَلَا نَجَاةٌ وَكَانَ يَوْمَ الْقِيَامَةِ مَعَ قَارُونَ وَفِرْعَوْنَ وَهَامَانَ وَأُبَيِّ بْنِ خَلَفٍ) . واته: هه‌رکه‌سێک پارێزگارى له نوێژه‌کانى بکات و ئه‌نجامیان بدات له‌کاتى خۆیاندا ده‌بنه رووناکى و به‌ڵگه بۆى و رزگار بوونى له رۆژى قیامه‌تدا, هه‌رکه‌سێکیش واى نه‌کرد ئه‌وا نه رووناکین و نه‌به‌ڵگه‌ن و نه‌ده‌بنه هۆى رزگار بوونى, له‌گه‌لأ قارون و فیرعه‌ون و هامان و ئوبه‌ى کوڕى خه‌ڵه‌ف حه‌شر ده‌کرێت و له دۆزه‌خدا پێکه‌وه ده‌بن.
زانایان له راڤه‌ى ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌دا ده‌ڵێن: هه‌ر که‌سێ ماڵ و سامان سه‌رقاڵى بکات و ته‌رکى نوێژه‌کانى بکات ئه‌وه له‌گه‌لأ قاروونه, هه‌ر که‌سێکیش کورسى و ده‌سه‌لآته‌که‌ى سه‌رقاڵى بکات و نوێژه‌کانى بفه‌وتێنێ ئه‌وه له‌گه‌لأ فیرعه‌ونه, هه‌ر که‌سێ کاروبارى وه‌زاره‌ت و سه‌رۆکایه‌تى سه‌رقاڵى بکات ئه‌وه له‌گه‌لأ هامانه, ئه‌وه‌شى به‌بازرگانیه‌وه خه‌ریک بێ و ته‌رکى نوێژه‌کانى بکات ئه‌وه له‌گه‌لأ ئوبه‌ى کوڕى خه‌ڵه‌فدایه که یه‌کێ بووه له کافره‌کانى سه‌رده‌مى پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم.

