سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
گه‌وره‌ترین موعجیزه‌ى قورئانى له پیته‌كانى سه‌ره‌تایى چه‌ند سوره‌تێك دا
نوسینى مه‌لا دلشاد باله‌كى
ژماره‌ى پیته سره‌تاییه‌كانى چه‌ند سوره‌تێك له قورئانى پیرۆزدا بریتیه له (14) كه ئه‌مانه‌ن (نص الحكيم لة سر القاطع) ئه‌م پیتانه له سه‌ره‌تاى (29) سوره‌تى قورئانى پیرۆز هاتوون كه تائێستا چه‌ندین واتایان بۆ دیارى كراوه به‌لاَم زانایان نه‌یان توانیوه بگه‌نه واتا راسته‌قینه‌كه‌یان چونكه وه‌ك زۆر له راڤه‌كارانى قورئان فه‌رموویانه ئه‌م پیتانه واتایه‌كه‌ى ته‌نها خواى په‌روه‌ردگار ئه‌یزانێت .
به‌لاَم ئه‌گه‌ر سه‌یرێكى پێك هاته‌و ژماره‌وجۆره‌كانى ئه‌م پیتانه بكه‌ین هیچى له خۆرا نه‌وتراوه به‌ڵكو بۆ هه‌ر لایه‌نێك وبه‌كارهاتنێكیان چه‌ندان موعجیزه‌ى گه‌وره‌ى تێدایه‌و زۆریشى تائێستا هه‌ر ده‌ركى پێنه‌كراوه و نه‌زانراوه ئه‌مه‌ش چه‌ند زانیاریه‌كه له‌سه‌ر ئه‌م پیتانه كه به (فواتح السور) ناسراون ژماره‌ى ئه‌م پیتانه كه (14) یه نیوه‌ى ته‌واوى ژماره‌ى پیته عه‌ره‌بیه‌كانه كه (28) تیپه وه‌له ته‌واوى ئه‌م (28) پیته‌دا به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان له‌ناو (14 )پیته‌كاندا هه‌یه بۆنمونه .
یه‌كه‌م//
دوو پیتى سه‌ره‌تایى فواتح السور واته پیتى (ا-ح) له (9) پیتى سه‌ره‌تای (28 )پیته‌كانن ((ا-ب-ت-ث-ج-ح-خ-د-ذ))
دووه‌م//
پێنج پیته ناوه‌ڕاستیه‌كه له فواتح السوردا واته پیته‌كانى ر-س-ص-ط-ع )) ئه‌مانه‌ش له ده‌پیته‌كانى هیجائین كه له دواى پیته‌سه‌ره‌تایه‌كان دێن واته پیته‌كانى ((ر-ز-س-ش-ص-ط-ظ-ع-غ)).
سى َیه‌م //
ئه‌م حه‌وت پیته‌ى دوایش له فواتح السوردا واته پیته‌كانى ((ق-ك-ل-م-ن-ه -ى)) ئه‌مانه‌ش ده‌كه‌ونه نێوان پیته‌كانى تر‌ى زمانى عه‌ره‌بى واته پیته‌كانى ((ف-ق-ك-ل-م-ن-ه-و-ى))
واتاى ئه‌م سىَ خاڵه‌ى سه‌ره‌وه ئه‌وه‌یه كه ئه‌م ( 14 )پیته‌ى له‌سه‌ره‌تای (29) سوره‌تى قورئانى پیرۆزدا هاتوون به‌م شێوه‌یه‌ى كه باسمان كرد ته‌واوى (28) پیته عه‌ره‌بیه‌كه له خۆ ده‌گرن كه‌به‌سىَ قۆناغه، قۆناغى یه‌كه‌م (9) پیت له ناوه‌خۆیان ده‌گرن ،قۆناغى دووه‌م -10-پیت . وه‌قۆناغى سێیه‌م -9- پیت واته كۆى گشتى -28 - كه له‌ناو پیته‌كانى سه‌ره‌تایى سوره‌ته‌كاندا وه‌رئه‌گیریت .
له لایه‌كى تره‌وه .
ژماره‌ى پیته‌كانى سه‌ره‌تایى سوره‌ته‌كان كه به فواتح السور ناسراون یه‌كسانه به نیوه‌ى ژماره‌ی پیته‌كانى زمانى عه‌ره‌بى چونكه ژماره‌یان 14 پیته ژماره‌ى پیته عه‌ره‌بیه‌كانیش 28 پیت واته نیوه‌ى ئه‌م ژماره‌یه .
وه‌هه‌روه‌ها له‌م 14 پیته‌دا نیوه‌ى پیته‌كانى (همس) كه بریتین له (فحثه ،شخص،سكت)ى تێدایه -كه ئه‌مانه‌ن (ح-ه-ص-س-ك) به‌هه‌مان شێوه نیوه‌ى پیته‌كانى (جه‌هریه) ى تێدایه كه بریتین له پیته‌كانى (أ-ط-ي-ل-م-ن-ع-ق-ر) (جه‌هر)پێچه‌وانه‌ى (همسه) واته پیته‌كانى همس له‌گه‌ل جهر 18پیته نیوه‌ى (18) (9 ) یه كه ده‌كاته پیته‌كانى فواتح السور .
پیته‌كانى (الشدة) ( اجد قطة بكت) واته 8پیت نیوه‌ى ئه‌م پیتانه له‌فواتح السوردا هاتووه كه‌بریتین له پیته‌كانى (ا-ك-ق-ط) .
پیته‌كانى (ره‌خاوه) 10 پیت (( ح -م- س- ع- ل- ى-ن-ص- ر ه )) كه ئه‌مانه له سه‌ره‌تایى سوره‌ته‌كاندا هه‌ن .
پیته‌كانى (الاطباق) (4) پیتن (( ص ض ط ظ)) به‌هه‌مان شێوه له مانه‌ش نیوه‌یان كه‌وتونه‌ته سه‌ره‌تایى سوره‌ته‌كان ((ص ط))
پیته‌كانى الانفتاح ( ا - ب- ت -ث - ج- ح -خ - د - ذ - ر-ز - س - ش -ع-غ- ف -ق - ك - ل - م - ن - ه - و -ى )) 24 پیتن كه ئه‌مانه‌ش (( ح - ر - س - ع - ق - ك - ل - ن - ه - ى - ا - م )) نیوه‌ى ئه‌م پیتانه‌ن كه‌ده‌كه‌ونه ناو ژماره‌كانى ئه‌م پیتانه‌ى كه له‌سه‌ره‌تایى سوره‌ته‌كاندا هاتوون .
هه‌روه‌ها پیته‌كانى (الحلق) (6 )پیته (( ا - ه -ح-خ- ع - غ )) نیوه‌یان نورانین وبه فواتح السور ناسراون - ((ه - ح - ع )) .
وه‌پیته‌كان له پیتى حه‌لق نه‌بن(22) پیته نیوه‌یان نورانین كه بریتین له ((ن،ق،ص،ل،م،ى،س، ك،ط،ر،ا))
واتای ئه‌م خالاَنه‌ش ئه‌وه‌یه كه ئه‌م چوارده پیته‌ى ده‌كه‌ونه سه‌ره‌تایى چه‌ند سوره‌تێكى قورئانى پیرۆز له هه‌ر به‌شێك له به‌شه‌كانى پیته‌كان كه به‌شه‌كانى 1- الهمس 2- الجهر 3- الشَده 4- الرخاوه 5- الاگباق 6-الانفتاح 7- الحلق 8- پێچه‌وانه (الحلق....
نیوه‌ى پیته‌كان وه‌رگیراوه به‌بىَ زیادو كه‌م و له سه‌ره‌تایى سوره‌ته‌كاندا هاتوون ئایه ئه‌مه گه‌وره‌ترین موعجیزه‌ى قورئانى پیرۆز نیه ؟
له‌هه‌مان كاتدا شێوازى ئه‌م پیتانه له رووى ژماره‌وه به‌م شێوه‌یه هاتووه یه ك پیت ((ص)) دوو پیت ((حم)) سىَ پیت ((ال‌م)) چوارپیت ((المص)) پێنج پیت ((كهيعص)) ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌رێته‌وه كه شێوازى ده‌ربرین وگفتوگۆى عه‌ره‌به‌كان به‌م شێوه‌یه بووه له یه‌ك پیت تا پێنج پیت زیاترى نه‌بووه .
ئه‌مه‌ى خواره‌وه‌ش ئه‌م سوره‌تانه‌ن كه سه‌ره‌تاكانیان به‌م پیتانه ده‌ست پىَ ده‌كات .
-ال‌م-ذلكالكتاب لاريب فية للمتقين -البقرة /1-2
2- ال‌م - الله لااله الا هو الحى والقیوم / 1-2
3- المص [الأعراف : 1]
4- الر- یونس =1
5- الر - هود =1
6- الر- یوسف = 1
7- الر - الرعد = 1
8- الر - ابراهیم =1
9- الر - الحجر
10- طه- طه- 1
11 - طسم الشعرا‌ء -1
12- طس \النمل =1
13- طسم = القصص
14- ال‌م = لقمان
15 - ال‌م = السجدة
16 - ی‌س = ی‌س
17 - ص = ص
18- حم = غافر
19- حم = فصيلت
20- حم = عشق
21- حم = الزخرف
22- حم =الدخان
23- حم = الجاثية
24- حم =احقاف
25- ق = ق
26- كهيعص = مريم
27 - ال‌م = العنكبوت
28- ال‌م = الروم
29- ن والقلم وما يسطرون = القلم
وه هه‌روه‌ها به پێى ئه‌م به‌راورده ژمێریاریانه‌ى كه له‌سه‌ر قورئانى پیرۆز كراوه به‌تایبه‌تى له‌م چه‌ند پیتانه‌ى كه‌وتوونه‌ته سه‌ره‌تایى سووره‌ته‌كان هۆكارى دانانى ئه‌م پیتانه له سه‌ره‌تایى هه‌ر سوره‌تێكدا موعجیزه‌ى گه‌وره‌ی تێدایه .
بۆنمونه سه‌ره‌تای سوره‌تى (لقمان) به (ال‌م) ده‌ست پىَ ده‌كات وسوره‌تى (یونس) یش به (الر) ده‌ست پىَ ده‌كات ئه‌گه‌ر به‌راورد بكه‌یت ئه‌م وشانه‌ى كه پیتى (ر) یان تێدایه ژماره‌یان (220) وشه‌یه - وه‌نزیكترین سوره‌تیش له سوره‌تى یونس كه به‌م پیته سه‌ره‌تاییانه ده‌ستى پێنه‌كردووه سوره‌تى (النحل) ودرێژتریشه له‌و به‌لاَم ئه‌م ووشانه‌ى كه پیتى (ر) یان تێدایه له‌و كه‌متره كه ژمره‌یان (200) وشه‌یه .ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌رێته‌وه كه سوره‌تى (یونس) سه‌ره‌تاكه‌ى به به‌سىَ پیت ده‌ستى پێكردووه كه یه‌كێك له‌م سىَ پیته پیتى ڕایه .
به‌شێكى تر‌ى ئیعجازى ئه‌م پیتانه له رووى دابه‌زین ودانانیان له‌سه‌ره‌تایى سوره‌ته‌كان كه به‌م شێوه‌یه‌ى كه باسى لێوه ئه‌كه‌ین شتێكى له خۆراو بىَ پلان نیه به‌ڵكو گه‌وره‌ترین كارجوانى ولێزانى خواى په‌روه‌ردگارى تێدا نه‌خشێنراوه،بۆنمونه. ئه‌م پیتانه یه‌ك پیتى هه‌یه تا پێنج پیت . هه‌ریه‌ك له‌مانه‌ش له سه‌ره‌تایى سوره‌تاكاندا هاتوون ته‌نها چواریان نه‌بن كه بریتین له .
1- ال‌م- كه 6- جار هاتووه
2- الر- 5 - جار هاتووه
3- طسم - 2 -جارهاتووه
4- حم - 6 جار هاتووه وجارى حه‌وته‌میش له ووشه پێنج پیته‌كاندا هاتووه وه‌ك ( حم -عسق) .
كه‌واته كۆى ئه‌م وشانه‌ى كه له سه‌ره‌تایى سوره‌ته‌كاندا هاتوون دووباره بوونه‌ته‌وه بریتین له 19- ووشه وه‌ئه‌وانه‌ى كه دووباره نه بووینه‌وه 10-وشه كۆى گشتى 29-وشه كه ده‌كاته ژماره‌ى سوره‌ته‌كانى قورئان كه سه‌رتاكه‌یان به‌م پیتانه ده‌ست پێكردووه واته 29-سوره‌ت .
سه‌رچاوه‌كان
1- - الاعجاز اللغوى من فواتح الور / سهام خضر
2- المعجزة القرانية / احمد عمر ابو شوخة
3- اسرار اعجاز القرا‌ن / عبدالدائم الكميل

