سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
نوێژ پاک و خاوێنی یه
نوسینى:ناصح ئیبراهیم سازانى
پێویسته له‌سه‌ر موسڵمان رووخسارى جوان بێ, خۆى له بیر نه‌کات, جل و به‌رگى خاوێن بێت و سه‌ر مه‌شق بێت با خه‌ڵک چاو له‌و بکه‌ن, چونکه پێغه‌مبه‌رى خۆشه‌ویستمان صلى الله علیه وسلم پاک و خاوێن بووه و فه‌رمانیشى کردووه به هاوه‌لآنى پاک و خاوێن بن به‌تایبه‌تى له‌کاتى چوون بۆ مزگه‌وت و نوێژى جه‌ماعه‌ت, یان کاتێک وه‌فدى قه‌ومه‌کان ده‌هات بۆ لاى ئه‌یفه‌رموو خۆتان بڕازێننه‌وه‌و بۆنى خۆش له خۆتان بده‌ن..
خواى گه‌وره له قورئاندا چه‌نده‌ها جار باسى پاک و خاوێنى کردووه له‌به‌ر گرنگیه‌که‌ى, هه‌روه‌ها فه‌رزى کردووه له سه‌ر موسڵمانان ده‌ستنوێژ بگرن بۆ نوێژه‌کانیان, له چه‌نده‌ها کات و حاڵه‌تیشدا ده‌بێت خۆیان بشۆن(يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِذَا قُمْتُمْ إِلَى الصَّلَاةِ فَاغْسِلُوا وُجُوهَكُمْ وَأَيْدِيَكُمْ إِلَى الْمَرَ‌افِقِ وَامْسَحُوا بِرُ‌ءُوسِكُمْ وَأَرْ‌جُلَكُمْ إِلَى الْكَعْبَيْنِ ۚ وَإِن كُنتُمْ جُنُبًا فَاطَّهَّرُ‌وا)المائده: ٦ . واته: ئه‌ى ئه‌وانه‌ى ئیمانتان هێناوه کاتێکک هه‌ستان بۆ نوێژکردن, ئه‌وه رووخسارتان بشۆن , هه‌روه‌ها ده‌سته‌کانتان تا ئانیشکه‌کانتان, پاشان ده‌ستى ته‌ڕ بهێنن به‌سه‌رتاندا, پێکانتان بشۆن تا هه‌ردوو قوله پێتان, ئه‌گه‌ر له‌ش گران بوون ئه‌وه خۆتان بشۆن و خۆتان خاوێن بکه‌نه‌وه.
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت: (لَّمَسْجِدٌ أُسِّسَ عَلَى التَّقْوَىٰ مِنْ أَوَّلِ يَوْمٍ أَحَقُّ أَن تَقُومَ فِيهِ ۚ فِيهِ ڕ‌جَالٌ يُحِبُّونَ أَن يَتَطَهَّرُ‌وا ۚ وَاللَّـهُ يُحِبُّ الْمُطَّهِّڕ‌ينَ) التوبه: ١٠٨. واته: مزگه‌وتێَک که یه‌که‌مجار بناغه‌که‌ى بۆ ته‌قواو خواناسی دامه‌زرابێت شایانتره نوێژى تێدا بکه‌یت, چونکه ئه‌و موسڵمانانه‌ى خوا په‌رستى تیا ده‌که‌ن و به نوێژکردن ئاوه‌دانى ده‌که‌نه‌وه, ده‌یانه‌وێت خۆیان له هه‌موو کرده‌وه‌یه‌کى خراپ دوور بخه‌نه‌وه و خۆیان پاک رابگرن, خودا‌ش ئه‌و که‌سانه‌ى خۆش ده‌وێت له گوناه و خراپه خۆیان پاک راده‌گرن, جا چ پاک و خاوێنى جه‌سته بێت یان پاک و خاوێنى رۆح و دلأ و ده‌روون.
پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم فه‌رمانى کردووه به موسڵمانان که خۆیان بڕازێنه‌وه له مزگه‌وته‌کاندا, بۆنى خۆش له خۆیان بده‌ن, جل و به‌رگى پاک و خاوێن له‌به‌رکه‌ن, سیواک بکه‌ن و, دووربکه‌ونه‌وه له بۆنى ناخۆش و جل و به‌رگى پیس و چڵکن له‌به‌رکردن.
* پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێت: (الطُّهُورُ شَطْرُ الإِيمَانِ..) . واته: پاک و خاوێنى نیوه‌ى ئیمانه.. ئه‌مه‌ش پاک و خاوێنى جل و به‌رگ و, دڵ و ده‌روونیش ده‌گرێته‌وه..
* پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێت: (طَهِّرُوا هذِهِ الأَجْسَادَ طَهَّرَكُمُ الله) . واته: جه‌سته‌تان پاک و خاوێن راگرن با خواى گه‌وره‌ش پاکتان کاته‌وه.
* هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت: (إذا اسْتَيقَظَ أَحَدُكُم مِن نَومِهِ فلا يُدخِلُ يَدَهُ فى الإناءِ حَتّى يَغسِلها ثلاثاً, فَإِنَّ احدَكُم لايَدْرى أيْنَ باتَت يَدُهُ) . واته: ئه‌گه‌ر یه‌کێتان هه‌ستا له خه‌و باده‌ستى نه‌خاته ناو ئه‌و ده‌فره‌وه که ئاوى تێدایه و به‌کارى ده‌هێنێ, تا سێ جار ده‌ستى نه‌شوات, چونکه نازانێ ده‌ستى به‌رکوێ که‌وتووه کاتێک له خه‌ودا بووه.
پاک وخاوێنى ئاسه‌وارێکى گه‌وره‌ى هه‌یه له‌سه‌ر جه‌سته به‌تایبه‌تى (سنن االفطرة) ره‌وشته پاکه‌کان که ره‌وشتى پێغه‌مبه‌رانن,, به‌شێکن له هه‌ویه‌و پێناسه‌ى ماددى و مه‌عنه‌وى موسڵمان و سیماى جوان ده‌که‌ن و به هه‌یبه‌ت ده‌بێت..
* عائیشه ره‌زاى خواى لێ بێ فه‌رمووى: پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم فه‌رمویه‌تى: (عشر من الْفطْرَة: قصّ الشَّاڕب ، وإعفاء اللِّحْيَة ، والسواك ، واستنشاق المَاء ، وقص الْأَظْفَار ، وَغسل البراجم ، ونتف الْإِبِط ، وَحلق الْعَانَة ، وانتقاص المَاء). واته: سوننه‌تى فیتره‌ت بریتین له ده ره‌وشتى پاکى پێغه‌مه‌ران: سمێڵ کورت کردنه‌وه, ریش هێشتنه‌وه‌و به‌ردانه‌وه‌ى, سیواک کردن, ئاو له لوت وه‌ردان, نینۆک کردن, شتنى لۆچى په‌نجه‌کان, ده‌رهێنانى مووى بن باڵ, تاشینى مووى شه‌رمگا, تاره‌ت گرتن. موصعه‌ب ره‌زاى خواى لێ بێ فه‌رمووى: ده‌یه‌مم له بیرنه‌ماوه ئه‌گه‌ر ئاو له ده‌م رادان نه‌بێ.
پێشه‌وا نه‌وه‌وى له شه‌رحى (صحيح مسلم)دا له‌باره‌ى ئه‌م فه‌رموده‌وه ده‌ڵێت: ده‌گونجێ ده‌یه‌م خه‌ته‌نه‌کردن بێ.
پێشه‌وا ئیبن حه‌جه‌ر له راڤه‌ى ئه‌م فه‌رموده‌یه‌دا ده‌فه‌رموێت: په‌یڕه‌وکردنى ئه‌م سوننه‌تانه چه‌نده‌ها حیکمه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندى دین و دنیاى تێدایه وه‌ک هه‌ست کردن به شوێن که‌وتنى ئاینیى ئیسلام و ره‌وشتى پێغه‌مبه‌ران, سیما‌و رووخسارى جوان, پاک و خاوێنى به ته‌واوى مه‌عنا, که ئه‌حتیاتن بۆ ده‌ست نوێژ و غوسڵ کردن یان خۆشتن, کرده‌وه‌ى چاکه‌ن له به‌رامبه‌ر پاراستنى مافى خه‌ڵکانى ده‌وروبه‌ر و ئازار نه‌دانیان به‌بۆنى پیس, خۆ جیاکردنه‌وه‌یه له کافر و بت په‌رستان و گاور‌و جوله‌که و ئاگر په‌رستان و دژایه‌تى دروشمه‌کانیانه, جێبه‌جێ کردنى فه‌رمانى خواى گه‌وره‌یه که ده‌فه‌رموێت: ()وصوركم فاحسن صوركمالتغابن: ٣. واته: خواى گه‌وره به جوانترین شکڵ و شێوه سیما‌و رووخسارى ئێوه‌ى نه‌خشاندووه, کردوونى به رێک و پێک ترین گیانله‌به‌ر له‌سه‌ر رووى زه‌ویدا, هه‌روه‌ها کردوونى به به‌رزترین و به‌ڕێزترین گیانله‌به‌ر له رووى تێگه‌یشتنه‌وه هه‌روه‌کو ئه‌وه وایه خواى گه‌وره بفه‌رموێت: ئه‌ى ئاده‌میزاد من ئابه‌و شێوه‌یه ئێوه‌م دروستکردووه ده‌ى ئێوه‌ش مه‌یشێوێنن و به‌رده‌وام هه‌وڵبده‌ن به‌جوانى بیهێڵنه‌وه و پارێزگارى لێ بکه‌ن..جا ئه‌گه‌ر موسڵمان ئاوه‌ها بوو شایه‌نى ئه‌وه‌یه ده‌ستى بۆ درێژ بکرێت که مرۆڤێکى پاک و خاوێنه, گوێ له بیر‌و بۆچوونه‌کانى ده‌گیرێ و مرۆڤێکى سوپاس کراو ده‌بێ, خۆ ئه‌گه‌ر واش نه‌بوو ئه‌وا به پێچه‌وانه‌وه نه گوێى لێ ده‌گیرێ و نه که‌سیش سوپاسى ده‌کات .
ئیمام حه‌سه‌ن کاتێک ده‌چوو بۆ نوێژ چاکترین و خاوێنترین جل و به‌رگى له‌به‌ر ده‌کرد, له‌و باره‌وه لێیان پرسى؟ فه‌رمووى: (إِنَّ الله جميلٌ يُحِبُ الجَمالَ). خواى گه‌وره شتی جوانى پێخۆشه بۆیه منیش پێم خۆشه خۆم جوان که‌م. خواى گه‌وره‌ش پێى خۆشه جل و به‌رگتان جوان بێ و پاک و خاوێن بێت پێلآوى جوان له پێ بکه‌ن و سیمایشتان جوان بێ.
پێشه‌وا شافیعى ده‌فه‌رموێت: ئه‌وه‌ى جل و به‌رگى خاوێن بێ غه‌م و په‌ژاره‌ى که‌م ده‌بێت و ئه‌قڵى زیاد ده‌بێت .

