سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
ئه‌و پیاوه‌ى که دارێکى دڕکاوى لابرد به هۆیه‌وه چووه به‌هه‌شته‌وه
نوسینى: شێخ مه‌حمود ئه‌لمیسری
و: حسێن مه‌حمود هه‌ڵه‌بجه‌یى
هه‌بوو نه‌بوو.. پیاو چاکێکى دڵساف هه‌بوو.. حه‌زى به خێروخۆشى ده‌وروبه‌ره‌که‌ى ده‌کرد، له یه‌کێ له شاره‌کاندا ده‌ژیا.. ڕۆژێکیان، به ڕێگایه‌کدا رۆشت که خه‌ڵکى پیادا ره‌ت ده‌بوو، له‌وێ لقى دره‌ختێکى بینى که دڕکاوى بوو، درێژ بوو بوو بۆ ناوه‌ڕاستى رێگاى موسڵمانان، ته‌ماشاى کرد ده‌بێته هۆى ئازاردانى خه‌ڵکه‌که.. ئه‌بێ ئه‌و پیاوه بیرى له چى کردبێته‌وه؟ ئایا بیرى کرده‌وه: کێ ئه‌و لقه دڕکاویه خستۆته ئه‌و سه‌ره ڕێگایه! ئه‌ى بۆچى فڕێیداوه له وێدا؟ ئایا ده‌ستى کرد به جنێودان به‌وکه‌سه‌ى که وایکردووه؟
ئایا بیرى ده‌کرده‌وه که بڕوات به‌بێ ئه‌وه‌ى ده‌ستى لێ بدات هه‌تا ده‌ستى و جله‌کانى پیس نه‌بن؟ نه‌خێر... هیچ کارێکى واى نه‌کرد، به‌ڵکو بیرى له‌وه کرده‌وه چۆن برا موسڵمانه‌کانى ئازاریان پێ نه‌گات، بڕیاریدا که ئه‌و لقه دڕکاویه له‌سه‌ر ڕێگاکه لابه‌رێت، تا ئازاریان نه‌دات، پاداشته‌که‌شى ئه‌وه بوو که خواى گه‌وره لێى خۆش بوو، وه خستیه به‌هه‌شته‌وه.
وانه‌کانى ئه‌م چیرۆکه:
١. باسکردنى فه‌زڵى لابردنى شتى ئازاراوى له‌سه‌ر رێگاى موسڵمانان، که پاداشتى گه‌وره‌ى له‌سه‌ره.
٢. فراوانى به‌زه‌یى خوا‌و، مه‌زنى پاداشته‌که‌ى، چونکه ئه‌و پیاوه به کرده‌وه‌یه‌کى که‌م پاداشتێکى زۆری درایه‌وه و خرایه به‌هه‌شته‌وه، ئه‌ویش لابردنى شتێکى ئازاراوى بوو له‌سه‌ر ڕێگا.
٣. راده‌ى سه‌رپێچیکردنى موسڵمانان به‌رامبه‌ر به‌و رێنماییانه‌ى له ئاینه‌که‌یاندا هه‌یه، هه‌ندێکیان ده‌بینن که به‌وه‌وه ناوه‌ستێ که شتى ئازاراوى له‌سه‌ره رێگاى موسڵماندا لانابات، به‌ڵکو پاشه‌رۆ و زبڵى ماڵه‌که‌ى و پاشماوه‌ى خۆراک ده‌کاته سه‌ر رێى موسڵمانان..
٤. ئه‌و دره‌خته‌ى که دروسته ببڕدرێته‌وه ئه‌وه‌یه که ئازار ده‌ره بۆ مسوڵمانان.. به‌لآم ئه‌گه‌ر به سوود بوو بۆ مسوڵمانان وه‌ک دره‌ختێک که خه‌ڵکى بچنه ژێر سێبه‌ره‌که‌یه‌وه، ئه‌وه دروست نیه ببڕدرێته‌وه، چونکه خواى گه‌وره هه‌ڕه‌شه‌ى له‌و که‌سه کردووه که ده‌یبڕێته‌وه، که ده‌یخاته ئاگرى دۆزه‌خ، پێغه‌مبه‌ر(درودی خوای له‌سه‌ر بێت) ده‌فه‌رموێت( که‌سێک دره‌ختێکى به‌سوود ببڕێته‌وه ئه‌وه خۆى دووچارى ئاگرى دۆزه‌خ ده‌کاته‌وه).

