سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
چیرۆکى شه‌یتانه‌که له‌گه‌ل ئه‌بو هوره‌یره‌دا،،ره‌زای خوای له‌سه‌ر بێت،،
نوسینى: شیخ محمود المیسری
و: حسێن مه‌حمود هه‌ڵه‌بجه‌یى
ئازیزان و خۆشه‌ویستان: ئێستاش بوار ده‌ده‌ین به هاوه‌ڵى خۆشه‌ویست ئه‌بوهوره‌یره ،،ره‌زای خوای له‌سه‌ر بێت،،تاوه‌کو ئه‌م چیرۆکه سه‌یره‌مان بۆ بگێڕێته‌وه.
ئه‌بوهوره‌یره ،،ره‌زای خوای له‌سه‌ر بێت،،ووتى: پێغه‌مبه‌ر _درودی خوای له‌سه‌ر بێت_ فه‌رمانى پێدام که ببم به پاسه‌وانى ئه‌و شوێنه‌ى که زه‌کاتى ره‌مه‌زانى تیادا داده‌نرێت، و پارێزگارى ئه‌و شوێنه بکه‌م هه‌تا که‌س نزیک لێى نه‌بێته‌وه..
پیاوێکم بینى خۆراکى ده‌دزى منیش گرتم و پێم ووت: ده‌تبه‌م بۆلاى پێغه‌مبه‌رى خوا - درودی خوای له‌سه‌ر بێت - و شکاتت لێ ده‌که‌م..
پیاوه‌که‌ش ووتى: لێم ببوره، ئه‌بوهوره‌یره، من هه‌ژارم و که‌م ده‌ستم ، پیاوێکى قه‌رزارم و منداڵه‌کانیشم زۆریان برسیه.
ئه‌بوهوره‌یره ووتى: منیش وازم لێ هێنا و ده‌ستبه‌ردارى بووم.. کاتێ رۆژ بوویه‌وه، پێغه‌مبه‌ر _درودی خوای له‌سه‌ر بێت بینى فه‌رمووى: ئه‌ى ئه‌بوهوره‌یره دوێنێ دیله‌که‌ت چى کرد؟.
ئه‌بوهوره‌یره سه‌رسام بوو... چۆن پێغه‌مبه‌ر درودی خوای له‌سه‌ر بێت ئه‌و به‌سه‌رهاته‌ى زانى؟
به‌لآم هاته‌وه یادى که پێغه‌مبه‌ر - درودی خوای له‌سه‌ر بێت- نیگاى له ئاسمانه‌وه بۆ دێت و به دڵنیاییه‌وه خواى گه‌وره (جوبريل)ى ناردووه بۆ لاى تا ئه‌و هه‌واڵه‌ى پێ بدات..
له‌و ساته‌دا ئه‌بوهوره‌یره بیرى کرده‌وه که پێغه‌مبه‌ر - درودی خوای له‌سه‌ر بێت- لێى پرسى: دوێنێ دیله‌که‌ت چى کرد؟.
ئه‌بوهوره‌یره ووتى: ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا درودی خوای له‌سه‌ر بێت باسى گوزه‌رانى ناله‌بارى خۆى و منداڵه‌کانى کرد منیش به‌زه‌ییم پیادا هاته‌وه و ئازادم کرد.
پێغه‌مبه‌ریش - درودی خوای له‌سه‌ر بێت- فه‌رمووى ئایا نازانى به‌ڕاستى ئه‌و درۆى له‌گه‌ڵت کرد و جارێکى تر ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ئه‌بوهوره‌یره ووتى: بۆم ئاشکرا بوو که هه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه، چونکه پێغه‌مبه‌ر - درودی خوای له‌سه‌ر بێت هه‌واڵى پێدام که ده‌گه‌ڕێته‌وه..
وتى: له شوێنێکدا دانیشتم که که‌س نه‌یده‌بینیم.. له‌پڕ ئه‌و پیاوه هاته‌وه و بڕێک خۆراکى هه‌ڵگرت و منیش ده‌ستیگرم کرد و پێم ووت: ده‌بێ بتبه‌م بۆلاى پێغه‌مبه‌ر درودی خوای له‌سه‌ر بێت تا شکاتى تۆ بکه‌م له‌لاى.
پیاوه‌که‌ش جارێکى تر ووتى: لێم ببوره به‌ڕاستى من هه‌ژار و نه‌دارم و خاوه‌نى منداڵم و پێویستیه‌کى زۆرم به خواردن و خۆراک هه‌یه.. و جارێکى تر ناگه‌ڕێمه‌وه.
ئه‌بوهوره‌یره ووتى: منیش به‌زه‌ییم پیادا هاته‌وه و ئه‌م جاره‌ش ئازادم کرد... کاتێ رۆژ بوویه‌وه، پێغه‌مبه‌ر _درودی خوای له‌سه‌ر بێت بینى فه‌رموى ئه‌ى ئه‌بوهوره‌یره دیله‌که‌ت چى کرد؟.
ئه‌بوهوره‌یره‌ش ووتى: ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا - درودی خوای له‌سه‌ر بێت - باسى گوزه‌رانى ناله‌بارى خۆى و منداڵه‌کانى بۆ کردم، منیش به‌زه‌ییم پیادا هاته‌وه و ئازادم کرد.
پێغه‌مبه‌ر - درودی خوای له‌سه‌ر بێت- فه‌رموى : ئایا نازانى به‌ڕاستى ئه‌و درۆى له‌گه‌ڵت کرد و جارێکى تر ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ئه‌بوهوره‌یره ووتى: بۆ جارى سێیه‌م قه‌ڕه‌وڵم بۆ نایه‌وه، بینیم به‌دواى خواردندا ده‌گه‌ڕێت، منیش گرتم و پێم ووت: به‌خوا ئه‌مجاره ده‌ست به‌ردارت نابم و هه‌رده‌بآ بتبه‌م بۆلاى پێغه‌مبه‌ر - درودی خوای له‌سه‌ر بێت - تۆ له هه‌موو جارێکدا درۆ ده‌که‌یت و ده‌ڵێیت ئیتر ناگه‌ڕێمه‌وه، له‌گه‌لأ ئه‌وه‌شدا هه‌موو جارێ ده‌گه‌ڕێیته‌وه.
پیاوه‌که پێى ووت: وازبێنه با فێرى وشانێکت بکه‌م سودى لێ ده‌بینیت.
ئه‌بوهوره‌یره ووتى: چییه؟
پیاوه‌که ووتى: ئه‌گه‌ر ویستت راکشێیت بۆ ئه‌وه‌ى بخه‌ویت ئه‌وه [أية الكورسي] بخوێنه.
هه‌تا ئایه‌ته‌که ته‌واو ده‌که‌یت به‌رده‌وام خواى گه‌وره پارێزگاریت ده‌کات و شه‌یتانیش لێت نزیک نابێته‌وه هه‌تا رۆژ ئه‌که‌یته‌وه.
ئه‌بوهوره‌یره ووتى: منیش وازم لێهێنا... کاتآ رۆژ بوویه‌وه، پێغه‌مبه‌ر - درودی خوای له‌سه‌ر بێت- پێى فه‌رمووم : دوێنآ دیله‌که چى کرد؟.
ئه‌بوهوره‌یره ووتى: ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا، واى خۆی نیشاندا که فێرى وشانێکم ده‌کات که سودى ده‌بێت بۆم له‌لاى خوا منیش وازم لێهێنا.
پێغه‌مبه‌ر - درودی خوای له‌سه‌ر بێت- فه‌رموى: ووتى چى؟
ئه‌بوهوره‌یره ووتى: پێى ووتم: ئه‌گه‌ر چویته سه‌ر جێگاکه‌ت بۆ ئه‌وه‌ى بخه‌ویت ئه‌وه [اية الكرسى] بخوێنه له سه‌ره‌تاوه تا ئایه‌ته‌که ته‌واو ده‌که‌یت.. پاشان پێى ووتم: به‌رده‌وام خوا پارێزگاریت ده‌کات و شه‌یتان نزیکت نابێته‌وه هه‌تا رۆژ ده‌که‌یته‌وه.
پێغه‌مبه‌ر - درودی خوای له‌سه‌ر بێت- فه‌رموى: [أما إنة قد صدقك وهو كذوب].
واته: [پیشه‌ى ئاسایى ئه‌و ڕاستگۆیى نیه، به‌لآم ئه‌م جاره‌یان ڕاستگۆ بوو له‌گه‌ڵتدا].
پاشان پێغه‌مبه‌ر - درودی خوای له‌سه‌ر بێت- فه‌رموى: ئایا ده‌زانى سێ شه‌و کێ قسه‌ت له‌گه‌ڵدا ده‌کات.
ووتى: نه‌خێر، ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا.
پێغه‌مبه‌ر - درودی خوای له‌سه‌ر بێت- فه‌رموى: ئه‌وه شه‌یتان بوو.
واته ئه‌و پیاوه‌ى که خواردنى ده‌دزى شه‌یتان بوو، به‌لآم له شێوه‌ى پیاوێکدا ده‌هات بۆ لاى ئه‌بوهوره‌یره.
وانه‌کانى ئه‌م چیرۆکه:
١. موسڵمان ئه‌گه‌ر هه‌ر که‌سآ شتێکى پێ بسپێرێت که پارێزگارى بکات پێویسته ئه‌میندار بێت و نه‌هێڵێت که‌س هیچى لێ بدزێت.
٢. موسڵمان پێویسته هه‌ر وته‌یه له زارى پێغه‌مبه‌ر (درودي خواي لةسةر بيَت)وه ده‌ربچێت به‌ڕاستى بزانێت.. ئه‌واتا بینیمان که چۆن کاتێ پێغه‌مبه‌ر (درودي خواي لةسةر بيَت)هه‌واڵى دا به ئه‌بوهوره‌یره که پیاوه‌که ده‌گه‌ڕێته‌وه...
ووتى: زانیم که ده‌گه‌ڕێته‌وه، چونکه پێغه‌مبه‌ر (درودي خواي لةسةر بيَت)واى فه‌رموو.
٣. موسڵمان له‌وانه‌یه فێرى هه‌ندآ شت ببێت له که‌سانى ناموسڵمانیشه‌وه، و بینیمان که چۆن ئه‌بوهوره‌یره له شه‌یتانه‌وه فێرى ئه‌وه بوو که خوێندنى [اية الكرسى] پێش خه‌وتن مرۆڤ ده‌پارێزێت له شه‌یتان.
٤. موسڵمان پێویسته هه‌موو کاتێک پێش خه‌وتن [اية الكرسى] بخوێنێت تاوه‌کو خواى گه‌وره پارێزراوى بکات له فێلأ و ته‌ڵه‌که‌ى شه‌یتان، وه شه‌یتانیش نزیکى ناکه‌وێته‌وه هه‌تا رۆژ ده‌کاته‌وه..

