سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
هاوڕێی راسته‌قینه کێیه؟
ئا : هاوڕێ یاسین ـ هه‌ولێر
ناونیشانی باسه‌که‌مان پێده‌چێت مایه‌ی سه‌ره‌نج و تێڕامان بێت! ئایا له‌م قۆناغ و سه‌رده‌مه‌دا هاوڕێی راسته‌قینه بوونی هه‌یه؟ یان بارودۆخ گۆڕاوه و ته‌نها هاوڕێی به‌رژه‌وه‌ندی له‌ئارادایه؟ بۆئه‌وه‌ی هاوڕێی راسته‌قینه بناسین و له هاوه‌ڵی به‌رژه‌وه‌ندی جودای که‌ینه‌وه، ئاماژه به چه‌ند خاڵێک ده‌که‌ین، سه‌باره‌ت به سیما و که‌سایه‌تی و ره‌وشتی هاوڕێی راسته‌قینه:
١- هاوڕێی راسته‌قینه: ئه‌و که‌سه‌یه پۆزشه‌کانت قبوڵ ده‌کات، که هه‌ڵه‌ت کرد، لێت ده‌بورێت و، پشتگیریت ده‌کات له کاتی ئاماده‌نه‌بوونتدا.
٢- هاوڕێی راسته‌قینه: ئه‌و که‌سه‌یه که گومانی باشت پێ ده‌بات، گه‌ر هه‌ڵه‌یه‌کت به‌رامبه‌ری کرد، پۆزشت بۆ ده‌هێنێته‌وه و له ناخی خۆیدا ده‌ڵێت پێده‌چێت هیچ مه‌به‌ستێکی خراپی نه‌بووبێت.
٣- هاوڕێی راسته‌قینه: ئه‌و که‌سه‌یه چاودێری ماڵ و منداڵ و که‌سوکار و ئابڕوت ده‌کات.
٤- هاوڕێی راسته‌قینه: ئه‌و که‌سه‌یه له خۆشی و ناخۆشی، له شادی و خه‌مباری، له ده‌وڵه‌مه‌ندی و هه‌ژاریدا له‌گه‌ڵتدایه.
٥- هاوڕێی راسته‌قینه: ئه‌و که‌سه‌یه تۆ پێشی خۆی ده‌خات و به‌رده‌وام ئومێدی چاکه‌ت بۆ ده‌خوازێت.
٦- هاوڕێی راسته‌قینه: ئه‌و که‌سه‌یه ئامۆژگاریت ده‌کات، گه‌ر هه‌ڵه‌یه‌کی لێت بینی، هانت ده‌دات بۆ چاکه، گه‌ر چاکه‌ی لێ بینیت، هاوکاریت ده‌کات بۆ ئه‌نجامدانی کاری چاکتر.
٧- هاوڕێی راسته‌قینه: ئه‌و که‌سه‌یه ده‌ستپێشخه‌ری ده‌کات له سلآوکردندا، گه‌ر پێویستت پێی بوو، هه‌وڵ ده‌دات پێداویستیه‌کانت بۆ دابین بکات.
٨- هاوڕێی راسته‌قینه: ئه‌و که‌سه‌یه به په‌نهانی دۆعای خێرت بۆ ده‌کات، بێ ئه‌وه‌ی داوات لێی کردبێت.
٩- هاوڕێی راسته‌قینه: ئه‌و که‌سه‌یه بۆ خوا و له‌پێناوی خوادا تۆی خۆشده‌وێت، بێ هیچ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کی مادی و مه‌عنه‌وی.
١٠- هاوڕێی راسته‌قینه: ئه‌و که‌سه‌یه سودت پێ ده‌گه‌یه‌نێت به کرده‌وه چاکه‌کانی، به ئه‌ده‌ب و ره‌وشت و هه‌ڵسوکه‌وتی .
١١- هاوڕێی راسته‌قینه: ئه‌و که‌سه‌یه به‌هۆیه‌وه له‌نێو خه‌ڵکیدا پایه‌دار ده‌بیت و شانازی به هاوڕێیه‌تییه‌وه ده‌که‌یت، شه‌رمه‌زار نابیت له هاوڕێیه‌تیکردنی و گه‌ڕان له‌گه‌ڵیدا.
١٢- هاوڕێی راسته‌قینه: ئه‌و که‌سه‌یه له کاتی پێویستیدا به خۆشحاڵی و خێرایی و بێ به‌رامبه‌ر به‌هاناته‌وه دێت و خزمه‌ت و هاوکاریت ده‌کات.
١٣- هاوڕێی راسته‌قینه: ئه‌و که‌سه‌یه چی بۆ خۆی ده‌خوازێت، ئه‌وه‌ش بۆ تۆ ده‌خوازێت.

