سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
ئه‌و شتانه‌ى ده‌بنه هۆی پاک و خاوێنى: یه‌که‌م- چوونه سه‌رئاو:
نوسینى:ناصح ئیبراهیم سازانى
بێگومان تاره‌تگرتن واجبه به‌ئاو یان به سێ به‌رد یاخود به‌هه‌ردووکیان, خواى گه‌وره ئه‌م مرۆڤه‌ى وا دروستکردووه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه خۆى رزگار بکات له هه‌رچى له ناو میزڵدان و ریخۆڵه کانیدایه له میزو پیسایى, هه‌روه‌ها له پاشماوه‌کانى جه‌سته خۆى خاڵى بکاته‌وه, هه‌تا هه‌میشه پاکوخاوێن و ته‌ندروست و چالاک بێ و, تواناى ئه‌نجامدانى کاره‌کانى هه‌بێ.
خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (فِيهِ ڕ‌جَالٌ يُحِبُّونَ أَن يَتَطَهَّرُ‌وا ۚ وَاللَّـهُ يُحِبُّ الْمُطَّهِّڕ‌ينَ) التوبه: ١٠٨. واته: ئه‌و مسڵمانانه‌ى خوا په‌رستى تیا ده‌که‌ن و به نوێژکردن ئاوه‌دانى ده‌که‌نه‌وه, ده‌یانه‌وێت خۆیان خۆیان پاک رابگرن, خودا‌ش ئه‌و که‌سانه‌ى خۆش ده‌وێت خۆیان پاک راده‌گرن..
* پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێت: (إِنَّ عَامَّةَ عَذَابِ القَبر مِنَ الَبول, فتَنَزَهُوا مِنْهُ) . واته: زۆربه‌ى سزاى گۆڕ له‌سه‌ر خۆپاک نه‌کردنه‌وه‌یه له‌پاش میزکردن, خۆتان پاک بکه‌نه‌وه له‌پاش دانیشتن له‌سه‌ر ئاو.
پێغه‌مبه‌ى خوا صلى الله علیه وسلم له‌کاتى دانیشتن له‌سه‌ر ئاو دوور ده‌که‌وته‌وه له‌به‌ر چاوى خه‌ڵک, له‌ده‌رو ده‌شتدا نه رووى له رووگه ده‌کرد نه پشتیشى تێده‌کرد, به ده‌ستى چه‌پ خۆى پاک ده‌کرده‌وه, ده‌ستى چه‌پى تایبه‌ت کردووه بۆ خۆپاک کردنه‌وه, ده‌ستى راستیش بۆ خواردن و خواردنه‌وه.
* ئیبن عه‌بباس ره‌زاى خوایان لێ بێ فه‌رمووى: گوێم له پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم بوو فه‌رمووى: (إتَّقوا مَلاَعِنَ الثَلاثَ: أنْ يَقْعُدَ اَحَدُكُمْ في ظِلٍ يَسْتَظَلُّ فِيهِ, أوفى طَريقٍ أو فى نَقَعِ ماءٍ) . واته: خۆتان بپارێزن له‌وسێ شته‌ى نه‌فره‌تیان لێکراوه: پیسایى کردنه سێبه‌رى ئه‌و دره‌ختانه‌ى خه‌ڵکى له ژێریدا ده‌حه‌وێنه‌وه, یان پیسایى کردنه سه‌ر رێگاى سه‌ره‌کى خه‌ڵک, یاخود ناو حه‌وزو بیرى ئاو‌و ئه‌و ده‌فره‌ى ئاوى تێدایه خه‌ڵک ئاوى لێ ده‌به‌ن بۆ به‌کارهێنان.
* سوننه‌ته له‌کاتى چوونه سه‌رئاو قاچی چه‌پ پێش بخرێ و ئه‌م دوعایه بخوێنرێت: (اللَّهُمَّ إِنِّي أَعُوذُ بِكَ مِنَ الْخُبْثِ وَالْخَبَائِثِ) .
* سوننه‌ته له‌کاتى هاتنه ده‌ره‌وه‌دا قاچی راست پێش بخرێ و ئه‌م دوعایه بخوێنرێت: (غُفرانَكَ) .
