سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
په‌یمانى فزول (حلف الفضول ) چیه؟
اركان صالح
پێغه‌مبه‌ر(د.خ)به‌شدارى په‌یمانى (حلف الفضول )ى کرد،که جوانترین په‌یمان بووه له‌و سه‌رده‌مه‌دا،هۆى ئه‌و په‌یمانه، پیاوێکى زوبه‌یدى شتومه‌ک ده‌هینى بۆ مه‌ککه بۆ فرۆشتن، عاسى کورى وائل که یه‌کێ له‌گه‌وره پیاوانى قوره‌یش بوو، لێى ده‌کرى و پاره‌که‌ى ناداتێ،پیاوه‌که‌ش په‌نا ده‌بات به
گه‌وره پیاوانى تر‌ى قوره‌یش،که پاره‌که‌ى لێ وه‌رگرن بۆى،به‌لام که‌سیان گوێى نه‌داوه‌تى و سووکایه‌تیشیان پێکردووه. پیاوه‌که‌ش ناچار په‌ناى بۆ زور خه‌لکى مه‌ککه بردووه و هه‌رکه‌س خاوه‌نى چاکه بوو بیت خۆى گه‌یاندویه‌تى.
خه‌لکى خاوه‌ن ویزدان ده‌نگ به‌رز ده‌که‌نه‌وه‌و،داوا ده‌که‌ن که کۆببنه‌وه بو باسکردنى ئه‌و کێشه‌یه،تاهه‌موو له‌مالى عه‌بدولاى کورى جودعان کۆده‌بنه‌وه،ئه‌ویش زیافه‌تیکى باشیان بۆ ده‌کا،وه‌هه‌موو په‌یمان ده‌ده‌ن به‌خوا،که یه‌ک ده‌ست و یه‌ک هیزبن بو سه‌ندنه‌وه‌ى مافى هه‌موو ماف خوراویک هه‌تا مافه‌که‌ى بو وه‌رده‌گرنه‌وه،عه‌ره‌ب ئه‌و په‌یمانه‌یان ناونا(حلف الفضول).ئینجا هه‌موو پێکه‌وه ڕوویان کرده عاسى کورى وائل و شتوو مه‌که‌کانیان لێ سه‌ندوو دایانه‌وه به‌کابراى زوبه‌یدى.پێغه‌مبه‌ر(د.خ)که به‌شدارى کردبوو له‌و په‌یمانه،زۆر دڵخۆش بوو پێى،هه‌تا له‌دواى پێغه‌مبه‌رایه‌تیش ده‌یفه‌رموو:له‌مالى عه‌بدولاى کورى جودعان په‌یمانێکم دیووه،ئه‌گه‌ر ئیستاش بانگ بکریم بو ئه‌و جوره به‌یمانه به‌شدارى ده‌که‌م.
یه‌کى له‌حیکمه‌ته‌کانى خواى گه‌وره ئه‌وه‌بوو،که پێغه‌مبه‌ر(د.خ)به نه‌خوینده‌وارى په‌روه‌رده بکات،نه‌ى ده‌خوینده‌وه و نه‌یده‌نووسى،له‌به‌ر ئه‌وه دوور بوو له‌گومانى ئه‌لقه له‌گوێکانى خورئاوا و دوژمنان،هه‌ر ئه‌وه‌ش قورئان ئاماژه‌ى بوو ده‌کات و ده‌فه‌رموێ:( وَمَا كُنتَ تَتْلُو مِن قَبْلِهِ مِن كِتَابٍ وَلَا تَخُطُّهُ بِيَمِينِكَ إِذاً لَّارْتَابَ الْمُبْطِلُونَ) [العنكبوت : 48]
هه‌روه‌ها قورئان به‌نه‌خوینده‌وار ناوى هیناوه (الَّذِينَ يَتَّبِعُونَ الرَّسُولَ النَّبِيَّ الأُمِّيَّ الَّذِي يَجِدُونَهُ مَكْتُوباً عِندَهُمْ فِي التَّوْرَاةِ وَالإِنْجِيلِ يَأْمُرُهُم بِالْمَعْرُوفِ وَيَنْهَاهُمْ عَنِ الْمُنكَڕ وَيُحِلُّ لَهُمُ الطَّيِّبَاتِ وَيُحَرِّمُ عَلَيْهِمُ الْخَبَآئِثَ وَيَضَعُ عَنْهُمْ إِصْرَهُمْ وَالأَغْلاَلَ الَّتِي كَانَتْ عَلَيْهِمْ فَالَّذِينَ آمَنُواْ بِهِ وَعَزَّرُوهُ وَنَصَرُوهُ وَاتَّبَعُواْ النُّورَ الَّذِيَ أُنزِلَ مَعَهُ أُوْلَـئِكَ هُمُ الْمُفْلِحُونَ )[الأعراف : 157]

