سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
دوعایه‌کانی سعید منی کوشتوه هه‌ر کاتێ که ده‌خه‌وم قاچه‌کانم ده‌گرێ (به‌شی دووه‌م) چیرۆك
نووسینی /هارون نوح طه
كتێبخانه‌ی محوی
- سعید: دڵه‌کان وه‌ک یه‌ک نین، خوا هه‌ریه‌که‌و به جۆرێ دروستی کردوون.
* حجاج: ئایا هیچ ئاڵه‌تێکی یاری‌و مۆسیقا ده‌بینی؟
- سعید: نازانم.
* حجاج بانگی کرد که‌وا هه‌ندێ ئاڵه‌تی ڕابواردن بێت وه‌کو عودو نای عه‌زه‌ف هه‌روه‌ها له به‌رامبه‌ر سعید لێبدرێت.
- سعید که ئه‌مه‌ی بینی گریا.
* حجاج ووتی: بۆچی ده‌گری؟
- سعید ووتی: ئه‌ی حجاج شتێکی زۆر گه‌وره‌ت به بیر هێنامه‌وه، که زۆر پێی غه‌مبار بووم.
* حجاج ووتی: بۆ چیت بینی له‌م شته؟
- سعید ووتی: غه‌مباری ناڕه‌حه‌تی، ئه‌ی حجاج ئه‌م بووقیه‌ی که تازه له‌به‌ر ده‌می من لێدرا، ئه‌وه نه‌فخی سوڕم بیرهاته‌وه (يَومَ يُنْفَخُ في الصُّوڕ.....) ئه‌م عوده‌ش دارێکی بیر خستمه‌وه که به ناحه‌ق بڕا بوو. ئه‌م داوه باریکه‌ش ڕیخۆڵه‌ی حه‌یوانه که له ڕۆژی دواییدا له‌گه‌ڵت زیندوو ده‌بێته‌وه.
* حجاج ووتی: من له تۆ خۆشه‌ویست ترم له لای خوا.
- سعید ووتی: هیچ که‌سێ ناچێته لای خوا تاکو شوێنه‌که‌ی نه‌زانی، وه خوای گه‌وره به غه‌یب زاناتره.
* حجاج ووتی: چۆن من ناچمه لای خوا له شوێنی خۆم که‌چی من له‌گه‌ڵ پێشه‌وای کۆمه‌ڵی موسڵمانانم به‌لآم تۆ له‌گه‌ڵ پێشه‌وای فیتنه‌و ئاژاوه دای.
- سعید ووتی: من ده‌رنه‌چووم له کۆمه‌ڵی موسڵمانان، وه به ئاژاوه‌ش ڕازی نیم، به‌لآم حوکم‌و ئه‌ندازه‌ی خوا وایه ده‌بێ بێته جێ.
* حجاج ووتی: ڕات چییه هه‌ندێ پاره‌و پول کۆبکه‌ینه‌وه بۆ پێشه‌وای ئیمانداران؟
- سعید ووتی: نه‌خێر ڕام له‌سه‌ری نییه.
* حجاج بانگی کرد که کیسه‌یه‌کی زێڕو زیوو لوئلوئو زه‌به‌رجه‌دو یاقوت بێت. کۆی کرده‌وه داینا له‌به‌ر ده‌م سعیدی کوڕی جبیر.
- سعید ووتی: ئه‌مه شتێکی چاکه ئه‌گه‌ر به مه‌رج هه‌ڵسو که‌وتی له‌گه‌ڵ بکه‌یت.
* حجاج ووتی: مه‌رجه‌که چی یه؟
- سعید ووتی: ئه‌وه که شتی پێ بکڕیت که دڵنیا بیت له ڕۆژی دواییدا سه‌رده‌که‌ویت، هه‌ست نه‌که‌یت که ئازار ببینی له‌م کاته ئه‌گه‌ر نا یه‌ک ناخۆشیه که‌وا (تذهل كُل مرضِعَة عَمَّا أرضَعَت وتضع كل ذاتِ حَملٍ حَملها) وه هیچ خێر‌و چاکه‌یه‌ک له‌وه نییه که بۆ دونیا کۆ کرابێته‌وه، مه‌گه‌ر پاک‌و خاوێن کرابێته‌وه.
* حجاج ووتی: به‌ڕای تۆ ئه‌وه‌ی کۆمان کردۆته‌وه پاک نییه؟
- سعید ووتی: به‌ڕای من ئه‌وه‌ی کۆت کردۆته‌وه تۆ باشتر ده‌زانی که پاکه یان پاک نییه.
* حجاج ووتی: حه‌زت لێیه شتێکت بده‌مێ له‌م ماڵه؟
- سعید ووتی: پێم خۆش نییه ئه‌وه‌ی که خوا پێی خۆش نه‌بێ.
* حجاج ووتی: هاوار بۆ تۆ.

