سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
وه‌رگرتنی كرێ له به‌رامبه‌ر قورئان خوێندن له ته‌عزیه‌دا
برسیارێكه‌و له‌لایه‌ن شێخ محمد بن صالح العثیمین ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه :
برسیار : ئایا دروسته بۆ كه‌سێك كه سوره‌تی فاتحه له ته‌عزیه‌یه‌كدا بۆخوێنێت وباشان بڕێك باره له‌خاوه‌ن ته‌عزیه‌كه وه‌ربگرێت ؟ ئایا ئه‌و باره‌یه حه‌ڵاڵه یان حه‌رامه ؟
وه‌ڵام : دروست نیه بۆ هیچ كه‌سێك باره وه‌ربگریت له‌به‌رامبه‌ر قورئان خوێندندا، به‌ڵام دروسته وه‌رگرتنی باره یان كرێ له‌به‌رامبه‌ر فێركردنی قورئانی بیرۆز له‌هه‌ر كه‌سێك چونكه فێركردنی قورئانی بیرۆز سوود وكه‌ڵكه‌كه‌ی بۆ خه‌ڵكی تره، به‌بێچه‌وانه‌ی وه‌رگرتنی كرێ له‌به‌رامبه‌ر خوێندنی قورئان له‌ته‌عزیه‌دا كه خویندنه‌كه‌ی ته‌نها له بێ‌ناو باره‌كه‌دایه، جا ئه‌و برا به‌ڕیزه‌ی كه برسیاره‌كه‌ی كردوه ئه‌گه‌ر هه‌ر باره‌یه‌كی وه‌رگرتووه له هاوه‌ڵه‌كه‌ی له‌و كاره‌یدا با بیگێڕێته‌وه بۆی .
به‌نسبه‌ت ئه‌و ووته‌یه‌شی كه ده‌ڵێت خوێندنی سوره‌تی فاتحه له‌ته‌عزیه‌دا، ئێمه ده‌ڵێن : ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له‌و بدعه و داهێنراوانه كه له‌ئاینی بیرۆزی ئیسلامدا داهێنراوه، چونكه نه بێغه‌مبه‌ری خودا ( صلی الله علیه وسلم ) و نه خوله‌فای ڕاشیدین و نه هاوه‌ڵه به‌ڕێزه‌كانی ( خوایان لێ ڕازی بێت ) كارێكی له‌و شێوه‌یه‌یان نه‌كردوه و سوره‌تی فاتحه‌یان نه‌خوێندوه له كاتی ته‌عزیه‌دا، ته‌نها ئه‌وه‌یان كردوه كه سه‌ره‌خۆشی وته‌عزیه‌یان له‌و كه‌سه كردوه كه موسیبه‌ته‌كه‌ی به‌سه‌ردا هاتووه و كه‌سه‌كه‌ی لێ مردووه ئه‌ویش به‌شێوه‌یه‌ك هه‌ركه‌سه و به‌شێوه‌یه‌ك كه توانرا بێت باری ئه‌و كه‌سه‌ی كه موسیبه‌ته‌كه‌ی به‌سه‌ردا هاتووه كه‌مێك سووك بكه‌ن وبه‌سه‌رخۆشی لێ‌كردن به‌هێزی بكه‌ن له به‌رامبه‌ر ئه‌و ناره‌حه‌تیه‌ی كه به‌سه‌ریدا هاتووه، چونكه ووشه‌ی ( التعزیه ) له زمانی عه‌ره‌بیدا به‌واتای ( تقویه = به‌هیز كردن ) دێت، بۆیه ده‌بینین كه بێغه‌مبه‌ری خودا ( صلی الله علیه وسلم ) سه‌ره‌خۆشی یه‌كێك له كچه‌كانی به‌م ووته به‌نرخه كردوه كاتێك كچێكی له‌كچه‌كانی كه‌سێك ئه‌نێرێت بۆلای، ئه‌ویش به‌و نێرراوه ئه‌ڵێت كه به‌كچه‌كه‌ی بڵێت : (مرها فلتصبر ولتحتســب فإن لله ما أخذ وله ما أبقى وكل شي‌ء عنده بأجل مسمى) { ئیمامی بوخاری ڕیوایه‌تی كردووه } واته : فه‌رمانی بێ بكه كه ئارام بگرێت وچاوه‌ڕوانی ئه‌جر وباداشتی خوای گه‌وره بێت، چونكه خوای گه‌وره ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه كه هه‌رچیه‌ك هه‌یه بیكات و بیباته‌وه بۆلای خۆی، وه هه‌رچیه‌كیش بیه‌وێت بیهێڵێته‌وه و وازی لێ بهێنێت، وه هه‌موو شتێكیش لای به‌روه‌ردگار ئه‌جه‌ل و كاتێكی دیاری بۆ دانراوه .
بۆیه سووننه‌ته له ســه‌ره‌خۆشی كردنی كه‌سی ته‌عزیه باردا ئه‌م ووته‌یه‌ی بێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم ) بوترێت، چونكه بێگومان ئه‌و ووته به‌نرخ و گه‌ورانه كاریگه‌ریه‌كی زۆری ده‌بێت له‌سه‌ر دڵ وده‌روونی ئه‌و كه‌سه‌ی موسیبه‌ته‌كه‌ی به‌سه‌ر هاتووه به‌شێوه‌یه‌ك ئاوڕشێنی دل وده‌روونی ده‌كات ئارامی ڵێ به‌یدا ده‌كات وئه‌و باوه‌ڕه‌ی لا دروست ده‌كات كه ئه‌گه‌ر ئارام بگرێت له‌به‌ر ره‌زامه‌ندی خوای گه‌وره ئه‌وه‌به‌روه‌ردگاری باداشتی زۆر گه‌وره ونه‌بڕاوه‌ی ده‌داته‌وه، وه فێری ئه‌وه‌ش ده‌بێت كه خوای گه‌وره ده‌سه‌ڵاتداره به‌سه‌ر هه‌موو شتێك‌دا ئه‌وه‌ی بیه‌وێت ده‌یباته‌وه بۆلای خۆی وئه‌وه‌شی ئاره‌زوو بكات ده‌یهێڵێته‌وه، خۆی مه‌لیك وبادشای هه‌موو جیهان وخاوه‌نی هه‌موو شتێكه وبه وویستی خۆی ته‌صه‌ڕوف ده‌كات تێیدا به‌بێ ئه‌وه‌ی كه‌سێك بتوانێت ڕیگری لێ بكات یان ده‌ست بێش بخات به‌سه‌ر فه‌رمانی ئه‌ودا وهه‌موو شتێك لای ئه‌و زاته بیرۆزه به ئه‌جه‌ل وكاتی دیاری كراوه، له‌به‌ر ئه‌وه خۆ ناڕه‌حه‌تكردن و غه‌مباری هیچ سوود وكه‌ڵكێكی نیه، ئه‌گه‌ر چی مرۆڤ به له‌ده‌ستدانی عه‌زیزان و خۆشه‌ویستانی له‌دونیادا هه‌ر دڵ ته‌نگ و ناڕه‌حه‌ت ده‌بێت، هه‌روه‌ك چۆن بێغه‌مبه‌ری خواد ( صلی الله علیه وسلم ) له‌كاتی وه‌فات كردنی ئیبراهیمی كوڕیدا فه‌رمووی : (القلب يحزن والعين تدمع ولا نقول إلا ما يرضي الرب وإن لفراقك يا إبراهيم لمحزونون) { ئیمامی بوخاری ڕیوایه‌تی كردووه } واته : دڵ ناڕه‌حه‌ت و خه‌فه‌ت بار ده‌بێت و چاوه‌كانیش ئه‌شك و فرمێسك ده‌ڕێژن، به‌ڵام شتێك ناڵێین كه خوای گه‌وره ڵێی ڕازی نه‌بێت، به‌ڕاستی جودا بوونه‌وه‌ت ئه‌ی ئیبراهیم خه‌فه‌تباری كردین .
جا بۆیه بێویسته له‌سه‌ر مرۆڤی باوه‌ڕدار كه ئارام بگرێت وشتێك نه‌ڵیت یان شتێك نه‌كات كه ناڕه‌زایی خودا بگه‌یه‌نێت یان به‌ڵگه بێت له‌سه‌ر بێ ئارامی .
خوای گه‌وره‌ش له‌هه‌موو كه‌س زانا وشاره‌زاتره .
سه‌رچاوه : ماڵبه‌ڕی شێخ محمد بن صالح العثیمین ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌كانی ( نور علی الدرب ) .

