سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
دوعایه‌کانی سعید منی کوشتوه هه‌ر کاتێ که ده‌خه‌وم قاچه‌کانم ده‌گرێ (به‌شی سێ یه‌م) چیرۆك
نووسینی /هارون نوح طه
كتێبخانه‌ی محوی
- سعید ووتی: من ده‌رنه‌چووم له کۆمه‌ڵی موسڵمانان، وه به ئاژاوه‌ش ڕازی نیم، به‌لآم حوکم‌و ئه‌ندازه‌ی خوا وایه ده‌بێ بێته جێ.
* حجاج ووتی: ڕات چییه هه‌ندێ پاره‌و پول کۆبکه‌ینه‌وه بۆ پێشه‌وای ئیمانداران؟
- سعید ووتی: نه‌خێر ڕام له‌سه‌ری نییه.
* حجاج بانگی کرد که کیسه‌یه‌کی زێڕو زیوو لوئلوئو زه‌به‌رجه‌دو یاقوت بێت. کۆی کرده‌وه داینا له‌به‌ر ده‌م سعیدی کوڕی جبیر.
- سعید ووتی: ئه‌مه شتێکی چاکه ئه‌گه‌ر به مه‌رج هه‌ڵسو که‌وتی له‌گه‌ڵ بکه‌یت.
* حجاج ووتی: مه‌رجه‌که چی یه؟
- سعید ووتی: ئه‌وه که شتی پێ بکڕیت که دڵنیا بیت له ڕۆژی دواییدا سه‌رده‌که‌ویت، هه‌ست نه‌که‌یت که ئازار ببینی له‌م کاته ئه‌گه‌ر نا یه‌ک ناخۆشیه که‌وا (تذهل كُل مرضِعَة عَمَّا أرضَعَت وتضع كل ذاتِ حَملٍ حَملها) وه هیچ خێر‌و چاکه‌یه‌ک له‌وه نییه که بۆ دونیا کۆ کرابێته‌وه، مه‌گه‌ر پاک‌و خاوێن کرابێته‌وه.
* حجاج ووتی: به‌ڕای تۆ ئه‌وه‌ی کۆمان کردۆته‌وه پاک نییه؟
- سعید ووتی: به‌ڕای من ئه‌وه‌ی کۆت کردۆته‌وه تۆ باشتر ده‌زانی که پاکه یان پاک نییه.
* حجاج ووتی: حه‌زت لێیه شتێکت بده‌مێ له‌م ماڵه؟
- سعید ووتی: پێم خۆش نییه ئه‌وه‌ی که خوا پێی خۆش نه‌بێ.
* حجاج ووتی: هاوار بۆ تۆ.
- سعید ووتی: (مِنهَا خَلَقْنَاكُم وَفِيهَا نُعِيدكُم وَمِنهَا نخرجُكُم تَارَةً أُخْرَى) واته: له‌م خۆڵه‌م دروست کردوون ده‌گه‌ڕێنه‌وه ناو ئه‌م خۆڵه‌ش، وه جارێکی تر دێنه ده‌ره‌وه له نێو ئه‌م خۆڵه.
* حجاج ووتی: سه‌ری ببڕن.
- سعید ووتی: ئه‌ی حجاج به شاهید به که هیچ خوایه‌ک نییه شایه‌نی په‌رستن بێت جگه له زاتی الله بێ هاوتایه‌و به ته‌نیایه، محمدیش (درودي خواي لةسةر بيَت) پێغه‌مبه‌ری خوایه. له‌به‌ریکه ئه‌م چه‌ند ووشه‌یه تاکو ده‌گه‌ینه‌وه به یه‌کتر له ڕۆژی دواییدا. ئینجا سعید هاواری خوای گه‌وره‌ی کرد‌و ووتی ئه‌ی خوایه چیتر حجاج زاڵ نه‌که‌یت به‌سه‌ر هیچ که‌سێک که بیکوژێت له دوای من. ئینجا سه‌ری بڕی.
ده‌ڵێن له دوای کوشتنی سعیدی کوڕی جبیر حجاج پانزه ڕۆژ ژیاوه. تاکو مرد هه‌ر هاواری ده‌کردو ده‌یووت چیم له خۆم کرد سعیدم کوشت هه‌ر کاتێ ده‌خه‌وتم هه‌ردوو قاچی ده‌گرتم. هه‌روه‌ها ده‌ڵێن چل ڕۆژ ژیاوه له دوای سعید کاتێ که له خه‌ودا سعیدی ده‌بینی، زۆر ئازاری ده‌داو سه‌رزه‌نشتی ده‌کرد. ده‌ڵێ: جارێک جل‌و به‌رگی منی ڕاکێشا ووتی ئه‌ی دوژمنی خوا بۆچی منت کوشت...
به‌لآم حجاج تاکو مردن هه‌ر ده‌یووت چیم کرد له سعید، چیم کرد له سعید؟
هه‌روه‌ها ده‌ڵێن حجاج چه‌ند ڕۆژێک له‌دوای کوشتنی سعید ژیاوه، خوای گه‌وره تووشی نه‌خۆشی ساردی کرد. ده‌ڵێن ئاگریان به‌سه‌ر لاشه‌ی داده‌هێنا هه‌ستی پێنه‌ده‌کرد. به ده‌ست خواردنیان ده‌رخوارد ده‌دا ڕۆژێک بردیان بۆ لای شێخ حسنی به‌سری حسن پێی ووت: ها پێم نه‌ووتی په‌لاماری زانایان نه‌ده‌یت. بینیت که سعیدت کوشت که چ زانایه‌ک بوو. حجاج ووتی: من بۆ ئه‌وه نه‌هاتووم که دوعام بۆ بکه‌یت، به‌ڵکو بۆ ئه‌وه هاتووم که‌وا تۆزێ دڵم خۆش بێت‌و خوا حه‌سانه‌وه‌م پێ بدات ئینجا یه‌کسه‌ر مرد ( ).

