سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
القيامة .......ئه‌لقه‌ى چواره‌م
نوسینى: ته‌حسین حه‌مه غریب
ئاماده‌کردنى: دینه-هه‌ولێر
ئه‌م سه‌رزه‌ویه له ئاده‌مه‌وه جیل له دواى جیل خه‌ڵکى تێدا ده‌ژى ...که‌واته نه‌وه‌کان له ئاده‌مه‌وه که‌وتونه‌ته رێ ..... هه‌تا قیامه‌تیش ده‌چین ...ئه‌مه چوونێکى مرۆڤه ... له ئاده‌مه‌وه ده‌ستى پێکردووه و هه‌تا قیامه‌ت به‌رده‌وامه..... ئه‌مه سه‌فه‌رێکیه سه‌فه‌رێکى تولانى .... درێژ ..به قه‌ده‌ر درێژاى ته‌مه‌نى مرۆڤ له‌سه‌ر زه‌وى ...
به‌ڵام مرۆڤ سه‌فه‌رێکى تریشى هه‌یه .... له‌وێش له خوَدى خۆیه‌وه ده‌ست پێده‌کات ... ئه‌و کاته‌ى بوو به‌شێک له دلۆپى ئاو ..... تاوه‌ک بوویه منداڵێک وتا ئه‌و منداڵه گه‌وره ده‌بێت و تا که‌نارى قه‌بر ....مرۆڤ دووچوونى هه‌یه... دووسه‌فه‌ر : چوونێک په‌یوه‌ندى به هه‌موومرۆڤه‌کانه‌وه هه‌یه...هه‌ردوو چوونه‌که کۆتای‌یان دێت ...به‌ڵام ئه‌و سه‌فه‌ره‌ى په‌یوه‌ندى به هه‌موو مرۆڤ کانه‌وه هه‌یه ... وه‌ک راسته هێلێک له‌بارى درێژیدا ده‌ڕوات تا قیامه‌ت ..... ئه‌و سه‌فه‌ره‌ش په‌یوه‌ندى هه‌یه له‌بارى ئاسایی‌دا هه‌ڵده‌کشێت تا که‌نارى مه‌رگ و پاش مه‌رگ .... گه‌ر بتوانرێت ئه‌و منداڵه‌ى له دایک ده‌بێت له شوینێک دابنرى و نه هێڵرێ بجووڵێ ...... به‌و شێوه یه هه‌ر له‌و جێیه گه‌وره ده‌بێت وده‌بَیته پیاو و پاشان پیر ده‌بێت به‌بێ ئه‌وه‌ى بجووڵێ ....سه‌فه‌رێکه بێ جووڵان ...{ الهاكم التكاثر ....حتى زرتم المقابر} .... زۆرکردن سه‌رى لێ تێکداون ...زۆر کردنى ماڵ و منداڵ و ده سه‌ڵات .... هه‌تا وه‌کو زیاره‌تى قه‌برده‌که‌ن .... زیاره‌تکردن ..... سه‌ردان ..... سه‌فه‌ر به‌ره‌و قه‌بر...وه نه‌بێ له‌وێ بوه‌ستێ ...له مه‌رگدا بوه‌ستێ ....پاش ئه‌وه‌ش ..{ الى ربك يومئذ المساق } .... چوون بۆ لاى خودا ئێمه هى خوداین و بۆ لاى ئه‌ویش ده‌گه‌رێینه‌وه ....سه‌فه‌ر به‌ره‌و سه‌رووى ئاسمانه‌کان .... پاش گه‌رانه‌وه بۆ ناو قه‌بر و پاشان بوونى ئه‌و قه‌بره‌یان به باخچه یه‌ک له به‌هه‌شت .... کاتێک پرسیار له موسڵمان ده‌کرێت ده‌رباره‌ى خودا و پێغه‌مبه‌رى ودین و برا و خوشکه‌کانى ئه‌ویش به زمانێکى پاراو وه‌ڵام ده‌داته‌وه....ده‌نگێک له ئاسمانه‌وه دێت :{ ان قد صدق عبدى } .... به‌نده‌که‌م راستى ووت.... { فافرشوة من الجنة } .... فه‌رش به‌هه‌شتى بخه‌نه ژێر ده‌رگایه‌کى به‌سه‌ر به‌هه‌شته‌وه بۆ بکه‌نه‌وه .....ئه‌و ده‌رگایه‌ى ... ئه‌و په‌نجه‌ره‌یه‌ى به‌سه‌ر شوێنێکى خۆشه‌وه ده کرێته‌وه .... هه‌واو سروه‌ى پر له بۆن و به‌رامى خۆش ئه‌و شوێنه خۆى ده‌کات به ژووردا ...ئه‌و ده‌رگایه‌ى به‌سه‌ر به‌هه‌شتدا ده‌کریته‌وه : هه‌واو بۆنى به‌هه‌شتى پێدا دێته ژوورى ...{ وافتحوا لة بابا من الجنة } ....ئیتر .... { فيأ تية من روحها } ..بۆى دێت له سروه‌ى به‌هه‌شت ...{ وطيبها } ...بونى به‌هه‌شت ..{ فيفسح لة قبرة ...مد بصرة ]....ثاشا ن قةبرةكةى فراوان دةبيَت هةتا ضاوى بڕ بكات ...هةقيةتى ضونكة لة دونيازؤرى ضةشت ........ ياخود بيَتة ضالَيَك لة ئاطر ....{ حفرة من النار } ...ئه‌و چاڵه ده‌بێته ئاگر بۆ کافر.....که گیانى ده‌چێته‌وه ناو لاشه‌ى پرسیارى لێ ده‌کرێت ..{ من ربك } ؟ ...کێ خوداى تۆ بوو؟........ ئه‌وى ماندو ... له ئاسمان فڕێدراوه.... ئه‌و شه‌که‌ت ده‌ڵێت .....ها .......ها .....{ لا ادرى } ...نازانم ئه‌و پیاوه‌ى که بۆتان نێردرابوو... ئه‌م ...ها ...ها { لا ادرى } ...بانگده‌رێک بانگ هه‌ڵده‌دات : درۆزنه ...ئاگر بکه‌نه ژێر خه‌رى .... ده‌رگایه‌کى له‌سه‌ر جه‌هه‌ننه‌م بۆ بکه‌نه‌وه .... ئیتر له گه‌رما و گڕى جه‌هه‌ننه‌مى بۆ دێت ....حه‌زره‌تى عوسمان ده‌فه‌رمووێت : { ما رايت منظرا قط الا القبر افصح منة } .... هه‌ر ناڕه‌حه‌تیه‌ک ..با زۆر زۆر سه ختیش بێت .... هێشتا سزاى قه‌بر زۆر له‌و سه‌ختتره ......ئێمه چوزانین له‌و چاڵه‌دا چى ده گوزه‌رێت ...ئێمه چوزانین چى تیایه .... ئێمه نازانین ...ئێمه نابیستین ...{ لو لا ان تدافنوا } .. ئه‌گه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ى نه‌بوایه ...مردوه کانتان نه‌ده‌ناشت .... دوعا ده‌کرد ببیستن له‌و سزایه‌ى له‌و سزایه‌ى ....له‌و بژان و گوشت لێ بڕینه ى هه‌زار هه زار جۆر گیاندار ده‌بیبیستێ ته‌نها ئێمه نه‌بێ .... ئێمه نازانین خزمه‌کانمان .... دۆستانمان ...ئه‌وانه‌ى مردن چى ده‌که‌ن .... چاکه‌کاران چۆن جه‌زایان ده‌درێته‌وه و خراپه کارانیش چی‌یان له‌گه‌ڵ ده‌کرێ ...؟
گه‌ر تێبگه‌ن له گه‌وهه‌رى دڵدا چى مه‌وج ده‌دا ئه‌م شه‌و چراغه له‌و شه‌وه‌دا ـــــــــ که‌س ده‌دا به که‌س
دیوارێکمان له نێواندا یه .... [ ومن ورائهم برزخ ] ...بیریان ده‌که‌ین ..ئه‌وانیش بیرى ئێمه ده‌که‌ن ..چاکه‌کان ده‌ڵێن [ رب اقم الساعة ] ...قیامه‌ت هه‌ڵسێنه ..[ حتى ارجع الى اهلى ومالى ] ... هه‌تا بگه‌ڕێمه‌وه ناو ماڵ و منداڵى خۆم ...ئێمه چوزانین له ناو سکى زه‌ویدا ئه‌وان چى ده‌که‌ن؟ئاخۆ ئه‌گه‌ر بمانزانیایه ڕه‌وتى ژیان ئاسایى ده‌بوو؟ ئاخۆ چاکان چاکتر نه‌ده‌بوون ؟!ئاخۆ هه‌رگیز فه‌زڵى دونیامان ده‌دا به‌سه‌ر ئاخیره تدا ؟ ..یان بزه له‌سه‌ر لێومان نه‌ده‌ما و ده‌سته و ئه‌ژنۆ داده‌نیشتین و که‌م پێده‌که‌نین و زۆر ده‌گریاین ؟ به ڵام خودایه گیان ئه‌وه حیکمه‌تى تۆیه و تۆ باش لێده‌زانى و ئێمه نایزانین ....
چه‌ند زۆرن ئه‌وانه‌ى حه‌زمان ده‌کرد له گه‌ڵمان بونایه ....کێ هه‌یه حه‌زى له دیدارى پێغه‌مبه‌ر ( درودى خواى له‌سه‌ر بێت ویاران نه‌بێت ؟.... کێیه حه‌زنه‌کات ریشه سپیه‌که‌ى باوه ،، ئاده‌م ،، ببینێت ؟.. کێیه حه‌زى له بینینى ،، نووح ،، نیه تا چیرۆکى ژیانى درێژى خۆیمان بۆ بگێرێته‌وه ؟.. کێیه حه‌ز نه‌کات بازوه به هیزه‌کانى ،، مو‌سا ،، نه بینێت ؟ قسه نه‌رمه‌کانى ،، عیسا ،، و جوانى ،، یوسف ،، و نوورانیه‌تى ،، ئیبراهیم ،، و ویقارى ،، ئیسماعیل ،، وده نگه که‌ى ،، داود ،، و شیمه‌ت و حه‌یاى ،، مه‌ریه‌م ،، و ،، گریانى ،، ،، ئه‌بو بکر ،، و ....کێیه حه‌ز نه‌کات بزانى برینه به‌سو یکانى ،، خه‌باب ،، چۆن چاک بونه‌ته‌وه ... پێسته ره شه‌که‌ى ،، بیلال ،، چه‌نده سپیه ئیستا .. تا بزانى ،، حه‌مزه ،، دواى شێواندنى ده‌مو چاوى و ده‌رهینانى جگه‌رى چى لێهاتووه ؟ سکى دڕاوى ،، سومه‌یه ،، ئێشه که‌ى کۆتایى هاتووه … ئێمه چوزانین .. ره‌نگه ئه‌و مناڵه‌ى له سکى داخستیانه خواره وه ره نگه ئیستا له باوه‌شى دابى … ره نگه ،، عومه‌ر،، له باتى کراسه پیناویه‌که‌ى دونیا ئیستا کراسى نه‌رمى ئاوریشمى له به‌ردا بێت ………..ره نگه ،، سوبحانى ،، هیشتا کوڵه‌باڵه‌که‌ى دانه‌که‌ند بێت و به‌ڵام زور جوان بوو بێت له به‌ریدا له خورى به‌هه‌ست بۆیان دروست کردبێت .. . بێگومان لاقه باریکه‌کانى ،، عبد الله کورى مسعود ،، ئیستا قه‌له‌بوون و ره نگه خوینه‌که‌ى ،، به ننا ،، بوبێته نه‌خشێکى زۆر جوان به‌جل و به‌رگه‌کانیه وه ... ره نگه ،، سه‌ید ،، ئیستاش ئه‌و بزه‌ى له‌سه‌رلێو بێت که وه‌ک دیارى به په‌تى سیداره‌که‌یه‌وه بۆ ئێمه‌ى به‌جى هێلا ..
ئه‌گه‌ر هه‌یه عه‌شقى سه‌ردارى له سه‌رتا
بکه مه‌شقى له‌وانه‌ى چوونه سه‌ردار
چه‌ند خۆشه له‌گه‌ڵ ئه‌وانه دابیت [ مع النبيين والصديقيين والشهداء والصا لحين وحسن اوليك رفيقا ]
تاسه‌ر لیقاى تۆ ته‌ورێ پێم که‌رده‌ن
نه‌خاب نه خۆراک هیچش نه‌مه نده‌ن
ئێمه چوزانین ئه‌وان لو چ خۆشیه‌کدان .... [ ياليت قومى يعملون]... خۆزگه خزمه کانم ئه‌یانزانى [بما غفرلى ربى ].... خودا لێم خۆش بووه .... [ وجعلنى من المكرمين] چۆن میواندارى و ڕێزلێنانێکى کردووم ...به‌ڵام ئاخ ئه‌وان نازانن ... ده‌سا ئه‌گه‌ر مردن تاکه رێگه‌ى گه‌یشتن بو وانه بێت .... [ غدا القى الاحبة محمدا و صحبة ] ..ماده‌م گریه و شینى پێ خۆشه دۆست ...تف له چاره‌ى خه‌نده داکه ئه‌ى بارانى عیشق ... ئه‌ى به‌رقى ناڵه نه‌سره‌وى .. ماده‌م ئه‌و دیواره‌ى نێوان ئێمه و ئه‌وان به مردن کۆتایى بێت ده ئه‌وا ئێمه به‌یعه‌تى مه‌رگ ده‌ده‌ین ... ئه‌ى مه‌رگ ده‌رگاکانت واڵا که [السلام عليكم دار قوم المومنين ... انكم لنا سابقون ]... ئێوه پێش ئێمه که‌وتون و ....[ انا بكم لا حقون ] ...وا ئێمه‌ش هاتین ...وا ئێمه‌ش هاتین ٠

