سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
سێیه‌م: سه‌ره‌نجاممان به‌ره‌و کوێ یه؟
نووسینى
ناصح ئیبراهیم سازانى
دواى ئه‌وه‌ى مرۆڤ زانى خواى گه‌وره به‌دیهێنه‌ریه‌تى و, بۆ ناسین و عیباده‌تى خۆی دروستیکردووه, با بزانین سه‌ره‌نجام و مه‌سیرى به‌ره‌و کوێیه؟. بۆ وه‌لآمى ئه‌م پرسیاره‌ش ماددییه گومڕاو سه‌ر لێ شێواوه‌کان وه‌لآمێکیان پێیه خه‌ڵک به‌ره‌و نزم بوونه‌وه‌و ژیانى ئاژه‌ڵى ده‌به‌ن, هه‌روا به سوک و ئاسانى وه‌لآمى ئه‌و پرسیاره ده‌ده‌نه‌وه و ده‌ڵێن: سه‌ره‌نجامى ئه‌م مرۆڤانه‌ش به‌ره‌و نه‌مانێکى هه‌میشه‌یى ده‌ڕوات هه‌روه‌ک چۆن گیانه‌وه‌رانى تر ده‌ڕۆن به‌ره‌و نه‌مانى هه‌میشه‌یى و ده‌بنه‌وه به گڵ و ده‌چن به بادا.
جا ئه‌گه‌ر وایه که‌واته حیکمه‌ت له بوونى چیه له‌م ژیانه‌دا؟ که ژیان و به‌سه‌رهاتى مرۆڤ لاى ئه‌وان ئه‌وه بێت, مناڵدانى دایک فڕێى داته ده‌ره‌وه‌و زه‌ویش قوتى بداته‌وه, ئیتر نه قیامه‌ت و موحاسه‌به هه‌بێت, چاکه و خراپه یه‌کسان و به‌رامبه‌ر بێت!. ئه‌وانه‌ى هه‌موو ته‌مه‌نیان له پێناوى رێگاى راست و یارمه‌تى و هاوکارى مرۆڤه‌کانى تر به‌سه‌ر ده‌به‌ن, وه‌ک ئه‌وانه بن که ژیانیان به خه‌وو خواردن و خواردنه‌وه‌و رابوواردن به‌سه‌ر ده‌به‌ن و ژیان و گوزه‌ران له خه‌ڵک تێک ده‌ده‌ن له پێناوى ئاره‌زوه سه‌رکه‌شه‌کانى خۆیاندا!!.
ئه‌گه‌ر وایه ئه‌م مرۆڤه بۆچی جیاکراوه‌ته‌وه له گیانه‌وه‌رانى تر؟ بۆچى ژیرى و هۆشمه‌ندى پێدراوه؟ ئه‌م هه‌موو شتانه‌ى بۆچی بۆ فه‌راهه‌م هێنراوه؟ نهێنى له چیدایه ئه‌گه‌ر مرۆڤ له‌م ته‌مه‌نه کورته‌ى ژیانى دنیا که بریتیه له چه‌ند رۆژێکى دیاریکراو ژیانێکى کورت به‌سه‌ر به‌رێت و سه‌ره‌نجامى له ناوچوون بێت؟ وه‌ک به چاوى خۆمان ده‌بینین که ئه‌و سته‌مکارو زاڵمانه چه‌نده‌ها خه‌ڵک به‌بێ گوناه ده‌کوژن له پیاوى پیرو ئاقره‌تان و مندالآن, چه‌نده‌ها کارى خراپ و ناپه‌سه‌ند ده‌که‌ن له‌سه‌ر زه‌ویدا, که‌چی له‌گه‌ڵ منداڵێکى که‌م ته‌مه‌ن که مردن ئاکام و سه‌ره‌نجامیان چوون یه‌ک بێت!!..
به‌لآم ئیمانداران خاوه‌نى بیر‌و هۆشن چاک ده‌زانن سه‌ره‌نجامیان به‌ره‌و کوێ ده‌ڕوات, ده‌زانن له دنیادا سه‌فه‌رین و مه‌نزڵگاى هه‌میشه‌ییان به‌هه‌شتى به‌رینى خوایه, دنیا ده‌که‌ن به کیڵگه‌یه‌ک و کارى تیا ده‌که‌ن و به پله‌کانی عیباده‌تدا سه‌ر ده‌که‌ون تا ده‌گه‌نه ئاستێکی به‌رزو ده‌روونى خۆیان خاوێن راده‌گرن, بۆ ئه‌وه‌ى ببنه شایسته‌ى ئه‌و به‌هه‌شته خۆش و رازاوه‌یه که هه‌تا هه‌تاییه‌و جێگه‌ى پیاوچاکان و پاکانه, له قیامه‌ت به‌رهه‌مه‌که‌ى وه‌رده‌گرنه‌وه‌و, مه‌لائیکه‌کانیش پێشوازى گه‌رمیان لێده‌که‌ن:( وَسِيقَ الَّذِينَ اتَّقَوْا رَبَّهُمْ إِلَى الْجَنَّةِ زُمَراً حَتَّى إِذَا جَاؤُوهَا وَفُتِحَتْ أَبْوَابُهَا وَقَالَ لَهُمْ خَزَنَتُهَا سَلَامٌ عَلَيْكُمْ طِبْتُمْ فَادْخُلُوهَا خَالِدِينَ ) [الزمر : 73]
زۆر ئه‌سته‌مه بۆ که‌سێک خاوه‌نى بیروهۆش بێت, ئیمانى به خواى تاک و ته‌نیا هه‌بێت که ئه‌م گه‌ردوونه‌ى به‌دیهێناوه به‌جوانترین شێوه, هه‌موو شتێکى له جێگاى خۆی دانابێت, ته‌رازوى دانابێت بۆ کێشانه‌ى کرده‌وه‌ى به‌نده‌کان و موحاسه‌به کردنیان, که‌چی بڕواى وابێت ئه‌م ژیانه هه‌روا نامێنێت و بێهوده کۆتایى دێت!!..
تالآنکه‌ر ماڵى خه‌ڵک تالآن بکات و به‌هه‌ده‌ر بڕوات, دز ماڵى خه‌ڵک بدزێت و که‌س موحاسه‌به‌ى نه‌کات, مرۆڤ کوژ سه‌ربه‌ست و ئازاد بێت و دادگایى نه‌کرێت و تۆڵه‌ى لێ نه‌کرێته‌وه, مافى پێشێل کراوان هه‌روا به فیڕۆ بڕوات, هه‌روه‌ها ئاسمانه‌کان و زه‌وى به خۆرایى به‌بێ مه‌به‌ست دروستکرابن!! قورئان زۆر به جوانى ئه‌م حه‌قیقه‌ته روون ده‌کاته‌وه‌و ده‌فه‌رموێت : (أَفَحَسِبْتُمْ أَنَّمَا خَلَقْنَاكُمْ عَبَثاً وَأَنَّكُمْ إِلَيْنَا لَا تُرْجَعُونَ(115) فَتَعَاڵى اللَّهُ الْمَلِکُ الْحَقُّ ڵا إِڵهَ إِلَّا هُوَ رَبُّ الْعَرْشِ الْکَڕیمِ [116]) (المؤمنون :115 – 116)
واته: ئایا پێتان وابوو به گه‌مه‌و بێهووده بێ هیچ مه‌به‌ستێک دروستمانکردون؟. قه‌تیش بۆ لاى ئێمه ناهێنرێنه‌وه, بۆ تۆڵه‌و بۆ پاداشت؟! به‌رزى و بڵندى بۆ خواى پاشا‌و فه‌رمانڕه‌واى هه‌قه ده‌سه‌لآتداری گشت جیهان, که زۆر گه‌وره‌تره له‌وه‌ی ئه‌وان گاڵته‌ى پێ بکه‌ن, هه‌ر ئه‌وه پاشا‌و ده‌سه‌لآتدار, هه‌رچى شته به‌ده‌ستى ئه‌وه, جگه له‌و زاته هیچ په‌رستراوێکى تر نیه به‌هه‌ق, خاوه‌نى عه‌رشى زۆر گه‌وره و شکۆداره.
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت: (أًمْ حَسِبَ الَّذِينَ اجْتَرَحُوا السَّيِّئَاتِ أّن نَّجْعَلَهُمْ كَالَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ سَوَاء مَّحْيَاهُم وَمَمَاتُهُمْ سَاء مَا يَحْكُمُونَ) [الجاثية : 21]. واته: ئاخۆ ئه‌وانه‌ى بڕوایان نیه و گوناه و تاوانیش ده‌که‌ن, پێیان وایه که وه‌ک ئه‌وانه‌یان داده‌نێین باوه‌ڕیان هێناوه و کرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجامداوه؟ هه‌رگیز شتى وانابێت, پێیان وایه ژیان‌و مردنیان یه‌کسانه, واته: پێیان وایه وه‌ک یه‌ک ده‌ژین و ده‌مرن؟ ئه‌وانه خراپ تێگه‌یشتوون و بڕیارێکى نابه‌جێ ده‌ده‌ن, ئه‌گه‌رپێیان وابێت هه‌ردوولا یه‌کسانده‌بن.
هه‌ر له‌وباره‌وه خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (لَا يَسْتَوِي أَصْحَابُ النَّاڕ وَأَصْحَابُ الْجَنَّةِ أَصْحَابُ الْجَنَّةِ هُمُ الْفَائِزُونَ )[الحشر : 20]. واته: هاوه‌لآنى دۆزه‌خ و هاوه‌لآنى به‌هه‌شت یه‌کسان و به‌رامبه‌ر نیین له ته‌رازووى دادگه‌رى خوادا, هه‌ر هاوه‌لآنى به‌هه‌شت براوه‌کانن.
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت:( وَمَا خَلَقْنَا السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ وَمَا بَيْنَهُمَا لَاعِبِينَ [38] مَا خَلَقْنَاهُمَا إِلَّا بِالْحَقِّ وَلَكِنَّ أَكْثَرَهُمْ لَا يَعْلَمُونَ [39] إِنَّ يَوْمَ الْفَصْلِ مِيقَاتُهُمْ أَجْمَعِينَ [40])( الدخان :38-40). واته: ئێمه ئاسمانه‌کان و زه‌وى و ئه‌وه‌ى نێوانیان, به گاڵته‌وگه‌پ و بێ ئامانج به‌دینه‌هێناوه, به‌ڵکو هه‌ر به هه‌ق و راستمان به‌دیهێناون, به‌لآم زۆربه‌یان نه‌زانن, بۆیه مل به هه‌ق ناده‌ن, به‌ڕاستى رۆژى جیاکردنه‌وه‌ى مرۆڤه‌کان له‌یه‌کتر, هه‌ق له ناهه‌ق, کاتى جێژوانی هه‌موانه ئه‌و رۆژه ده‌زانن چیان به‌سه‌ر خۆیان هێناوه, ئه‌و رۆژه هیچ دۆستێک ناتوانێت که‌مترین کۆمه‌ک به دۆستى خۆى بکات, واته: که‌س به که‌س نیه.
له ئه‌نجامى ئه‌و لێکۆڵینه‌وه‌یه‌دا بۆ وه‌لآمى ئه‌و پرسیارانه ده‌گه‌ینه ئه‌م ئه‌نجامه‌ى لاى خواره‌وه: خواى گه‌وره دروستیکردووین, وه لاى ئه‌وه‌وه هاتووین, بۆ ئه‌وه‌ش هاتووین که بیپه‌رستین و فه‌رمانبه‌ردارى و گوێڕایه‌ڵى بکه‌ین, هاوه‌ڵ و شه‌ریکى بۆ بڕیار نه‌ده‌ین, سه‌ره‌نجامیشمان گه‌راِنه‌وه‌یه بۆ به‌رده‌م دادگاى پڕ له عه‌داله‌ت و دادپه‌روه‌رى ئه‌و زاته گه‌وره‌و به ده‌سه‌لآته, پاداشتى کرده‌وه‌کانمان وه‌رده‌گرین یان به‌هه‌شتى هه‌تا هه‌تاییه, یا به‌ره‌و دۆزه‌خى هه‌میشه‌یى و نه‌بڕاوه‌یه.
له‌وباره‌وه خواى گه‌وره‌ش ده‌فه‌رموێت: ( مِنْهَا خَلَقْنَاكُمْ وَفِيهَا نُعِيدُكُمْ وَمِنْهَا نُخْڕجُكُمْ تَارَةً أُخْرَى )[طه : 55]. واته: له‌سه‌ره‌تاوه ئێوه‌مان له‌و زه‌وییه دروستکردووه, له دواى مردن ئه‌تان گێڕینه‌وه بۆ گڵ, جارێکى تر ئه‌تان هێنینه ده‌ره‌وه‌و زیندووتان ده‌که‌ینه‌وه.. ئێمه یه‌که‌م جار ئێوه‌مان له‌م زه‌وییه دروستکرد, مه‌به‌ست باوکه ئاده‌مه.
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت (وَهُوَ الَّذِي يَبْدَأُ الْخَلْقَ ثُمَّ يُعِيدُهُ وَهُوَ أَهْوَنُ عَلَيْهِ وَلَهُ الْمَثَلُ الْأَعْلَى فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَهُوَ الْعَزِيزُ الْحَكِيمُ )[الروم : 27]. واته: هه‌ر خودایه له نه‌بوونه‌وه ژیان دێنێته دى و ژیان به هه‌موو گیانله‌به‌رێک ده‌به‌خشێت..سه‌رجه‌م گرۆى ئاده‌میزاد پاش مردن زیندوو ده‌کاته‌وه, بێگومان ئه‌و زیندوو کرنه‌وه‌یه زۆر ئاسانتره له هێنانه‌دى یه‌که‌م جاریان, خودا هه‌رچیه‌کى بوێت کوت وپڕ ده‌یهێنێته دى, نمونه‌ى به‌رزو وه‌سفی بڵند هه‌ر شایسته‌ى ئه‌و زاته‌یه له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا, هه‌ر ئه‌ویش زاتێکى بالآده‌ست و دانا‌و کار به‌جێیه.

