سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
ئه‌و شتانه‌ى ده‌بنه هۆی پاک و خاوێنى: چواره‌م- ده‌ستنوێژ (الوضوء):
نوسینى/ناصح ابراهیم سازانى
ده‌ستنویژ یه‌کێکه له مه‌رجه‌کانى نوێژ‌و به‌بێ ئه‌ویش نوێژ به‌تاڵه, نیعمه‌تێکى خواییه به‌خشراوه به‌م ئوممه‌ته و فه‌رمانى پێکراوه و پاداشتێکى زۆریشى له‌سه‌ر وه‌رده‌گیرێت, موسڵمان پێش ئه‌وه‌ى ده‌ست بکات به نوێژکردن پێویسته له‌سه‌رى ده‌ستنویژ بگرێ و جه‌سته‌ى پاک و خاوێن بێ و له‌ش گران نه‌بێ.
پێشه‌وا نه‌وه‌وى ده‌ڵێت: ده‌ستنوێژ (الوضوء) له وشه‌ى (الوضاء) وه‌رگیراوه به ماناى جوانى و پاک وخاوێنى دێت.
ده‌ستنوێژ له شه‌رعدا: بریتیه له شتن و پاک کردنه‌وه‌ى رووخسار و هه‌ر دوو ده‌ست تا ئانیشکه‌کان, مه‌سحى سه‌ر, شتنى هه‌ر دوو پێ تا قوله پێکان.
خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: [يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِذَا قُمْتُمْ إِلَى الصَّلَاةِ فَاغْسِلُوا وُجُوهَكُمْ وَأَيْدِيَكُمْ إِلَى الْمَرَ‌افِقِ وَامْسَحُوا بِرُ‌ءُوسِكُمْ وَأَرْ‌جُلَكُمْ إِلَى الْكَعْبَيْ]المائده: ٦. واته: ئه‌ى ئه‌وانه‌ى ئیمانتان هێناوه کاتێک هه‌ستان بۆ نوێژکردن, ئه‌وه رووخسارتان بشۆن , هه‌روه‌ها ده‌سته‌کانتان تا ئانیشکه‌کانتان, پاشان ده‌ستى ته‌ڕ بهێنن به‌سه‌رتاندا, پێکانتان بشۆن تا هه‌ردوو قوله‌پێتان..
* له ئه‌بو هوره‌یره ره‌زاى خواى لێ بێ هاتووه ده‌فه‌رموێت: پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم فه‌رمویه‌تى: (لَا تُقْبَلُ صَلَاةُ مَنْ أَحْدَثَ حَتَّى يَتَوَضَّأَ) . واته: ئه‌و که‌سه‌ى ده‌ستنوێژى ده‌شکێ نوێژه‌که‌ى وه‌رناگیرێت هه‌تا ده‌ستنوێژ نه‌گرێته‌وه.
ده‌ستنوێژ چه‌کى موسوڵمانانه, هۆى گوناه شوردنه‌وه‌یه, پێشه‌کى یه بۆ ئه‌نجامدانى گه‌وره‌ترین عیباده‌ت که نوێژه, به ته‌نها شۆردنى چه‌ند ئه‌ندامێک نیه‌و به‌س, به‌ڵکو کاریگه‌رى ده‌روونى هه‌یه به‌رزێتى رۆحه که موسڵمان هه‌ستى پێده‌کات له‌پاش ده‌ستنوێژ گرتن, ده‌ستنوێژ زۆر له‌وه گه‌وره‌تره به‌چه‌ند وشه‌یه‌ک ته‌عبیرى لێ بکرێت, ئه‌گه‌ر به‌دڵنیایى و به‌باوه‌ڕه‌وه بگیرێت کاریگه‌رى باشى ده‌بێت له‌سه‌ر ژیانى موسڵمان، هه‌میشه و دایم هۆشیارى ده‌کاته‌وه سیماى جوان ده‌کات, وه‌رزشه بۆ جه‌سته‌ى و چوست و چالاکى ده‌کات, ئیمان زیاد ده‌کا, زیهن چالاک ده‌کاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى ئاماده‌بێ بۆ په‌یوه‌ندى کردن به‌خواوه, به‌و خاوێنی یه به‌نده چێژ له عیباده‌ت و نوێژه‌کانى وه‌رده‌گرێ, هێمن و ئارام ده‌بێ, دڵه‌ڕاوکێ و تووڕبوونى نامێنێ, چونکه تووڕبوون له شه‌یتانه‌وه‌یه..
* پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێت: (إِذَا تَوَضَّأَ الْعَبْدُ الْمُسْلِمُ - أَوِ الْمُؤْمِنُ - فَغَسَلَ وَجْهَهُ خَرَجَ مِنْ وَجْهِهِ كُلُّ خَطِيئَةٍ نَظَرَ إِلَيْهَا بِعَيْنَيْهِ مَعَ الْمَاءِ - أَوْ مَعَ آخِڕ قَطْڕ الْمَاءِ - فَإِذَا غَسَلَ يَدَيْهِ خَرَجَ مِنْ يَدَيْهِ كُلُّ خَطِيئَةٍ كَانَ بَطَشَتْهَا يَدَاهُ مَعَ الْمَاءِ - أَوْ مَعَ آخِڕ قَطْڕ الْمَاءِ - فَإِذَا غَسَلَ ڕجْلَيْهِ خَرَجَتْ كُلُّ خَطِيئَةٍ مَشَتْهَا ڕجْلاَهُ مَعَ الْمَاءِ - أَوْ مَعَ آخِڕ قَطْڕ الْمَاءِ - حَتَّى يَخْرُجَ نَقِيًّا مِنَ الذُّنُوبِ) . واته: کاتێک به‌نده‌ى موسڵمان ـ یا به‌نده‌ى باوه‌ڕدارـ ده‌ستنوێژ ده‌گرێت ئه‌و گوناهانه‌ى به چاوه‌کانى کردوونى له‌گه‌ڵ چۆڕاوگه‌ى ئاوى ده‌ستنوێژه‌که‌دا ده‌وه‌رن یا له‌گه‌ڵ دوا دڵۆپى ئاوه‌که‌دا داده‌که‌ون و ده‌ڕۆن, که‌ده‌ستى ده‌شوات ئه‌و گوناهانه‌ى به ده‌سته‌کانى کردوونى له‌گه‌ڵ چۆڕاوگه‌ى ئاوى ده‌ستنوێژه‌که‌دا ده‌وه‌رن یا له‌گه‌ڵ دوا دڵۆپى ئاوه‌که‌دا داده‌که‌ون و ده‌ڕۆن, که هه‌ردوو قاچى ده‌شوات هه‌روه‌ها.. هه‌تا پاک ده‌بێته‌وه له گوناه.
* پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێت: (إِنَّ أُمَّتِى يُدْعَوْنَ يَوْمَ الْقِيَامَةِ غُرًّا مُحَجَّلِينَ مِنْ آثَاڕ الْوُضُوءِ, فَمَنِ اسْتَطَاعَ مِنْكُمْ أَنْ يُطِيلَ غُرَّتَهُ فَلْيَفْعَلْ). واته: له رۆژى قیه‌مه‌تدا ئوممه‌تى من بانگیان ده‌که‌ن(غُرًّا مُحَجَّلِين) چونکه رووخسار و ئه‌و شوێنانه‌ى ئاوى ده‌ستنوێژ به‌رى که‌وتووه سپى و رووناکن به هۆى ئاسه‌وارى ده‌ست نوێژه‌وه ده‌دره‌وشێنه‌وه .
* پێغه‌مبه‌رى خوا ده‌فه‌رموێت: (مَنْ تَوضَا فَأحْسَنَ الوَضُوءَ خَرَجَتْ خَطَاياهُ مِن جَسَدهِ حَتى تَخْرُجَ مِن تَحْتِ أَظفَارهِ) . واته: هه‌ر که‌سێک ده‌ستنوێژێک به‌چاکى بگرێت, گوناهه‌کانى له جه‌سته‌ى ده‌رئه‌چن, هه‌تا له‌ژێر نینۆ که‌کانیه‌وه ده‌چنه ده‌ره‌وه.
* عوسمانى کوڕى عه‌ففان ره‌زاى خواى لێ بێ فه‌رمووى: به چاوى خۆم دیم پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم ده‌ستنوێژێکى گرت ده‌ق وه‌ک ئه‌م ده‌ست نوێژه‌ى من و فه‌رمووى: (مَنْ تَوَضَّأَ هَكَذَا غُفِرَ لَهُ مَا تَقَدَّمَ مِنْ ذَنْبِهِ وَكَانَتْ صَلاَتُهُ وَمَشْيُهُ إِلَى الْمَسْجِدِ نَافِلَةً) . واته: هه‌ر که‌سێک ده‌ستنوێژێکى ئاوا بگرێت خواى گه‌وره له هه‌رچى گوناهى رابردووى هه‌یه خۆش ده‌بێت, ئیتر چوون بۆ مزگه‌وت و نوێژه‌که‌ى به خێرى زیاده بۆ ده‌نوسرێت چونکه گوناهى نه‌ماوه تا ببێته که‌فاره‌تى!.
* ئه‌بو هوره‌یره ره‌زاى خواى لێ بێ فه‌رموی: پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم فه‌رموویه‌تى:: (أَلاَ أَدُلُّكُمْ عَلَى مَا يَمْحُو اللَّهُ بِهِ الْخَطَايَا وَيَرْفَعُ بِهِ الدَّرَجَاتِ). قَالُوا بَڵى ێا رَسُوڵ اللَّهِ. قَاڵ (إِسْبَاغُ الْوُضُوءِ عَلَى الْمَكَاڕهِ وَكَثْرَةُ الْخُطَا إِلَى الْمَسَاجِدِ وَانْتِظَارُ الصَّلاَةِ بَعْدَ الصَّلاَةِ فَذَلِكُمُ الڕّبَاطُ, فَذَلِكُمُ الڕّبَاطُ,فَذَلِكُمُ الڕّبَاطُ) . واته: شتێکتان فێرده‌که‌م ئه‌گه‌ر کردتان گوناهتان هه‌ڵده‌وه‌رێنێ و پله‌تان به‌رزده‌کاته‌وه؟. وتیان: به‌ڵێ ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم!. فه‌رمووى: ده‌ستنوێژ گرتن له کاتى ناخۆشیدا, وه‌ک ساردى ئاو که دوور بێت و به‌زه‌حمه‌ت بگه‌نه لاى, یا له‌کاتى باران بارین و نه‌خۆشیدا, هه‌نگاونانى زۆر به‌ره‌و مزگه‌وته‌کان, چاوه‌ڕوانى نوێژ له دواى نوێژ, ئا ئه‌وه‌یه سه‌نگه‌رگرتن بۆ خه‌بات و تێکۆشان, ئا ئه‌وه‌یه سه‌نگه‌رگرتن, ئا ئه‌وه‌یه سه‌نگه‌رگرتن.
* عومه‌رى کوڕى خه‌تتاب ره‌زاى خواى لێ بێ فه‌رمووى: پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم فه‌رموویه‌تى: هه‌ر که‌سێک ده‌ستنوێژێکى جوان بگرێت پاشان بڵێ: (أَشْهَدُ أَنْ لاَ إِلَهَ إِلاَّ اللَّهُ وَأَنَّ مُحَمَّدًا عَبْدُ اللَّهِ وَرَسُولُهُ إِلاَّ فُتِحَتْ لَهُ أَبْوَابُ الْجَنَّةِ الثَّمَانِيَةُ يَدْخُلُ مِنْ أَيِّهَا شَاءَ) . هه‌ر هه‌شت ده‌رگاکه‌ى به‌هه‌شتى بۆ ده‌کرێته‌وه, له‌هه‌ر کامیانه‌وه بیه‌وێت بچێته ژووره‌وه ئاره‌زووى خۆیه‌تى. هه‌روه‌ها بڵێت : (اللّهُمَّ جعَلَني مِنَ التَوّابينَ واجعَلَني مِنَ المُـًطهرينَ) . واته: خودایه بمانخه‌یته ریزى ئه‌و که‌سانه‌ى ته‌وبه‌کارن و ئه‌و که‌سانه‌ش که خۆیان خاوێن راده‌گرن.
عومه‌رى کوڕی خه‌تتاب ره‌زاى خواى لێ بێ ده‌فه‌رموێت: ده‌ستنوێژى چاک شه‌یتان دوور ده‌خاته‌وه .
عه‌لى کوڕی حوسه‌ین ره‌زاى خواى لێ بێ کاتێک ده‌ستنوێژى ده‌گرت ره‌نگى زه‌رد هه‌ڵئه‌گه‌ڕا, لێیان پرسی له‌و باره‌وه؟. فه‌رمووى: ئه‌ى ئایا نازانن له‌به‌رده‌م کێدا راده‌وه‌ستم؟! .
پێشه‌وا موجاهید ده‌فه‌رموێت: ئه‌وه‌ى تواناى هه‌یه‌و بۆى ده‌لوێ با هه‌میشه‌و به‌رده‌وام ده‌سنوێژى هه‌بێ و ته‌وبه بکات (استغفر الله) زۆر بڵێ, چونکه کاتى رۆح کێشان خه‌ریکى چی بێت به‌و شێوه‌یه زیندوو ده‌کرێته‌وه .

