سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
گفتوگۆ له خه‌ودا.... له نێوان باوک‌و کچێکدا ( چیرۆك) به‌شی یه‌كه‌م
نووسینی /هارون نوح طه
كتێبخانه‌ی محوی
دوای مردنی ئه‌م کچه به چه‌ند ڕۆژێک به نه‌خۆشیه‌کی کوشنده. باوکی شه‌وێک له خه‌ودا ده‌یبینی، به‌م شێوه گفتوگۆیه‌کی دوور‌و درێژ له نێوانیان ده‌بێ
- کچه‌که: (حَسْبِيَ اللهُ وَنِعْمَ الوَكِيل) خوا به‌سمه.
* باوک ده‌ترسێتو ده‌ڵێ: بۆچی ته‌سلیم به خوام ده‌که‌یت؟
- کچه‌که: ئه‌ی باوکه ده‌ته‌وێت پێت بڵێم که کێ ته‌سلیم به خوا ده‌که‌م؟
* باوک: به‌ڵێ له‌سه‌ر کێ ئه‌م قسه‌یه‌م پێ ده‌ڵێی؟
- کچه‌که: ئه‌گه‌ر پێت بڵێم چی لێ ده‌که‌یت؟
* باوک: تۆڵه‌ی لێ وه‌رده‌گرمه‌وه بۆت.
- کچه‌که: ئایا تۆڵه‌ی لێ وه‌رده‌گریته‌وه له دوای تێپه‌ڕ چوونی کات؟
* باوک: به‌ڵێ، تۆڵه‌ی لێ وه‌رده‌گرمه‌وه، ده پێم بڵێ کێیه؟
- کچه‌که: هه‌ر دادگایی ده‌که‌م، لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌که‌م.
* باوک: پێم بڵێ بۆ خاتری خوا کێیه؟ زووکه.
- کچه‌که: هه‌ر دادگایی ده‌که‌م.
ئینجا ئه‌م کچه ڕووی گرژ کرد‌و توڕه‌یی خۆی به ده‌رخستو به ڕووخسارێکی ناشیرین‌و توڕه‌ییه‌وه، ڕووی کرده باوکه‌که. ئه‌م باوکه‌ش هه‌ر فرمێسک‌و عه‌ره‌قی لێ ده‌باری له ترسان.
- کچه‌که پێی ووت: ئه‌م دادگایی‌و لێ پرسینه‌وه‌یه له‌سه‌ر تۆیه ده‌ڵێم (حَسْبِيَ اللهُ وَنِعْمَ الوَكِيل) خوا به‌سمه. خۆم به ئه‌و ده‌سپێرم.
ئه‌ی ئه‌و باوکه‌ی که‌وا منت به زایه دا مافه‌کانت له ده‌ست دام، خیانه‌تت لێ کردم، خوا به‌سمه له سه‌رت ئه‌ی باوکه.
ئه‌ی ئه‌و که‌سه‌ی که به‌هاوارم نه‌هاتی فه‌رامۆشت کردم، ئه‌ی ئه‌و که‌سه‌ی که له دنیای من نه‌تپاراستم ئه‌ی ئه‌و که‌سه‌ی که سه‌باره‌ت به تۆوه هاتووم بۆ ئه‌و شوێنه.
* باوک ووتی: بۆ کچم ئێستا له کوێی؟
- کچه‌که: له دوای ناخۆشیه‌کی زۆره‌وه ئێستا له نێو چاڵێکم له چاڵه‌کانی دۆزه‌خ.
* باوک: ئه‌ی کچم من چیم له تۆ کردووه؟
- کچه‌که: ئایا پرسیاریش ده‌که‌یت؟ ئایا تۆ من‌و خوشکه‌کانی منت فه‌رامۆش نه‌کرد؟
باوک: نه‌خێر من مافی ئێوه‌م دا، فه‌رامۆشم نه‌کردن، هه‌موو پێداویستیه‌کم بۆ کڕین که داواتان کرد، له به‌رگو لیباس، له خواردن‌و خواردنه‌وه ......هتد.
- کچه‌که: به‌لآم باوکه ئه‌وه هه‌موو شتێک نییه.
* باوک: باشه ئه‌وه‌ی له‌سه‌رمه چییه له‌دوای ئه‌م هه‌موو شته؟
- کچه‌که: باوکه تۆ له زۆر زۆر شت‌دا ئێمه‌ت فه‌رامۆش کرد، ئینجا کچه‌که زیاتر قسه‌کانی به توند‌و تیژی له‌گه‌لأدا ده‌کات وه‌کو ئاگرێک که له نێو چاوانی ببارێ، ووتی: باوکه تۆ بۆ نوێژی به‌یانیان بانگت نه‌ده‌کردین، ڕێگات لێ نه‌ده‌گرتین که به ته‌نیا بڕۆین بۆ بازاڕ، به ته‌نیا ده‌ڕۆیشتین، ڕۆژێک پێت نه‌ووتین که بۆ سه‌یری ئه‌م زنجیره فیلمه پیسانه ده‌که‌ن که ئه‌خلاقو ڕه‌وشتی ئێمه‌ی تێکدا، شه‌وان تاکو به‌یانی به بێداری داده‌نیشتین له دیار

