سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
ئه‌و شتانه‌ى ده‌بنه هۆی پاک و خاوێنى پێنجه‌م- سیواککردن:
نوسینى/ناصح ابراهیم سازانى
سیواک ئه‌و داره‌یه که‌ده‌هێنرێت به‌ناو ده‌م و ددانه‌کانى مرۆڤدا به‌مه‌به‌ستى بۆن خۆشکردن و پاککردنه‌وه‌ى.
سیواککردن ده‌بێته هۆی هۆشیار بوونه‌وه و وریایى, نه‌هێشتنى بۆنى ناوده‌م, توند‌و تۆڵ کردنه‌وه‌ى پوک, که‌مکردنه‌وه‌ى رێژه‌ى کلۆر بوونى ددانه‌کان, یارمه‌تیدانى هه‌رسکردنى خۆراک و چه‌نده‌ها سوودى تر.. سوننه‌ته له‌کاتى له‌خه‌و هه‌ستان و ده‌ستنوێژگرتن و نویژکردن و قورئان خوێندندا سیواک به‌کار بهێنرێت.
ئیبن قه‌یم ده‌ڵێت: زێده‌ڕه‌وى له سیواک کردندا قه‌تماغه‌ى ددانه‌کان لاده‌بات و جوان و به‌هێزیان ده‌کات, له کلۆربوون ده‌یانپارێزێت, بۆنى خۆشه, ده‌ماغ و هه‌ست ساف ده‌کات, ئاره‌زووى خواردن زیاد ئه‌کات.
* پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم زۆر سور بووه له‌سه‌ر به‌کارهێنانى سیواک , کاتێ که له‌خه‌و خه‌به‌رى ده‌بۆوه پێش هه‌موو شتێک سیواکى ده‌کرد: (إذا استيقظ من الليل يشوص فاه بالسواك) .
* پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێت: (السواك مطهر للفم مرضاة للرب) . واته: سیواک کردن ده‌بێته هۆى پاککردنه‌وه‌ى ده‌م و ددان و, ره‌زامه‌ندى خواى گه‌وره.
* پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم کاتێک بیویستایه قورئانى بخوێندایه سیواکى ده‌کرد: (طهروا أفواهكم للقرآن) .
* له ئه‌بو هوره‌یره ره‌زاى خواى لێ بێ هاتووه ده‌فه‌رموێت: پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم فه‌رمویه‌تى: (لَوْلاَ أَنْ أَشُقَّ عَلَى أُمَّتِى لأَمَرْتُهُمْ بِالسِّوَاكِ عِنْدَ كُلِّ صَلاَةٍ) . واته: ئه‌گه‌ر سیواککردن بارگرانى نه‌بوایه له‌سه‌ر ئوممه‌تم, ئه‌وا فه‌رمانم پێده‌کردن سیواک به‌کاربهێنن له‌گه‌ڵ هه‌موو نوێژێکدا.

