ماڵپەری قورئانی پیرۆز

  •   پەیوەندی
  •   سەردێڕەکان
  •   سەرەتا

سەرەکیەکان

  •   ماڵەوە
  •   قورئانی پیرۆز
  •   زانیاری قورئان
  •   زانسته‌کانی قورئان
  •   اعجاز
  •   لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
  •   ته‌فسیری قورئان
  •   فێربوونی التجوید
  •   زیکرەکان
  •   فەرموودە قودسیەکان
  •   گەشەپێدانی مرۆیی
  •   کتێبخانه
  •   ڕۆژوو
  •   ژیانی پێغەمبەران
  •   موعجیزەی پێغەمبەران
  •   هه‌مه‌جۆر
  •   لینکەکان
  •   عقيدة
  •   ئيمان
  •   نوێژ
  •   پەروەردەی منداڵ
  •   قیامة
  •    هۆی دابەزین
  •   فیقه
  •   ئاداب
  •   چێرۆک و بەسەرهات
  •   واتای ئایەت
  •   بەهەشت
  •   دۆزەخ
  •   ئافرەتان
  •   تاوانه‌ گه‌وره‌کان
  •   خێزان
  •   رازی قورئانى
  •   عیباده‌ت
  •   ناوه‌ جوانه‌کانى خوا
  •   هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
  •   پێغەمبەر محمد (ص)
  •   چیڕۆکه‌ قورئانیه‌کان
  •   ژیان فێری کردم
  •   ژیانى زانایانى ئیسلام
  •   ووتەی زانایانی ئیسلام
  •   ووتەی ناوداران
  •   ووتەکانی سەرکەوتن

ئاماری ماڵپەر





ته‌فسیری ئاسان دابه‌زێنه‌


خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز

- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له‌ هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره‌ بکه
-  بۆ گوێ گرتن له‌ قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه‌ به‌کوردى و زمانه‌ جیهانیه‌کان کلیک لێره‌ بکه

سەرەتا

چاوه‌روانى قیامه‌ت .....ئه‌لقه‌ى پێنجه‌م :..

چاوه‌روانى قیامه‌ت .....ئه‌لقه‌ى پێنجه‌م :..

نوسینى: ته‌حسین حه‌مه‌ غریب
ئاماده‌کردنى: دینه‌- هه‌ولێر
چ رۆژێکه‌ ئه‌و رۆژه‌ ؟...یه‌کێک به‌یه‌کێک ده‌ڵێت :.ئه‌ڵێى حه‌شره‌ .. ئه‌ى ئاخۆ چۆن بێت؟.چاوه‌کانت بنوقینه‌..... تێڕابمێنه‌ ... بیربکه‌ره‌وه‌ .... هه‌رچى خه‌ڵک له‌سه‌ر رووى زه‌وى ده‌ژى.... به‌هه‌زاران زمان ... هه‌زاران ره‌نگ ... به‌ڵکو هه‌زاران هه‌زار ساڵ...چ خه‌ڵکى ژیاون ....به‌ڵکو گیاندارانیش...هه‌موویان بچووک و گه‌وره‌... یه‌ک خانه‌ وملیون خانه‌کان ... ئه‌وانه‌ى به‌ میکرۆسکۆب نابیینرێن... ئه‌و نه‌هه‌نگانه‌ش سه‌دان به‌رانبه‌رى مرۆڤ گه‌وره‌ن ...هه‌موو له‌و رۆژه‌دا جمه‌ى دیت ..... خودایه‌ گیان چى ده‌بینین ...

له‌و حه‌شاماته‌دا خۆت له‌ گه‌ردیله‌یه‌ک بچوکتر دیته‌ به‌رچاو و...ئه‌و گیاندارانه‌ى که‌ هه‌ر نه‌ک ناویان نازانى به‌ڵکو ئه‌صڵه‌ن هه‌ر نه‌تبینیون...ئه‌وانه‌ى ئێستا له‌سه‌ر زه‌وى دانه‌یه‌کیشیان بۆ دانسقه‌ش نه‌ماوه‌... ئه‌وانیش هه‌زار نه‌وعیان هه‌یه‌ ...ئه‌و هه‌موو ره‌نگه‌ ...ئه‌و هه‌موو ده‌نگه‌...
هه‌موو میژوو له‌و رۆژه‌دا کۆده‌بێته‌وه‌... میژووى هه‌موو گیانداران ...ئه‌وه‌ل و ئاخیر ...نه‌وه‌ک هه‌ر میژووى مرۆڤ ...له‌ ئاده‌مه‌وه‌ تا ئه‌و منداڵه‌ى به‌ هه‌ڵسانى قیامه‌ت له‌ ناو سکى دایکیدا له‌ بارده‌چێت...[لقد احصاهم] ...سه‌ر ژمیرى کردوون ....[وكلهم أتية يوم قيامة فردا] .... [ وترى الارض بارزة ]....زه‌وى ده‌بینى چۆل وهۆل ودیار...[ وحشرناهم ] ...کۆمانکردنه‌وه‌... پۆل پۆل ده‌هێنرین ... له‌ ژماره‌ى ئه‌ستیره‌کان زۆرتر هه‌موو به‌ رووت و قووت به‌ پیى په‌تى ....تینوو ئه‌بڵه‌ق...[ قلن نغادر منهم احدا] ...هیچیان له‌ بیر ناچن ..من جارى ووتم ئاخۆ ته‌په‌ریاى پێ ى ئه‌و هه‌موو گیانداره‌ چه‌ندى زۆر بیت ...خۆر خه‌ریکه‌ ئه‌لکێ به‌سه‌ریانه‌وه‌...پێ رووته‌کانیان ئه‌چزێ به‌ زه‌ویه‌ گه‌رمه‌که‌دا .... پیستى پێیان له‌ پاش خۆیان ده‌مینى ...گیانداران هه‌ریه‌ک بو زمانى خۆى ده‌ڵاڵێته‌وه‌ و دوعا ده‌کات .... لوره‌ى دورگ و حیله‌ى ئه‌سپ و حه‌په‌ى سه‌گ و جریوه‌ى چۆله‌که‌... هه‌موو ئاوازى لالا نه‌وه‌ى گرتۆته‌ خۆ ...زیندوان و مردوان ئه‌و رۆژه‌ یه‌ک ده‌گرنه‌وه‌ ... مه‌زلۆمان زالمان ده‌بینن به‌ زه‌لیلى ...برسى و رووته‌کان پوشته‌ و تیره‌کان ده‌بینن وه‌ک ئه‌مانه‌ رووت و برسین...باپیره‌کانى نه‌وه‌ى خۆیان ده‌بینن هه‌تیوه‌کان به‌ باوکى کوژراو ...دایکه‌ رۆله‌ مردووه‌کان به‌ منداڵى به‌ خۆیان شاد ده‌بنه‌وه‌... زه‌وى شه‌ق ده‌بێت و مردووه‌کان دێنه‌ ده‌رێ... [وبعثر ما فى القبور ].... بۆیه‌ چاکه‌کانى دوعا ده‌که‌ن .... [ رب أقم الساعة ] ...خودایه‌ قیامه‌ت هه‌ڵسێنه‌ بابگه‌رێنه‌وه‌ ...وه‌ هه‌ قمانه‌ چاوه‌روانى ئه‌و رۆژه‌ بین ..[ هل ينظرو ]....چاوه‌ ڕوانى چى ده‌که‌ن ؟[الاالساعة ]...قیامه‌ ت نه‌بێت ..[فتأتيهم بغتة] ..کتوپڕ دیت ... کاتێک دونیا هێمنه‌ ..ژیان ئاساییه‌...خه‌ ڵکى خه‌ریکى مه‌سه‌له‌ى ده‌رورن ...کتوپڕ زه‌وى ده‌ست ده‌کات به‌ جولان ...[اذا زلزلت الارض زلزالها] ..پێش ئه‌و ده‌قه‌ هیچ نه‌بوو ..[ الارض...زلزالها] .. مرۆڤه‌کان هه‌موو سه‌ر به‌رز ده‌که‌نه‌وه‌ .... ده‌ست له‌ کاره‌کانیان هه‌ڵده‌گرن .... راست ده‌بنه‌وه‌..
قیامه‌ت رۆژى قیامه‌ت دێته‌وه‌ فیکرم
[مالها ]؟ ئه‌وه‌چیه‌تى ؟ بى ئاگان له‌وه‌ ى ئیتر کار کۆتایى هات ....ژیان کۆتایى هات.... زه‌وى ده‌که‌وێته‌ قسه‌ ...[ تحدث اخبارها] ... رووداوه‌کان ده‌گێریته‌وه‌... بێ ئاگان ..[ اقترب للناس حسابهم وهم فى غفلة ] ئه‌وان بێ ئاگان ..[ لاهية قلوبهم ]...ئه‌و رۆژه‌ رۆژێکى گه‌وره‌ یه‌ .... [ نبا عظيم]هینده‌ گه‌وره‌ى خه‌ڵکى له‌ ئاده‌مه‌وه‌ چاوه‌روانى ده‌که‌ن ...هه‌موو پێغه‌مبه‌ران باسیان کردووه‌...[ الم ياتيكم رسل منكم يتلون عليكم ايات ربكم ]پێغه‌مبه‌ران له‌ خۆتانه‌وه‌ بۆتان هاتن ...ئایه‌ ته‌کانى خودایان بۆ خویندنه‌وه‌..[ وينذرونكم لقاء يومكم هذا]..له‌م دیداره‌ى ئه‌مرۆ ...ئه‌یانترساندن.... ته‌نانه‌ت ئه‌و کاته‌ى که‌ نه‌وه‌کانى ئاده‌م هیچیان نه‌بوون.... شه‌یتان داواى له‌ خودا کرد:[ انظرنى الى يوم يبعثون ]... مه‌مرینه‌ هه‌تا ئه‌و رۆژه‌ى زیندوو ده‌بنه‌وه‌...له‌ رۆژه‌وه‌ خه‌ڵکى کۆتایى به‌ شت ده‌هێنێ ...قیامه‌ت دى و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا مردن کۆتایى دێت...ئیتر که‌س مه‌رگى ئازیزه‌کانى نابینى ....قیامه‌ت دى و له‌ گه‌ڵیدا برسیتى ده‌شورێته‌وه‌ .... قیامه‌ت دى و ئاغایه‌تى و ژێر ده‌سته‌ى هه‌ڵده‌گێرێ ...قیامه‌ت دى مردووه‌کان زیندوو ده‌کاته‌وه‌ ...قیامه‌ت دى خه‌ڵکى وه‌ک یه‌ک و وه‌ک دانه‌کانى شانه‌یان لیده‌کات ... ده‌سا ئه‌ى نه‌فسه‌ به‌ شه‌وقه‌کان قیامه‌ت دێ ... ئه‌ى ئه‌وانه‌ى حه‌زتان له‌ نه‌مرییه‌ قیامه‌ت دى .[ لا يذو قون فيها الموت ..الاالموتة الاولى ]...ئیتر جامى شه‌رابى مردن نۆش ناکه‌ن مردن سه‌ر ئه‌برى [ فيذبح ] ..چه‌وساوه‌کانى ...ئه‌ى ئیسراحه‌ت ده‌که‌ن ...[ ولا يصيبهم نصب ] ...وه‌هه‌روه‌ها ...[ لا يمسهم فيها نصب ] ...ئیتر شه‌که‌ت نابن ,,,بۆ خۆتان بنون ...به‌یانى زوو به‌ سه‌رما ى به‌یانى ده‌ستتان ناته‌زى...ئه‌و ئیسراحه‌ ته‌ تان لێ تێک نادرێ ...[ وما هم فية بمعجزين ] ...ده‌رناکرێن ... ئه‌ى ئه‌وانه‌ى ئومیدتان به‌که‌س نه‌ماو ه‌ ...قیامه‌ت دێ ..[ لتجزى كل نفس بما تسعى ]... هه‌موو که‌س جه‌زاى کاره‌ کانى ده‌درێته‌وه‌...ئه‌ى ئه‌وانه‌ى هیچ که‌س کاره‌کانتان نانرخینن ... برسیه‌کان قیامه‌ت دى و برسیتى نامینى...رووته‌کان قیامه‌ت دى ..[ الا تجوع فيها و لاتعرى ].... له‌ به‌ هه‌شتدا برسیتى و رووتى نامینێت ... ئیتر به‌دبه‌ختى نامینى ...[ فلا يخرجنكما من الجنة فتشقى ]..شه‌قاوه‌ت .. به‌دبه‌ختى .. ئه‌ى پیره‌ کان ...ئیوه‌ گه‌نج ده‌بنه‌وه‌ و گۆچانه‌کانتان فرى ده‌ده‌ن... ئه‌وانه‌ تێبگه‌یه‌نن که‌ نابیستن... ئه‌و رۆژه‌ بۆ دروست ده‌کریت .... نه‌خۆش هه‌ڵده‌گرێت ...زیندانه‌کانى دونیا ..نه‌خۆشخانه‌کانى دونیا ..سنووره‌ کانى دونیا...جه‌نگه‌کانى دونیا....نه‌ خوشخانه‌ى کانى دونیا ... سنوره‌کانى دونیا ...جه‌نگه‌ کانى دونیا کۆتاییان دێت .... مرۆڤ له‌ هه‌موو شتیکدا حه‌زى له‌ شتى زۆره‌ ...زه‌وى و زارى زۆر ...به‌شه‌ به‌ هه‌شتیه‌کان هه‌موویان زۆرن ...[ عرضها كعرض السموات والارض] ...به‌ قه‌د ...پانتایى ئاسمانه‌کان و زه‌وى ...له‌ بوارى پانیدا شتى زۆریان ده‌دریتێ ...له‌ بوارى دریژیشدا ته‌مه‌نى زۆر ..[خالدين فيها ]..ته‌مه‌نى خۆى و ته‌مه‌نى شته‌کانى درێژ ده‌بن .... له‌زه‌ته‌ زوور تێپه‌ڕه‌کانى دونیا ته‌مه‌نیان درێژ ده‌بێ ... پێغه‌مبه‌ران مژده‌ى ئه‌و رۆژه‌یاندا...[ مبشرين ] ..قیامه‌ت دى مه‌ینه‌تیه‌کانى ئێره‌ مان له‌ کۆل ده‌که‌وێ ..ئێمه‌ ماندووین... هینده‌مان چه‌شت ...مرۆڤایه‌تى تینى تیدا نه‌ماوه‌... ئێمه‌ ماندووین و زه‌ویش ماندووه‌ ...ئاخر ئه‌و له‌و رۆژه‌وه‌ى دروست بووه‌ بۆ ته‌نها چرکه‌یه‌کیش نه‌وه‌ستاوه‌ ..زه‌وى ماندووه‌ هینده‌ گوناهى دى ..هینده‌ ده‌رزى لاشه‌یان کرد... هینده‌ پێکرا ..ئه‌ویش به‌ به‌ریه‌وه‌ نه‌ماوه‌... ده‌بیت رۆژیک بیت داخه‌کانى خۆى هه‌ڵڕێژێت..[ يومئذ تحدث اخبارها ]... زه‌وى پیر بوو ...پێویستى به‌ نوێکردنه‌وه‌ هه‌یه‌ ..[ يوم تبدل الارض غير الارض] ..نه‌ک هه‌ر زه‌وى هه‌موو ئه‌ستێره‌ و ئاسمانه‌کانى ...[والسموات ]....ئاسمانه‌کانیش ...ته‌مه‌نى زه‌وى زۆربه‌ى چووه‌...که‌مێکى ماوه‌...هینده‌ى...[كصبابة الاناء يتصابها صاحبها]....هێنده‌ى لارکردنه‌وه‌ى قاپێک ...په‌رداخێک .. خاوه‌ نه‌که‌ى لارى ده‌کاته‌ وه‌.... قیامه‌ت به‌ریوه‌یه‌...[ اتى امر الله ]...په‌له‌مه‌که‌ن ..[ فلا تستعجلوة ] ...عه‌لاماته‌کانى ده‌رکه‌وتوون ...یه‌که‌م عه‌لامه‌تى ...به‌ پێغه‌مبه‌ربوونى پیغه‌مبه‌ر درودى خواى له‌سه‌ر بێت ..[ جئت انا والساعة كهاتين] ..قیامه‌ت دى و ئێمه‌ش نه‌قل ده‌بین بۆ دونیایه‌کى تر ...دونیایه‌ک کۆتایى نایه‌ت ...[ وانكم تنتقلون الى لازوال لها] ...دونیایه‌ک زه‌والى نیه‌...به‌ خیره‌وه‌ نه‌قل بین .... چه‌ندتان توانى ..[ فانتقوا منها بخير ما يعمر نكم ] ٠
 

هەموو مافەکانی پارێزراون بۆ ماڵپەری قورئانی پیرۆز