سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
خۆشه‌ویستییان به‌هێز تره بۆ خوا(چیرۆك)
نووسینی /هارون نوح طه
كتێبخانه‌ی محوی
(سعد)ی کوڕی أبو الوقاص ده‌فه‌رموێ: پێش ئه‌وه‌ی که‌وا موسڵمان بم به سێ ڕۆژ، له خه‌وم بینی که‌وا که‌وتوومه‌ته نێو تاریکیه‌ک له‌سه‌ر تاریکی. له‌و کاته‌دا هه‌ر هاتوچۆم ده‌کرد له نێو شه‌پۆڵه‌کانی ئه‌م تاریکییه. له ناکاو مانگێکم بینی که‌وا ڕووناکی پێدام. به‌لآم هه‌ندێ پیاوم بینین له پێش من ڕۆیشتن بۆ لای ئه‌م ڕووناکیه یه‌کیان زیدی کوڕی حارپه بوو له‌گه‌ڵ علی کوڕی أبو گالبو أبو بکری صدیق. پێم ووتن: که‌ی ئێوه هاتوونه‌ته ئێره؟
ووتیان: یه‌ک کاتژمێره.
ده‌ڵێ: که له‌م خه‌وه بێ‌دار بوومه‌وه، هه‌واڵی بانگه‌وازی پێغه‌مبه‌رم پێگه‌یشت به دزی، زانیم که‌وا خوا من ڕزگار ده‌کات له نێو ئه‌م تاریکیه سه‌باره‌ت به‌م پێغه‌مبه‌ره، بۆیه به‌په‌له چووم بۆ لای که خه‌ریکی نوێژی عه‌سر بوو سه‌لامم لێی کرد. به‌لآم که‌سم نه‌بینی له لای، جگه له‌و پیاوانه نه‌بێ که له خه‌وم بینین ته‌نها ئه‌وانه پێشم که‌وتن له موسڵمان بوون (وَالسَّابِقُونَ السَّابِقُونَ* أُوْلَئِكَ الْمُقَرَّبُونَ* فِي جَنَّاتِ النَّعِيمِ).
ئینجا هه‌واڵی موسڵمان بوونم گه‌یشت به دایکم، یه‌کسه‌ر ئاگری توڕه‌یی هه‌ڵسا، منیش گه‌نجێکی چاک‌و خۆشه‌ویست بووم بۆی، بۆیه ڕووی
توڕه‌یی هه‌ڵسا، منیش گه‌نجێکی چاک‌و خۆشه‌ویست بووم بۆی، بۆیه ڕووی کرده من ووتی: ئه‌ی سعد چییه ده‌بینم پشتت له دینی باوک‌و باپیرت کردوه باوه‌شت کردۆته‌وه بۆ ئه‌م ئاینه نوێیه، سوێند بێ ئه‌گه‌ر واز نه‌هێنیت له‌م دینه نوێیه، خواردن‌و خواردنه‌وه ته‌رک ده‌که‌م تاکو ده‌مرم. تۆ جه‌رگو دڵت له‌ت له‌ت ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌م شته‌و ئابڕووت ده‌چێت به درێژایی زه‌مان له نێو ئه‌م خه‌ڵکه. ووتم: ئه‌ی دایکه وامه‌که خۆت هیلاک مه‌که من له‌به‌ر هیچ شتێ واز ناهێنم. به‌لآم ئه‌و به‌ڵێنی خۆی برده سه‌رو چه‌ند ڕۆژێک نان‌و ئاوی له خۆی حه‌ڕام کرد. منیش جار جار سه‌ردانم ده‌کردو پێم ده‌ووت که‌مێ نان بخۆ که‌مێ ئاو بخۆ که‌مێ له‌ژێر سێبه‌ر بحه‌سێوه، به‌لآم بێ سوود بوو. هه‌ر سوور بوو له‌سه‌ر ئه‌م بیره. ده‌ڵێ منیش بێ ئومێدم کرد ووتم ئه‌ی دایکه سوێند بێ من زۆر به خۆشه‌ویستی ناخم له نێو ئه‌م ئایینه‌م، خۆشه‌ویستیم بۆ خوا زۆر زیاتره له خۆشه‌ویستی بۆ تۆ. سوێند به خوا ئه‌گه‌ر سه‌د دانه گیانت هه‌بێ یه‌ک له‌دوای یه‌ک ده‌ربچن له لاشه‌ت من په‌شیمان نابمه‌وه له‌م ئایینه بۆ هیچ شتێک ئینجا زانی بێ سووده له گه‌ڵم، ده‌ستی کرد به خواردن‌و خواردنه‌وه. ئینجا ئه‌م ئایه‌ته دابه‌زی [وَإِن جَاهَدَاكَ عَلى أَن تُشْڕكَ بِي مَا لَيْسَ لَكَ بِهِ عِلْمٌ فَلَا تُطِعْهُمَا] (سورةتي لقمان 15).

