سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
ڕووداوێکی ڕاسته‌قینه دوا ڕۆژ خێر بوون له شه‌وی بوکێنی دا (چیرۆك)
نووسینی / هارون نوح طه
كتێبخانه‌ی محوی
کچێکی موسڵمان‌و داوێن پاک، ڕاست گۆو ده‌ست گر به سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ر درودی خوای له‌سه‌ر بێت
ده‌یه‌وێت نیوه‌ی باوه‌ڕی خۆی ته‌واو بکات‌و زه‌ماوه‌ند له‌گه‌ڵ که‌سێکی وه‌ک خۆی بکات. له دوای نوێژی عه‌سر دایک‌و خوشکه‌کانیو هه‌موو خزمه نزیکه‌کانی خۆی چاوه‌ڕوانی ئه‌م ئافره‌ته ده‌که‌ن که‌وا کچه‌که‌یان بۆ بڕازێنێته‌وه بۆ هاوسه‌ره‌که‌ی، قه‌ده‌ری خوا وابوو ئه‌م ئافره‌ته تاخیر بوو دواکه‌وت له کاتی خۆی کاته‌که‌ش نزیکی نوێژی مه‌غریبه
گه‌یشت ده‌ستی کرد به کاری خۆی که‌مێک له پێش مه‌غریب، ئه‌م کچه داوای کرد که کاری ڕازاندنه‌وه‌ی بۆ دوا بخه‌ن بۆ دوای مه‌غریب ، چونکه کاتی نوێژه، ده‌بێ ده‌سنوێژ هه‌ڵگرم.
بانگی مه‌غریب درا، ده‌نگی الله أکبری بیست ئه‌م کچه‌ی که له ژیانیدا نوێژی نه‌فه‌وتاوه. بۆیه زۆر ناڕه‌حه‌ت ده‌بێ، داوا له‌م ئافره‌ته ده‌کات که‌وا مۆڵه‌تی پێ بدات تاکو نوێژ ده‌کات. ووتی: داوات لێ ده‌که‌م کاتی مه‌غریب که‌مه نوێژی من مه‌فه‌وتێنن. ناکرێت ئه‌مڕۆ نوێژ مه‌که یان جمعی بکه له گه‌ڵ عیشا، چونکه ئێمه پێویستمان به تۆ هه‌یه ئه‌م هه‌موو ماندوبونه‌مان به زایه ده‌ڕوات. ده‌بێ ده‌سنوێژ هه‌ڵگریت که‌واته شوێنه‌واری بوکێتی نامێنێت له‌سه‌ر ڕوخسارت.
- کچه‌که: ناکرێت ده‌بێ ئه‌م نوێژه هه‌ر بکه‌م.
- هه‌موو داوایان لێ کرد به‌لآم بێ سوود بوو.
هه‌ڵسا ده‌ست نوێژی هه‌ڵگرتو گوێی به فه‌تواو قالو قیلی ئه‌وان نه‌دا، به‌رماڵه‌که‌ی ڕاخست ڕوو له قیبله، به دڵی پڕ له ملکه‌چی ووتی: الله أکبر. به‌ڵێ الله أکبر له هه‌موو شتێ کاتێ که گه‌یشته ڕه‌کعاتی سێیه‌م دانیشت بۆ خوێندنی تحیات، خزم‌و که‌سه‌کانیشی چاوه‌ڕوانی ته‌واو بوونی ده‌که‌ن له‌م نوێژه، بۆ نوێکردنه‌وه‌ی ڕازاندنه‌وه‌که‌ی له سه‌ره‌تاوه. به‌لآم هه‌رکاتێ ویستی سه‌لامی ڕاسته‌و چه‌په بداته‌وه هه‌رکه سه‌لامی دایه‌وه گیانی ته‌سلیم کرد به خوا، بارگه‌ی پێچایه‌وه بۆ دنیایه‌کی تر ئه‌م گوێڕایه‌ڵه بۆ خوا، گه‌یشت به حه‌زو ئاره‌زووه‌کانی

