سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
ببه به پێشه‌نگ بۆ منداڵه‌که‌ت
ژیوار هه‌ڵه‌بجه‌یی / هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید
منداڵ ورده‌ورده گه‌شه ده‌کات و پێده‌خاته یه‌که‌م قۆناغی گه‌شه‌کردنی منداڵیه‌وه، دنیای خێراتر ده‌بێت و که‌م که‌مه سه‌ربه‌خۆ ده‌بێت و ئاشنا ده‌بێت به که‌سانی ده‌ره‌وه‌ی خێزانه‌که‌ی و په‌یوه‌ست ده‌بێت پێیانه‌وه و، ده‌که‌وێته کردنی پرسیاری جۆراوجۆر له باوک و دایکی.
له راستیدا هه‌ڵسوکه‌وتی منداڵ له‌گه‌ڵ خێزانه‌که‌ی و ده‌ره‌وه‌یدا یارمه‌تی ده‌دات تا که‌سایه‌تیه‌کی بۆ دروست ببێت، له‌م قۆناغه‌دا منداڵ فێری لێخوڕینی پاسکیل ده‌بێت، به‌جۆرێ سود له مقه‌ست وه‌رده‌گرێت که هیچ زیانێکی لێ نه‌که‌وێت، ده‌توانێت ره‌گه‌زی به‌رامبه‌ری بناسێت، به یارمه‌تی دایکی ده‌توانێت جله‌کانی له‌به‌ر بکات یان بیانگۆڕێت، توانای یاریکردنی هه‌یه له‌گه‌ڵ مندالآنی تر و ده‌توانێت شیعریش بخوێنێته‌وه.
ده‌بێ باوکان و دایکان لێیان به‌ئاگابن:
ـ به‌رده‌وام په‌رتوک بخوێننه‌وه بۆ منداڵه‌کانیان، دۆستایه‌تیان پێ دروست بکه‌ن له‌گه‌ڵ کتێب‌دا و بیانبه‌ن بۆ کتێبخانه و دوکانی کتێب‌فرۆشی.
ـ رێگه به مندالآن بده‌ن تا یارمه‌تیتان بده‌ن له کاره‌کانی رۆژانه‌دا.
ـ ده‌ستخۆشی له منداڵه‌که‌ت بکه به یاریکردنی له‌گه‌ڵ مندالآنی تردا، ئه‌م کاره کاریگه‌رییه‌کی زۆری ده‌بێت له‌سه‌ر فێربوونی، هاوڕێیه‌تی له‌گه‌ڵ مندالآنی تردا پته‌وتر ده‌بێت.
ـ کاتی وتووێژ له‌گه‌ڵ منداڵه‌کانتدا ده‌که‌یت سود له وشه‌ی جوان و په‌روه‌رده‌ییانه وه‌ربگره و به زمانێکی گه‌ورانه‌وه قسه‌ی له‌گه‌ڵ بکه تا به‌هۆیه‌وه یارمه‌تی بدات قسه‌ی دروست بکات له‌ناو هاوڕێکانیدا.
ـ له په‌روه‌رده‌کردنی منداڵه‌که‌تدا رێک و راست به و، پێشه‌نگی شتێکه که ده‌بێ ره‌نگبداته‌وه له منداڵه‌که‌تدا ده‌بێ ئه‌و چاوه‌ڕوانیه‌شت هه‌بێ بۆی، واته خۆت چۆنی منداڵه‌که‌شت وه‌هابێت.
* سه‌لامه‌تی منداڵی (3 ـ 5 سالَ) : منداڵ ورده ورده که سه‌ربه‌خۆیی زیاتر ده‌بێت و په‌یوه‌ندیه‌کانی له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ردا زیاتر ده‌کات، زانینی سه‌لامه‌تی گرنگه و باوک و دایک ده‌بێت ئاگایان لێی بێت. ده‌بێ باوک و دایک گوێڕایه‌ڵی ئه‌م ئامۆژگاریانه‌ی ژێره‌وه بن:
ـ گرنگیی گواستنه‌وه‌ی که‌لوپه‌له‌کان فێری منداڵ بکه، پێی بڵێ که له شه‌قام یاری نه‌کات یان نه‌ڕوات به‌دوای تۆپێکدا بۆ شه‌قامه‌که.
ـ کاتێک منداڵه‌که‌ت پاسکیل لێده‌خوڕێ ئیحتیاتی بۆ بکه که نه‌که‌وێ له‌سه‌ری و به‌ناو شه‌قامه‌که‌شدا نه‌ڕوات.
ـ له‌کاتی بردنی منداڵ بۆ ناو پارک، که‌لوپه‌لی یاریه‌کان له‌ناو پارکه‌که‌دا کۆنترۆڵ بکه، دڵنیابه که هیچکام له‌و که‌لوپه‌لانه نه‌شکاون. کاتێ منداڵ له حه‌وش یان ده‌ره‌وه یاری ده‌کات ته‌واوی ماوه‌که ئاگاداری بکه.
ـ فێری مه‌له‌وانی بکه.
ـ فێری بکه که ئازاری رێبوار و که‌سی نه‌ناسراو نه‌دات.

