سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
درۆکردن وه‌ک ده‌ردێکی کۆمه‌لآیه‌تی
دڵپاک عومه‌ر رێشاوی
ئه‌م بابه‌ته ده‌بێ زۆر هه‌ڵوێسته‌ی له‌سه‌ر بکه‌ین: بۆچی درۆ ئه‌وه‌نده ئازاری به‌رامبه‌ر ده‌کات؟ بۆچی درۆ ئه‌وه‌نده خاوه‌نه‌که‌ی ریسوا و ناشیرین و له‌به‌رچاوان ده‌خات؟ بۆچی درۆ بۆته خوی زۆر له مرۆڤه‌کان؟ بۆچی که‌سێ درۆ ئه‌کات که ده‌زانێت به‌رامبه‌ره‌که‌ی ده‌زانێ ئه‌و درۆ ده‌کات؟ ئاخۆ درۆ هیچکات کێشه‌ی چاره‌سه‌ر کردووه؟ موسوڵمانان.. یا با بڵێم ئه‌وانه‌ی شوێنکه‌وته‌ی ئه‌م دینه پاکه‌ن، بۆچی هه‌قی درۆکردن ده‌ده‌ن به خۆیان؟ بۆچی درۆ ئه‌که‌ن ئه‌و خه‌ڵکه؟ درۆ درۆ بۆچی؟!
به داخێکی زۆره‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئێمه کۆمه‌ڵگایه‌کی موسوڵمانین، که‌چی درۆکردن له‌ناوماندا زۆر به‌ربلآوه! له کاتێکدا قورئانی پیرۆز پڕیه‌تی له زه‌مکردنی درۆکردن و هه‌ڕه‌شه‌کردن له درۆزنان و ریزبه‌ندکردنیان له‌گه‌ڵ مونافیق و دووڕووه‌کان، هه‌روه‌ها چه‌نده‌ها فه‌رمووده له‌م رووه‌وه هه‌یه و باسکراوه که به‌سن بۆ که‌سێک بیه‌وێ تێ‌بگا. پێغه‌مبه‌ر (عليه الصلاة والسلام) فه‌رموویه‌تی:"موسوڵمان درۆ ناکات". که‌واته: ئه‌ی خاوه‌ن باوه‌ڕ، درۆ مه‌که، درۆ مه‌که به‌هیچ شێوه‌یه‌ک، چونکه درۆکردن له‌گه‌ڵ باوه‌ڕه‌که‌ت دژ به‌یه‌که و به‌یه‌که‌وه کۆ نابنه‌وه.
ئه‌ی چاره‌سه‌رکردنی ئه‌م کێشه‌یه له‌کوێیه؟ چۆنه؟ چی بکرێت؟ چۆن ده‌ست پێبکه‌ین بۆ چاره‌سه‌رکردنی؟
به‌نده لێره‌دا هه‌ندێ بۆچوونی خۆم ده‌ڵێم، دواتر ساحه‌که به‌جێده‌هێڵم بۆ ئه‌وانه‌ی که له من شاره‌زاترن و باشتر ده‌زانن، به‌و ئومێده‌ی که زانایان له مینبه‌ره‌کانیانه‌وه، رۆشنبیره‌کان له ده‌زگاکانیانه‌وه زیاتر بڵێین و باسی بکه‌ن و بنووسن بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌م ده‌رده ناشیرین‌و کۆمه‌لآیه‌تییه.
زۆر جار ئه‌م ره‌وشته بێزارکه‌ره ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ کاتی منداڵی و شێوه‌ی په‌روه‌رده‌کردن، واده‌زانم سێ شوێن ـ بێ ئه‌وه‌ی به‌خۆیان بزانن یا نیه‌تیان ئه‌مه بێ ـ ده‌ستیان هه‌یه له‌م دیارده‌یه‌دا، ئه‌وانیش:
١ ـ دایک و باوک: به ده‌ره‌جه‌یه‌کی زۆریش دایک.. دایکان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ده‌یانه‌وێ و هه‌روه‌ها خوازیاریشن که جگه‌رگۆشه‌کانیان که‌سانێکی راستگۆ بن، بێ ئه‌وه‌ی ئاگادار بن ئه‌م تۆوه ده‌چێنن. زۆربه‌ی دایکان، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی که نزیکن، له‌به‌ر خه‌مخۆرییان بۆ مناڵه‌کانیان و بۆئه‌وه‌ی ئه‌م نازدارانه بپارێزن، جار جار هه‌ندێ درۆ ده‌که‌ن، بۆ نمونه زۆر ده‌وترێت و هاوار ده‌کرێت: نه‌چی.. نه‌چی.. پشه‌که له‌وێیه.. ده‌تخوا! یا ده‌ڵێن نه‌چیته کۆلآن، دزی لێیه! یا ده‌وترێ: درۆ نه‌که‌ی، درۆ بکه‌ی خوا ده‌تخاته ئاگر!! ئه‌مه دووباره و ده باره و هه‌زار باره ده‌بێته‌وه و ره‌گ داده‌کوتێ له ناخی منالآندا.. دواتر منداڵه‌که ورده ورده ده‌زانێ نه پشیله له‌وێیه و نه دزه‌که له کۆلآنه و خوای گه‌وره‌ش مناڵی نه‌خستووه و ناشیخاته ئاگره‌وه قه‌ت و قه‌ت.. هه‌ر لێره‌وه‌یه، چونکه ئه‌و منداڵه دایک و باوکی خۆی خۆشده‌وێ و کردونیه‌ته پێشه‌نگ، ئه‌ویش فێری درۆ ده‌بێ و فێر ده‌بێ !! به‌داخه‌وه.
٢ ـ قوتابخانه:
هه‌موومان گوێمان له چیرۆکی چۆله‌که‌که بووه، که مامۆستا ئه‌یوت: ئه‌گه‌ر له ماڵه‌وه ده‌رس نه‌خۆێنن، چۆله‌که‌که‌م بۆم ده‌گێڕێته‌وه!! مناڵه‌کان به چاوێکی گه‌وره و به‌رز و ترس و زۆر شتی تر سه‌یری مامۆستاکانیان ده‌که‌ن، له‌به‌رئه‌وه تا ماوه‌یه‌ک باوه‌ڕ ده‌که‌ن، دواتر ده‌زانن که هیچ چۆله‌که نه‌یتوانیوه و هیچ مامۆستاش نه‌یزانیوه له‌گه‌ڵ یه‌ک گفتوگۆ بکه‌ن، بۆیه و له‌به‌رئه‌وه‌ی که مامۆستاکان (قدوة) و پێشه‌نگن بۆ قوتابیه‌کانیان، ئه‌م ده‌رده دزه ده‌کات بۆ ناخیان و ئه‌وانیش فێری درۆکردن ده‌بن.
٣ ـ فه‌قێکان :
هه‌رچه‌نده ئه‌م نوخبه‌یه که‌مترن و له‌وانه‌شه زۆر له خۆێنه‌ران پێیان ناخۆش و سه‌یر بێت، به‌لآم لێره‌شدا هه‌قیقه‌تێک هه‌یه و ده‌بێ باس بکرێ بۆ چاره‌سه‌رکردن: کاتێک مامۆستا له‌گه‌ڵ فه‌قێکانی وانه ده‌خوێنن و شه‌و و رۆژ له‌و شوێنه پیرۆزه پێکه‌وه ده‌ژین، بۆ نمونه که واجبیان ده‌داتێ، پێیان ده‌ڵێت له‌به‌ریکه‌ن، به‌لآم که‌س ئه‌م کتێبه نه‌کاته‌وه، هه‌رکه‌س له‌م کتێبه نزیک بێته‌وه، چاوی کوێر ده‌بێت.. (من ئةمةم لة ضاوثيَكةوتنيَكي دكتؤر مستةفا زةلَميدا بيني لة كةنالَي ئاسمانيي ثةيام، كة دكتؤريش باسي لةو طرفتة دةكرد). به‌ڕێزان.. که ئه‌م فه‌قێیه له‌گه‌ڵ مامۆستاکه‌ی ده‌ژی و کردویه‌تی به قودوه بۆ خۆی، جا بۆی هه‌یه بزانێ خوا ئه‌وه‌نده زاڵم نییه چاوی به‌نده‌که‌ی کوێر بکات له‌سه‌ر شتێکی وا، به‌لآم مامۆستا بۆیه وا ده‌ڵێت، بۆ ئه‌وه‌ی باشتر بخوێنن و فێر بن! هه‌ندێ له‌م فه‌قێیانه به هه‌ڵه له‌مه تێده‌گا و ئه‌م هه‌قه به خۆی ده‌دا که ئه‌ویش له‌گه‌ڵ خه‌ڵکانی تر هه‌ندێ ناڕاست بڵێ بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانیان، به‌م شێوه‌یه‌ش هه‌موو که‌س هه‌ق به خۆی ده‌دات و درۆش بلآو ده‌بێته‌وه!
دایکی به‌ڕێز! هه‌رگیز مه‌ڵێ: پشه له‌وێیه! یا: وه‌ره ژووره‌وه با شتێکت بده‌مێ، دواتر تێر لێدانی بکه‌ی، چونکه له‌گه‌ڵ مناڵی دراوسێکه‌تان شه‌ڕى کردووه!! کاتێک پێغه‌مبه‌ره‌که‌ت (درودي خواي لةسةر بيَ) به‌و دایکه که مناڵه‌که‌ی بانگ ده‌کات و ده‌ڵێ وه‌ره بتده‌مێ.. ده‌فه‌رموێ : شتێکی ده‌ده‌یتێ؟ دایکه‌که‌ش ده‌ڵێ خورمایه‌کی ده‌ده‌مێ. خۆشه‌ویست فه‌رمووی: ئه‌گه‌ر شتێکی نه‌ده‌یتێ، درۆیه‌کت بۆ ده‌نووسرێ.. که‌واته که بۆی بنووسرێ به درۆ، موحاسه‌به‌ش ده‌کرێ! واته ئه‌م کاره زۆر گرنگه به‌هه‌ندی بگرن. ئه‌م گفتوگۆیه پێمان ده‌فه‌رموێ به‌هه‌شته‌که‌ی خوا به گاڵته له‌ژێر پێی تۆدا نییه ئه‌ی دایکی به‌ڕێز! هه‌ر وا ئاسانیش نییه، ده‌بێ مناڵه‌که‌ت جوان په‌روه‌رده بکه‌ی، ئه‌وکات له‌ژێر پێی تۆوه ده‌چێته به‌هه‌شت، ئه‌بێ تۆ جوان ئاماده‌ت کردبێ، ئه‌وکات ئه‌م هه‌قه‌ت هه‌یه.
مامۆستاکان! ئێمه به ئه‌مانه‌ت جگه‌رگۆشه‌کانمان ده‌نێرینه لای ئێوه، ئه‌گه‌ر خۆتان به ئاکار و ره‌وشتی جوان بڕازێننه‌وه، ئه‌وکاته زۆر خۆشه‌ویست ده‌بن لای مناڵه‌کانمان.. شاعیر فه‌رمویه‌تی:(كاد المعلم ان يكون رسولا) تۆ زۆر نزیک بووی له‌وه‌ی که وه‌کو پێغه‌مبه‌ران بی، کاره‌که‌ت زۆر پیرۆزه، هه‌قی ته‌واوی بده‌رێ!
مامۆستایانی به‌ڕێز! ئه‌گه‌ر درۆکردن لای ئێوه به هه‌موو شێوه‌یه‌ک بڤڤه بێ، ئه‌وکات (مةلا)یانێک ده‌هێننه به‌رهه‌م که هه‌موو وته و ره‌وشته‌کانیان وه‌ک یه‌ک ده‌بێ و کاریگه‌ریشیان له‌سه‌ر خه‌ڵک زۆر گرنگ ده‌بێ و ئایه‌تی (لم تقولون ما‌لا تفعلون) نایانگرێته‌وه.
پێغه‌مبه‌ری مه‌زنمان (درودي خواي لةسةر بيَ) فه‌رمویه‌تی:(ثلاث من كن فيه فهو منافق، وإن صام وصلي: إذا حدث كذب ، وإذا اؤتمن خان، وإذا وعد أخلف)، که واته: درۆکردن یه‌کێکه له خه‌سڵه‌ته هه‌ره دیاره‌کانی که‌سانی (منافق) و دووڕووه‌کان، ئه‌گه‌رچی ئه‌هلی نوێژ و رۆژو و مزگه‌وتیش بن، چونکه درۆکردن خه‌سڵه‌تێکه نابێ له‌لای مرۆڤی موسڵمان هه‌بێت، هه‌ر وه‌کو (عليه الصلاة والسلام) فه‌رموویه‌تی: (يطوي المؤمن علي الخلال كلها، غير الخيانة والكذب)، به واتای ئه‌وه‌ى که مرۆڤی موسڵمان ئه‌کرێ بکه‌وێته هه‌ڵه و تاوانیش، چونکه مرۆڤ به سروشتی خۆی ده‌که‌وێته هه‌ڵه‌وه، به‌لآم هه‌ڵه‌یه‌ک که هه‌ڵه بێ و تێکه‌وتن بێت، نه‌ک ( إصرار) و به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ری و ببێته خوو بۆی، تا وای لێ بێت درۆ به درۆ چاک بکاته‌وه.. هه‌ر لێره‌وه خه‌ته‌رناکی درۆ ده‌رده‌که‌وێت، که له ره‌گه‌زی (هةلَةوة) نزیک نییه، به‌ڵکو جۆرێک له (عمد) و (إصرار) و رێکخستنی تێدایه.. هه‌ر بۆیه‌ش بۆته یه‌کێک له خه‌سڵه‌ته‌کانی (منافق) و، هاوته‌ریبه له‌گه‌ڵ خیانه‌ت و بێ وه‌فایی دا..
ئه‌م چه‌ند دێڕه‌م هه‌ڵقولآوی ناخ و ئه‌زموونی خۆمه له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌رم، بۆیه حه‌زم کرد بیخه‌مه روو، بۆئه‌وه‌ی ببێته ده‌رگایه‌ک بۆ لێدوان و نووسین و گفتوگۆی زیاتر، تا کۆمه‌ڵگاکه‌مان رزگار بکه‌ین و دووری بخه‌ینه‌وه له‌م ده‌رده کۆمه‌لآیه‌تییه.. به ئومێدی چاره‌سه‌ر..

