سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
هاوسه‌رگیری .. له جوانترین به‌ڵگه‌کانی خوای گه‌وره‌یه
چرا ئه‌حمه‌د ـ هه‌ولێر
به دڵنیاییه‌وه هاوسه‌رگیری به‌ڵگه‌یه‌کی حاشاهه‌ڵنه‌گره و له جێگای خۆیدایه، نه‌ک هه‌ر بیری لێ بکرێته‌وه، به‌ڵکو پێویستی به چه‌ندین باس و لێکۆڵینه‌وه هه‌یه، تاکو بتوانین کامه‌رانی نێوان خێزان و مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی له‌م سوننه‌ته ئیلاهییه به‌ده‌ست بێنین، ئه‌ی ئه‌وه نییه خوای مه‌زن به‌م شێوه‌یه کۆتایی به ئایه‌تی ژماره (21)ی سوره‌تی (رؤم) دێنێت، که ده‌فه‌رموێت "( وَمِنْ آيَاتِهِ أَنْ خَلَقَ لَكُم مِّنْ أَنفُسِكُمْ أَزْوَاجًا لِّتَسْكُنُوا إِلَيْهَا وَجَعَلَ بَيْنَكُم مَّوَدَّةً وَرَحْمَةً إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآيَاتٍ لِّقَوْمٍ يَتَفَكَّرُونَ)".
گومانی تێدا نییه هه‌رکاتێک له قورئانی پیرۆزدا ئه‌م رسته‌یه‌مان بینی " وَمِنْ آێاتِهِ " ئه‌وه ده‌بێت بزانین خوای گه‌وره باس له گه‌وره‌یی خۆی ده‌کات، بۆ ئه‌مه‌ش به‌ڵگه ده‌هێنێته‌وه، گومانیش له‌وه‌دا نییه که لێره‌دا باسکردن له گه‌وره‌یی خوا له رێگه‌ی به‌ڵگه‌یه‌کی زۆر سه‌رنجڕاکێشه‌وه، ئه‌ویش هاوسه‌رگیرییه.
کاتێک به خیرایی بیر له‌م ئایه‌ته‌ی سه‌ره‌وه ده‌که‌یته‌وه، به‌ڕاستی تووشی شۆک ده‌بیت، باشه ئه‌گه‌ر هاوسه‌رگیری له به‌ڵگه به‌هێزه‌کانی خوایه‌تی خوای دانا و کاربه‌جێیه، مایه‌ی سه‌کینه‌ته و بریتییه له خۆشه‌ویستی و به‌زه‌یی له‌نێوان ژن و پیاودا، ئه‌ی ئه‌م هه‌موو دڵته‌نگی و نائارامی و کێشمه‌کێشه‌ی نێوان خیزانه‌کان چییه؟!
ئاخۆ ئه‌م خوایه زانایه که به‌ڵگه‌ی بۆ ده‌سه‌لآتی هێناوه‌ته‌وه، ده‌بێت ئیشاره‌ت به شتێک بکات جێگای تانه و ته‌شه‌ر بێت! بێگومان وا نییه، ئێمه له خواره‌وه ئێمه له خواره‌وه ده‌توانین بێچه‌وانه‌ی ئه‌م رایه‌ی سه‌ره‌وه بسه‌لمێنین، هه‌روه‌ها بیسه‌لمێنین که هاوسه‌رگیری نه‌ک مایه‌ی ئاشوب و ئاژاوه نییه، به‌ڵکو به‌وپه‌ڕی یه‌قینه‌وه یه‌کێکه له گه‌وره‌ترین به‌ڵگه‌کانی دانایی و کاربه‌جێی و سۆز و لوتفی خوای گه‌وره.
* چۆنیه‌تی به‌ده‌ستهێنانی ئاسووده‌یی (سكينة) له‌نێوان ژن و مێرددا..
لێکۆڵه‌رانی شاره‌زا له بواری زانسته ده‌روونیه‌کاندا ته‌ئکید له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌که‌نه‌وه که‌وا پیاو پێویسته خێزانی هه‌بێت، ته‌ئکیدیش له‌وه ده‌که‌نه‌وه که بوونی خێزانێکی دڵسۆز بۆ مێرده‌که‌ی مایه‌ی که‌مکردنه‌وه و لابردنی هه‌ڵچوونی ده‌روونی و سوککردنه‌وه‌ی دڵه‌ڕاوکێ و بێتاقه‌تی پیاوه‌که‌یه، هه‌روه‌ها له نوێترین لێکۆڵینه‌وه‌ی زانستیدا ده‌رکه‌وتووه ئه‌و پیاوانه‌ی زۆر گه‌شت ده‌که‌ن به‌مه‌به‌ستی بازرگانی و کاری تایبه‌ته‌وه و خێزانه‌کانیان هاوسه‌فه‌ریان ده‌بن، به‌ده‌گمه‌ن تووشی نه‌خۆشیه‌کانی دڵ ده‌بن. به پێچه‌وانه‌شه‌وه ئه‌و پیاوانه‌ی دوور له خێزانه‌کانیان گه‌شته‌کانیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن، هه‌روه‌ها له هه‌مان لێکۆڵینه‌وه بۆیان ده‌رکه‌وتووه پیاوانی خێزاندار توانای ته‌رکیزکردن و داهێنانیان زیاتره، به بێچه‌وانه‌وه‌ی ئه‌م رایانه‌ی بلآوی ده‌که‌نه‌وه.
ده‌ڵێن زوگورتیه‌کان که کێشه‌ی خێزانیان نییه، به‌هه‌مان شێوه ده‌رکه‌وتووه ژنانیش که خێزاندار بن، توانای به‌خشینی خۆشه‌ویستی و ئارامییان زیاتره وه‌ک له کچان، زانایان دووپاتی ده‌که‌نه‌وه که‌وا پێکه‌وه‌نانی خێزان له‌سه‌ر بنه‌مای دڵداری ته‌نها رووکاری ده‌ره‌وه‌یه.
* کاریگه‌ری قسه‌ی چاک و خۆش..
قسه‌ی چاک سه‌ده‌قه‌یه، بێغه‌مبه‌ری خوا (د.خ) پێمان راده‌گه‌یه‌نێت (الكلمة الطيبة صدقة).
ئه‌گه‌ر ئه‌مه بۆ که‌سێکی نه‌ناسراو وابێت، ئه‌ی بۆ خێزانه‌که‌ت که نزیکترین که‌سته، ده‌بێت چ ئه‌جر و پاداشتێکی لای خوای گه‌وره هه‌بێت، زانایانی ده‌روونناسی ده‌ڵێن: قسه‌ی نه‌رمونیان کاریگه‌رییه‌کی سه‌رسوڕهێنه‌ری له‌سه‌ر ژن و مێرد هه‌یه، هۆکارێکی که‌م وێنه‌ی که‌مکردنه‌وه‌ی کێشه‌یه له‌نێوانیاندا.

