سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
مه‌رجه‌کانى نوێژ
نوسینى/ناصح ابراهیم سازانى
مه‌رجه‌کانى نوێژ: ئه‌و واجبانه‌ن که به‌شێک نین له نوێژ, به‌لآم مه‌رجن بۆ دروست بوونى نوێژ, ئه‌گه‌ر یه‌کێکیان نه‌بێت نوێژه‌که دروست نابێت.
١ـ پێویسته موسڵمان بێت.
٢ـ عاقڵَ بێت, شێت نه‌بێت.
٣ـ باڵغ بێت, واته: چاک و خراپ لێک جیا کاته‌وه.
٤ـ پاک وخاوێنى, واته: پاک وخاوێنى جه‌سته‌و جل و به‌رگ و شوێنى نوێژ کردنه‌که.
٥- داپۆشینى عه‌وره‌ت:
پیاو له ئه‌ژنۆوه تا ناو‌کی داپۆشراو بێت نوێژه‌که‌ى دروسته, به‌لآم عه‌وره‌تى ئافره‌ت هه‌موو جه‌سته‌یه‌تى جگه له رووخسار و هه‌ردوو له‌پى ده‌ستى: [يَا بَنِي آدَمَ خُذُوا زِينَتَكُمْ عِندَ كُلِّ مَسْجِدٍ]الأعراف: ٣١. واته: ئه‌ى نه‌وه‌کانى ئاده‌م هه‌رکاتێک نوێژتان کرد خۆتان دابپۆشن به جوانترین شێَوه با عه‌وره‌تتان ده‌رنه‌که‌وێت.
٦ـ زانینى کاتى نوێژه‌کان:
خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: [إِنَّ الصَّلَاةَ كَانَتْ عَلَى الْمُؤْمِنِينَ كِتَابًا مَّوْقُوتًا] النسا‌و: ١٠٣. واته: به راستى نوێژ بۆ باوه‌ڕداران فه‌رزێکى کات بۆ دیاریکراوه.
أـ نوێژى به‌یانى:
دوو رکاته, یه‌ک ته‌حیاتى تێدا ده‌خوێنرێت, کاته‌که‌ى له دواى بانگى به‌یانییه‌وه ده‌ست پێده‌کات تاکو خۆرهه‌لآتن.
ب- نوێژى نیوه‌ڕۆ:
چوار رکاته, دوو ته‌حیاتى تێدا ده‌خوێنرێ, کاته‌که‌ى له دواى بانگى نیوه‌ڕۆوه تا بانگى عه‌سره, واته: یه‌که‌م کاتى لادانى خۆره له ناوه‌ڕاستى ئاسمان به‌ره‌و لاى رۆژ ئاوا تاکو سێبه‌رى هه‌موو شتێک به ئه‌ندازه‌ى خۆى لێ دێته‌وه.
ج- نوێژى عه‌سر:
چوار رکاته, دوو ته‌حیاتى تێدا ده‌خوێنرێت, کاته‌که‌ى له دواى بانکى عه‌سره‌وه تا بانگى شێوانه, یه‌که‌م کاتى ئه‌و کاته‌یه که سێبه‌رى هه‌موو شتێک هه‌ندێک له سێبه‌رى خۆى زیاتر بێت, دوا کاتیشى تا خۆر ئاوابوونه.
د- نوێژى شێوان:
سێ رکاته, دوو ته‌حیاتى تێدا ده‌خوێنرێت, له دواى بانگى شێوانه‌وه ده‌ست پێ ده‌کات تا بانگى عیشا, یه‌که‌م کاتى ئه‌وه‌یه که خۆر ئاوا ده‌بێت تا سورایى خۆر ده‌مێنێته‌وه هه‌ر به‌رده‌وامه.
ه- نوێژى خه‌وتنان:
چوار رکاته, دوو ته‌حیاتى تێدا ده‌خوێنرێت, کاته‌که‌شى له دواى بانگى عیشاوه تا بانگى به‌یانییه, به‌لآم هه‌ندێک له زانایان ره‌ییان وایه تا نیوه شه‌و ده‌مێنێت.

