سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
خوا شایه‌تى بۆ ئه‌م قورئانه ده‌دات
نوسینى/ئه‌ندازیار عوسمان
دیاره گه‌وره‌رترین شایه‌تى له‌م بوونه‌وه‌ره‌دا شایه‌تى خوایه‌و هه‌رئه‌وه که ئاگاى له هه‌موو شتێکه‌و که‌س نیه له‌و ڕاستگۆ تر بێت وقسه‌ى ته‌واو تربێت (وَمَنْ أَصْدَقُ مِنَ اللَّهِ حَدِيثاً؟!) (النساء:122) ….
جا خواى په‌روه‌دگار به‌حه‌زره‌ت (ص) ده‌فه‌رموێت که به گه‌له‌که‌ى بڵێت : (قُلْ أَيُّ شَيْءٍ أَكْبَرُ شَهَادَةً قُلِ اللَّهُ شَهِيدٌ بَيْنِي وَبَيْنَكُمْ وَأُوحِيَ إِلَيَّ هَذَا الْقُرْآنُ لِأُنْذِرَكُمْ بِهِ وَمَنْ بَلَغَ أَإِنَّكُمْ لَتَشْهَدُونَ أَنَّ مَعَ اللَّهِ آلِهَةً أُخْرَى قُلْ لا أَشْهَدُ قُلْ إِنَّمَا هُوَ إِلَهٌ وَاحِدٌ وَإِنَّنِي بَڕيءٌ مِمَّا تُشْڕكُونَ) (الأنعام:19)
واته: بڵێ چ شتێک گه‌وره‌ترو ڕاستتره له شایه‌تیدا؟ هه‌ر خۆت بڵێ : خوا ڕاستترین شایه‌ته, که‌شایه‌تى نێوان من وئێوه‌یه
, من ئه‌م قورئانه‌شم به وه‌حى بۆهاتووه تا ئێوه‌و هه‌موو ئه‌وانه‌ى پێیان گه‌یشتوه ئاگادار‌و بێ‌دار بکه‌م , ( لةطةلَ ئةم هةموو ڕوون كردنةوانةدا) ئایا ئێوه شایه‌تى ده‌ده‌ن که به‌ڕاستى له‌گه‌ڵ خوادا چه‌ند خوایه‌کى تر هه‌بێت؟! بڵێ : من به‌ش به‌حاڵى خۆم شایه‌تى ناهه‌ق وناڕه‌واى وا ناده‌م وبڵێ: به‌ڕاستى ئه‌و خوایه زاتێکى تاک وته‌نهایه‌ومن به‌ڕاستى به‌ریم له‌هه‌موو ئه‌وشتانه‌ى که ئێوه ده‌یانکه‌نه هاوه‌ڵ و هاوتاى ئه‌و زاته..ئنجا ده‌فه‌رموێت (الَّذِينَ آتَيْنَاهُمُ الْكِتَابَ يَعْڕفُونَهُ كَمَا يَعْڕفُونَ أَبْنَاءَهُمُ الَّذِينَ خَسِرُوا أَنْفُسَهُمْ فَهُمْ لا يُؤْمِنُونَ) (الأنعام:20)
واته: ئه‌وانه‌ى کتێبى ئاسمانیمان پێداون له‌گاورو جوو, پێغه‌مبه‌ر(ص) ده‌ناسن هه‌روه‌ک چۆن منداڵه‌کانى خۆیان ده‌ناسن , به‌ڵام ئه‌وانه‌ى که‌خۆیان دۆڕاند‌و بڕوایان به محمد (ص) نه‌هێناوه , ئه‌وه هه‌ر باوه‌ڕ ناهێنن .(وَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّنِ افْتَرَى عَلَى اللَّهِ كَذِباً أَوْ كَذَّبَ بِآيَاتِهِ إِنَّهُ لا يُفْلِحُ الظَّالِمُونَ) (الأنعام:21) واته: جا کێ هه‌یه له‌وه سته‌مکارتر بێت , که شتى نادروست و درۆ, بۆ خوا هه‌ڵده‌به‌ستێت؟ یان ئایه‌ت وفه‌رمانه‌کانى خوا به‌درۆ ده‌زانێت ؟! چونکه به‌ڕاستى ئه‌و سته‌مکارانه سه‌رفراز نابن..
به‌ڵێ… خواى گه‌وره له‌میهره‌بانى وفه‌زڵى خۆیه‌تى ده‌یه‌وێت به‌نده‌کانى دڵنیا بکات , تاسه‌رگه‌ردان نه‌بن , نه‌که‌ونه داوى شه‌یتانه‌وه , بۆیه به پێغه‌مبه‌ره‌که‌ى ده‌فه‌رموێ ( قل اى وربى انه لحق) سوێندیان بۆ بخۆ‌و بڵێ : سوێند بێ به‌په‌روه‌ردگارم ئه‌م ئایینه هه‌قه.. ئینجا خوا خۆى ده‌کات به‌شایه‌ت به‌سه‌ر ڕاستى پێغه‌مبه‌رێتى حه‌زره‌ته‌وه (ص) ..

