سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
ڕۆژووه سووننه‌ته‌کان
عبدالرحمن نجم ا‌لدین
ئاماده‌کردنى : ادریس انور
١. سووننه‌ته موسڵمان تا بتوانێت ڕۆژووى زۆر بگرێت به تایبه‌تى رۆژانى دووشه‌ممه و پێنجشه‌ممه، پێغه‌مبه‌ر (ص) ده‌فه‌رمووێت : (تعرض اعمال يوم الاثنين و الخميس فاحب ان يعرض عملى و انا صائم) (رواه الترمذى).
واته له ڕۆژى دووشه‌ممه و پێنجشه‌ممه‌دا کرده‌وه‌کانى مرۆڤ نیشان ده‌درێت، من پێمخۆشه له‌و ڕۆژه‌دا به‌ڕۆژوو بم تا کرده‌وه‌کانم نیشان بدرێت وه هه‌روه‌ها ئه‌م فه‌رمووده‌یه که ده‌فه‌رمووێت: (سأل عن صوم يوم الاثنين: فقال: ذلك يوم ولدت فيه و انزل على فيه) (رواه مسلم. واتة: ثرسياريان ليَكرد دةربارةى ڕؤذى دووشةممان فةرمووى:"(ئه‌وه ڕۆژێکه تیایدا له دایک بووم و تیایدا قورئان نازڵ بوویه سه‌رم)"
٢. ڕۆژوو گرتن له ڕۆژانى (13،14،15)ى هه‌موو مانگه کۆچیه‌کاندا سووننه‌ته...پێغه‌مبه‌ر (ص) ده‌فه‌رمووێت: (صوم ثلاثة ايام من كل شهر صوم ده‌ر كله)( متفق عليه).
ئه‌م ڕۆژانه به ڕۆژه سپییه‌کان ناسراون (ايام البيض)، هه‌روه‌ها ده‌فه‌رمووێت (اذا صمت من الشهر ثلاثة ايام فصم ثلاثة عشرة و اربع عشرة و خمس عشرة) (رواه الترمذي). واته: ئه‌گه‌ر سآ ڕۆژ ڕۆژووت گرت له مانگێکدا ئه‌وا ڕۆژانى (13،14،15) ڕۆژوو بگره. ڕۆژوو گرتنى (6) ڕۆژ له مانگى شه‌وال له پاش ڕه‌مه‌زانه‌وه،مه‌رج نییه هه‌ر شه‌شه‌که‌ى پێکه‌وه بێت (من صام رمضان ثم اتبعه ستا من شوال كان كصيام الدهر) (رواه المسلم).
٣. ڕۆژووى (عةرةفة) له جه‌ژنى قورباندا بۆ ئه‌و حاجییانه نه‌بێت که خۆیان له حه‌جدان. پێغه‌مبه‌ر (ص) له‌مباره‌یه‌وه ده‌فه‌رمووێت: (يكفر السنة الماضية و الباقية) (رواه المسلم). واته: ئه‌بێته لێ‌خۆش بوونى تاوانى ساڵى پێشوو ساڵى پاشتریش.
٤. کۆتایى ڕۆژى هه‌موو مانگه کۆچیه‌کان.
٥. ڕۆژووى (9،10) له مانگى محرمدا واته (تاسوعا و عاشورا) که پێغه‌مبه‌ر (ص) ده‌فه‌رموێت (يكفر السنة الماضية) (رواه المسلم).
له فه‌رمووده‌یه‌کى تردا ده‌فه‌رموێت: (صيام يوم عاشورا انى احتسب على الله ان يكفر سنة التى قبله) (رواه الخمسة الا البخاري).
٦. باشترین ڕۆژووش به پێى فه‌رمووده‌ى پێغه‌مبه‌ر (ص) ڕۆژووى حه‌زره‌تى داود بووه که ڕۆژ نا ڕۆژێک ڕۆژووى گرتووه، پێغه‌مبه‌ر ده‌فه‌رموێت (ص): (احب الصيام الى الله صيام داود و كان يصوم يوما و يفطر يوما) رواه البخاری.
٧. رۆژووى (10) ڕۆژ له مانگى (ذى الحجة) پێغه‌مبه‌ر (ص) ده‌فه‌رمووێت (ما من ايام العمل الصالح فيها احب الى الله من هذا الايام العشر) (رواه البخاري).
٨. ڕۆژوو گرتنى مانگى شه‌عبان، خاتوو عائیشه ده‌فه‌رموێت: (ما رايت رسول الله (ص) استکمل صیام شهر، إلا رمچان و ما رأیته اکپر صیاما منه فی الشعبان) (رواه الاربعة)
واته: هه‌رگیز پێغه‌مبه‌رم نه‌دیوه هیچ کام له مانگه‌کان ته‌واوى رۆژه‌کانى به ڕۆژووبێت له‌مانگى ڕه‌مه‌زاندا نه‌بێت، له هیچ مانگێکى تردا وه‌ک مانگى شه‌عبان رۆژووى زۆرى نه‌گرتووه.

