سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
روکنه‌کانى نوێژ
نوسینى/ناصح ابراهیم سازانى
روکنه‌کانى نوێژ ئه‌و واجبانه‌ن که به‌شێکن له نوێژ‌و نوێژیان لێ پێک دێت, ئه‌گه‌ر یه‌کێکیان نه‌بێ نوێژه‌که دروست نابێت و به‌تاڵه.
١ـ نیه‌ت هێنان به دڵ: پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێت: (إِنَّمَا الْأَعْمَالُ بِالنِّيَّاتِ وَإِنَّمَا لِكُلِّ امْڕئٍ مَا نَوَى..) . واته: هه‌موو کرده‌وه‌یه‌کى خواپه‌رستى, به‌بێ نیه‌ت هێنان دانامه‌زرێت, هه‌موو مرۆڤێک ته‌نها پاداشتى ئه‌و کرده‌وه‌یه‌ى هه‌یه که نیه‌تى بۆ هێناوه..
٢ـ راوه‌ستان بۆ ئه‌و که‌سه‌ى تواناى هه‌یه:
خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: [وَقُومُوا لِلَّـهِ قَانِتِي] البقره: ٢٣٨. واته: به‌رده‌وام هه‌ستن به ئه‌نجام دانى فه‌رمانه‌کان بۆ خوا به گه‌ردن که‌چییه‌وه.
* پێغبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم به عیمرانى فه‌رموو: (صَلِّ قَائِمًا فَإِنْ لَمْ تَسْتَطِعْ فَقَاعِدًا فَإِنْ لَمْ تَسْتَطِعْ فَعَلَى جَنْبٍ) . واته: نوێژ بکه به پێوه, ئه‌گه‌ر توانات نه‌بوو به دانیشتنه‌وه, ئه‌گه‌ر به‌دانیشتنیشه‌وه توانات نه‌بوو, له‌سه‌ر ته‌نیشت نوێژکه‌ت بکه.
زانا موجته‌هیده‌کان یه‌ک ده‌نکن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى که راوه‌ستان به پێوه بۆ خوێندنى سوره‌تى فاتیحه روکنێکه له روکنه‌کانى نوێژ, بۆ ئه‌و که‌سه‌ى تواناى هه‌یه.
٣ـ وتنى(الله اكبر)ى نوێژ دابه‌ستن:
پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم به‌و پیاوه‌ى که نوێژه‌که‌ى ته‌واو نه‌بوو فه‌رمووى: (إِذَا قُمْتَ إِلَى الصَّلاَةِ فَكَبِّرْ).
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت: (مِفْتَاحُ الصَّلاَةِ الطُّهُورُ وَتَحْڕيمُهَا التَّكْبِيرُ وَتَحْلِيلُهَا التَّسْلِيمُ) . واته: کلیلى نوێژ پاک وخاوێنى و ده‌ست نوێژه, دابه‌ستنیشى به (اللّة اكبر)ه, به‌سلآو دانه‌وه‌ش ته‌واو ده‌کرێت.
٤ـ خوێندنى فاتیحه له هه‌موو رکاتێکدا:
پێویسته ئایه‌ت به ئایه‌ت بخوێنرێت, ئایه‌ته‌کان درێژ بکرێته‌وه‌و له سه‌ریان بوه‌سترێت.
٥ـ رکوع بردن:
واته چه‌مینه‌وه به‌جۆرێک بێت به‌رى ده‌سته‌کان بگاته سه‌ر ئه‌ژنۆ, ئه‌وه‌نده بمێنێته‌وه تا ئارم ده‌بێت و جه‌سته‌ى له جوڵه ده‌که‌وێت, سێ جار بڵێت: (سُبحَانَ ربِّي العَظيمِ وَبِحَمدِه) . واته: ته‌سبیحات و پاکى و بێگه‌ردى شایسته‌ى په‌روه‌ردگارى مه‌زن و شکۆمه‌ندى منه‌و سوپاسیشى ده‌که‌م.
أـ خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: [يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا ارْ‌كَعُوا وَاسْجُدُوا وَاعْبُدُوا رَ‌بَّكُمْ] الحج: ٧٧ . واته: ئه‌ى ئه‌وانه‌ى باوه‌ڕتان هێناوه به خودا‌و به پێغه‌مبه‌رى خوا! ئێوه رکوع و سه‌جده بۆ خودا ببه‌ن, په‌روه‌ردگاتان بپه‌رستن له هه‌موو بار‌و دۆخێک‌دا.
ب- پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم به‌و پیاوه‌ى نوێژه‌که‌ى ته‌واو نه‌بوو فه‌رمووى: (ثُمَّ اركَع حتَّى تَطمَئِنَّ راكِعاً). واته: رکوع ببه‌و ئه‌وه‌نده بمێنه‌وه له رکوعدا تا ئارام ده‌بیته‌وه.
سوننه‌ته ئه‌م زیکرو دوعایانه له رکوعدا بخوێنرێن:
أ- (سُبحانَكَ اللَّهُمّ رَبَّنا وَ بِحَمدِكَ اللَّهُمَّ اغفِر لي) .
ب- (سُبُّوحٌ قُدُّوسٌ رَبُّ الْمَلاَئِكَةِ وَالرُّوحِ) .

