سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
یاده‌وه‌رییه جوانه‌که.........چیڕۆک و ئامۆژگارى بۆ ئه‌و به‌رپرسانه‌ى که وا ده‌زانن نامرن
نوسینى: شیخ محمود المصری
و: حسێن مه‌حمود هه‌ڵه‌بجه‌یى
هه‌بوو نه‌بوو.. سێ پاشا هه‌بوون، هه‌ریه‌که‌یان فه‌رمانڕه‌واى ولآتێکى گه‌وره بوون.
ڕۆژێکیان له‌سه‌ر ئه‌وه رێکه‌وتن که له کۆشکى یه‌کێکیاندا یه‌کتر ببینن.
ئه‌و شه‌وه قسه‌یان ده‌کرد و به‌خۆشى ده‌یانگوزه‌راند، ئه‌نجامى ئه‌و هه‌موو قسه و باسانه‌یان ئه‌وه بوو که ژیان چه‌نده درێژه بکێشێت هه‌ر ته‌واو ده‌بێت و به‌خته‌وه‌رى راسته‌قینه‌ش ته‌نها له به‌هه‌شتایه ..
مرۆڤى ژیر ئه‌و که‌سه‌یه کارانێک بکات له ئه‌نجامى ئه‌و کارانه‌یدا چاکه کۆبکاته‌وه و خه‌ڵکى دواى خۆى دوعاى خێرى بۆ بکه‌ن.
بۆیه له ئه‌نجامدا پاشاى یه‌که‌م ده‌ستى کرد به هه‌ڵکه‌ندنى کۆمه‌ڵێک بیر له‌سه‌ر ئه‌و ڕێگایه‌ى که شاره‌که‌ى ئه‌مى ده‌به‌سته‌وه به مه‌ککه و مه‌دینه‌وه، ئه‌وه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ى که رێگاکه درێژ بوو و زۆرێک له خه‌ڵکى به‌هۆى تینوێتییه‌وه گیانیان له‌ده‌ستده‌دا.. کاتێ پاشا ئه‌و بیرانه‌ى هه‌ڵکه‌ند، خه‌ڵکه‌که‌ش به هێمنى و ئاسایشه‌وه گه‌شتیان ده‌کرد و ئاویان ده‌خوارده‌وه و پشوویان ده‌دا و دوعاى خێریشیان بۆ ئه‌و ده‌کرد.
به‌و شێوه‌یه پاشاى یه‌که‌م توانى کارێکى چاک ئه‌نجام بدات و به‌هۆیه‌وه چاکه‌یه‌کى زۆرى ده‌ستگیر ببێت و خه‌ڵکیش به‌رده‌وام دوعاى خێرى بۆ بکه‌ن، ته‌نانه‌ت دواى مردنیشى.
پاشاى دووه‌میش فه‌رمانیدا به وه‌زیره‌کان که بورجێکى به‌رز بنیات بنێن و له‌سه‌ر بورجه‌که چراخانێکى گه‌وره دابنێن که گه‌شتیاران و گه‌ڕیده‌کان بیبینن، تا بێن بۆ کۆشک و ببنه میوانى پاشا و پشوو بده‌ن و بخۆن و بخۆنه‌وه.. پاشا فه‌رمانیدا به منداڵه‌کانیشى که دواى مردنى، به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر ئه‌و کاره چاکه‌یه.
به‌و شێوه‌یه پاشاى دووه‌میش توانى کارێکى چاک ئه‌نجام بدات و به‌هۆیه‌وه چاکه‌یه‌کى زۆرى ده‌ستکه‌وێت و خه‌ڵکیش دوعاى خێرى بۆ بکه‌ن، ته‌نانه‌ت دواى مردنیشى.
به‌لآم پاشاى سێیه‌م ڕێگایه‌کى تر‌ى گرته به‌ر..
بڕیاریدا پاره‌یه‌کى زۆر کۆبکه‌نه‌وه که خه‌ڵکى توانایان نه‌بێت بیژمێرن، تا خه‌ڵکه‌که دواى مردنى پێى بڵێن به‌ڕاستى ئه‌و پاشایه ده‌وڵه‌مه‌ندترین پاشا بوو له سه‌رده‌مى خۆیدا.
ده‌ستى کرد به کۆکردنه‌وه‌ى پاره و زوڵمى له خه‌ڵکه‌که ده‌کرد..
خه‌ڵکه‌که‌ش به به‌رده‌وامى دوعایان لێ ده‌کرد هه‌تا نه‌خۆش که‌وت و پاش ماوه‌یه‌ک مرد و هه‌موو ئه‌و مالأ و سامانه‌ى له‌دواى خۆى به‌جێهێشت و منداڵیشى نه‌بوو، بۆیه وه‌زیره‌کان و پاسه‌وانه‌کانى مالأ و سامانه‌که‌یان دابه‌ش کرد و کۆشکه‌که‌شى دواى خۆى بوو به که‌لاوه..
وانه‌کانى ئه‌م چیرۆکه:
١. بێگومان موسڵمان ده‌زانێت که دنیا درێژه ناکێشێت و خۆشى و ڕۆزى ڕاسته‌قینه‌ش ته‌نها له به‌هه‌شتا دێته‌دى، له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته سوور بێت له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى کرده‌وه‌ى چاک تا بیگه‌یه‌نێته به‌هه‌شت، له‌وه باشتره سه‌رقال بێت به کۆکردنه‌وى مال و سامان و زوڵمکردن له خه‌ڵکى..
٢. موسڵمان ئه‌گه‌ر کارێکى ئه‌نجام دا و خه‌ڵکى سوودیان لێ بینى له ژیانى خۆیدا و پاش مردنیشى، ئه‌وه بێگومان چاکه‌کانى هه‌رگیز ته‌واو نابێت و به‌رده‌وامه هه‌تا ڕۆژى دوایى و، دوعاى خه‌ڵکیش به‌رده‌وام بۆى ده‌کرێت دواى مردنى وه‌ک چۆن پاشاى یه‌که‌م و دووه‌م وایان کرد.. ئه‌گه‌ر کارێکى ئه‌نجام دا و زیانى بۆ خه‌ڵکى هه‌بوو له ژیانى خۆیدا و دواى مردنیشى، ئه‌وه خراپه‌کانى هه‌رگیز کۆتایى نایه‌ت، وه‌ک چۆن پاشاى سێیه‌م واى کرد..

