سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
ئه لقه‌ى حه‌وته‌م به‌شي دووه‌مى نیشانه‌کانى قیامه‌ت
نوسینى: ته‌حسین حه‌مه غریب
ئاماده‌کردنى: دینه – هه‌ولێر
به‌هۆى نزیکبوونه‌وه‌ى قیامه‌ته‌وه له‌سه‌ر زه‌وى وه‌زع نائاسایه ... به‌لام ئه‌مه هه‌موو که‌س هه‌ستى پێناکات.... ئه‌وانه‌ى هه‌ستى پێ ده‌که‌ن که هه‌ستێکى قووڵى ئیمانیان هه‌یه... وه‌ک ئه‌وه‌ى پێش ئه‌وه‌ى باران ببارێت ...پێش ئه‌وه‌ى په‌له هه‌وره‌کان خۆیان نیشان بده‌ن ...گیانداران خۆیان ده‌پێچنه‌وه و توشى حاڵه‌تێکى نا ئاسایى ده‌بن...ئه‌مه له‌کاتێکدا به‌لاى ئێمه‌وه دونیا زۆر ئاساییه و هه‌ستى پێناکه‌ین...ئه‌وه بۆ؟
چونکه ئه‌وان هه‌ستیان له ئێمه به‌رزتره ...کاتێک بومه‌له‌رزه رووده‌دات ... ئه‌وان پێش روودانى ده‌ست به جوولان و ... هه‌ریه‌ک به ده‌نگى تایبه‌تى خۆى جارى نائاسایى وه‌زع راده‌گه‌یه‌نێت... خۆ قیامه‌تیش بوومه‌له‌رزه یه..[ زلزلة الساعة] ..به‌لام بومه‌له‌رزه‌یه‌کى گه‌وره... ئه‌وان چۆن ده‌زانن باران ده‌بارێت؟.. چونکه باران پێش خۆى بایه‌کى له گه‌ڵدایه... ئه‌وان جوێى ده‌که‌نه‌وه.. به‌و بایه‌دا ده‌زانن بارانه... پێغه‌مبه‌ردرودى خواى له‌سه‌ر بێت ده‌فه‌رمووێت:[بعثت من نسم الساعة] …من باى به‌ر ره‌شه‌باى قیامه‌تم ..بۆیه کاتێک با ده‌هات دوعاى خیرى ده‌کرد …بۆیه مرۆڤایه‌تى ده‌بوو به پێغه‌مبه‌ر بوونى پێغه‌مبه‌ردرودى خواى له‌سه‌ر بێت هه‌ستى به وه‌زعى نائاسایى بکردایه… چونکه یه‌که‌م نیشانه‌ى نزیکبوونه‌وه‌ى قیامه‌ت به پێغه‌مبه‌ر بوونى پێغه‌مبه‌ره درودى خواى له‌سه‌ر بێت ..نیشانه‌ى ئه‌وه‌یه قیامه‌ت به‌ڕێوه‌یه..[اتى امر الله … اما بعد… فان الدنيا اذنت بالهرم]..دونیا میوه‌یه‌کى گه‌یوه… وه‌ختى لێکردنه‌وه‌یه‌تى… [اقتربت الساعة].. پێغه‌مبه‌ر بوو به پێغه‌مبه‌ر و قیامه‌ت نزیک بۆته‌وه...ئه‌مه باى به‌رئه‌و رووداوه‌یه… ئه‌و بایه‌ى ده‌بێته ره‌شه‌با..[وانشق القمر].. مانگ له‌ت بوو.. ده‌بێت زۆرتر بترسین…چونکه باکه به‌هێزتر بوو مانگیش له‌تکرد… به‌لام خه‌ڵکى ئاگایان لێ نیه ..[اقترب للناس حسابهم] … حسابیان نزیک بۆته‌وه…به‌لام ئه‌وان بێئگان …[ وهم فى غفلة]...ئه‌وه‌ى هه‌ورێکه بارانیان بۆ ده‌بارینێت..بێ ئاگان له‌وه‌ى ئه‌و خه‌یاڵه‌یان لاى خودا به‌تاڵه..[بل هو ما استعجلتم]..به‌ڵکو ئه‌وه ئه‌وه‌یه ده‌تان ووت کوا؟..په‌له‌تان بووى ده‌رکه‌وى ..پێغه‌مبه‌ر بوو به پێغه‌مبه‌ر و مانگ له‌تبوو.. به‌ره‌به‌ره نیشانه‌کان زۆرن بوون ..دواى ئه‌وه‌ى نیشانه‌کان یه‌ک له‌دواى یه‌ک ده‌رکه‌وتن..[لا تقوم الساعة]. ..قیامه‌ت هه‌ڵناسى…[حتى تخرج النار من ارض الحجاز] ..تا ئاگرێکى به‌رز له خاکى حیجازه‌وه به‌رز ده‌بێته‌وه..[ تضى اعناق الابل فى بصرى]… ئه‌وه‌نده به‌رزه گه‌ردنى ووشترى له شارى بو صرا له شام روشن ده‌کاته‌وه…’’ئیبن که‌سیر’’ میژوو نووسى ئیسلامى ده‌فه‌رمووێت:ئیمه ئه‌مه‌مان له سالى (654) ى کۆچى به چاوى خۆیان بینى … که ئه‌و ئاگره پارچه ئاگرى واى لێ ده‌بوویه‌وه به قه‌ده‌ر قه‌سرێک ده‌بوو…[ ترمى بشرر كالقصر] …پاشان پێغه‌مبه‌ر ده‌فه‌رموێت:[والذي نفسي بيدة لتاتين على الناس زمان لايدرى قتل .. القاتل فى اى شى ولا المقتول فى اى شى قتل]…سویند به‌وه‌ى گیانى منى به ده‌سته رۆژگاریک دێت بکوژ نازانى له‌سه‌ر چى ده‌کوژى ..کوژراو نازانى له‌سه‌ر چى کوژراوه..چیتر ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خودا؟؟ مرۆڤه‌کان سه‌ده‌ى بیسته‌م ئه‌وه به چاوى خۆیان ده‌بیینن….چى تر...[ان بين يدى الساعة تسليم الخاصة] ...سلاوکردن تایبه‌تى ده‌بێته‌وه..سلاوله ناسراو نه‌بى ناکرى...[ وفشت التجارة] ...بازرگانى بلاوده‌بێته‌وه..هه‌تا ژن یارمه‌تى پیاوه‌که‌ى ده‌دات له بازرگانیدا... خه‌ڵکى تاقه‌تى ئیش ناره‌حه‌تیان نامینێ...کام ئیشه سووکه نه‌وه‌ک ئه‌و ئیشه‌ى سوودمه‌ند تره ....خه‌ڵکى هه‌ر خه‌ریکى ته‌وزیع و دابه‌شکردنى شته به‌رهه‌م هاتووه‌کانن...پاشان قه‌تعى سیله‌ى ره‌حم ده‌کرێت ...له شارستانى سه‌ده‌ى بیسته‌مدا ئه‌مه له‌لوتکه‌دایه...[وكتمان الحق] ..شاردنه‌وه‌ى هه‌ق ..مه سله‌حه‌ت له باتى هه‌ق ده‌بێته بنه‌ماى مامه‌له...[وظهور القلم] ..کاغه‌زو قه‌له‌م زۆر ده‌بێت...قسه‌ى بێ عه‌مه‌ل...هه‌مووى شت نووسین..کونگره یه‌ک له دواى یه‌که‌کان...چاوپێکه‌وتنه یه‌ک له دواى یه‌که‌کان ریکخراوه سیاسى وخیرییه زۆر و زه‌به‌نده‌کان... هه‌مووى هه‌ر کاغه‌ز ره‌شکردنه‌وه‌یه...بێ ئه‌وه‌ى قه‌یرانه‌کانى چاره بکرێت...[ما اصدقك يارسول الله]..چه‌ند راستت ووت ئه‌ى پێغه‌مبه‌ر... چه‌ند راستگویت ئه‌ى پێغه‌مبه‌ر...ئێمه ئه‌مرۆ ئه‌و شتانه‌مان هه‌موو بینى... گویم بۆت گرتووه ده‌ى بفه‌رموو...{سياتى على الناس سنوات خداعاات.... يصدق فيها الكاذب... ويكذب فيها الصادق ويوتمن فيها الخائن... يخون فيها الامين}..سالانێک دین به‌سه‌ر خه‌ڵکیدا..سالانى فیلن...شته‌کان پێچه‌وانه‌ى نیشان ده‌درین...دیباوماسیه‌تى تیدا به‌کاردێت...درۆزن به راستگۆ ده‌زانریت...گوڵباران ده‌کریت و چه‌پله‌یان بۆ لێیده‌درێت ...راستگوَ به درۆزن ده‌زانرێت و تۆمه‌تبار ده‌کرێت..زیندانه‌کانى لێ پر ده‌کرێت ...{ويوتمن فيها الخائن}...مرۆڤى ئه‌مین به خیانه‌تکارى..{وينطق فيها البويضة}..هێلکه ده‌هیننرێته قسه...زانست پێش سه‌یرو سه‌مه‌ره...رووداوه‌کان له مرۆڤ تێده‌په‌رن گیاندارانیش ده‌گرنه‌وه...{لا تقوم الساعة} ...تا گیانداره درنده‌کان...گورگه‌کان...پلینگه‌کان...شێره‌کان..{حتى يكم السباع الانسان}..قسه له‌گه‌ڵ مرۆڤ ده‌که‌ن ته‌کنه‌لۆژیا بلاو ده‌بێته‌وه... ئامێر و ده‌زگا جۆراوجوره‌کانى بلاو ده‌بنه‌وه..هه‌موو دار‌و دیوار ده‌بنه ده‌زگا وه‌ک ئه‌وه‌ى پێغه‌مبه‌ر به چاوى پێغه‌مبه‌رانه‌ى خۆى ته‌ماشاى ئه‌مرۆى کرد بێت ده‌فه‌رمووێت:{يكم الرجل عذبة صوتة}..پیاو له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ى شیلاقه‌ى ده‌ستیدا قسه ده‌کات.... پێغه‌مبه‌ر ئه‌وش باسکردووه ئه‌و ده‌زگایانه‌ى زۆرتر له‌ژێر ده‌ستى زۆرداره‌کاندان...ئه‌مه‌ش ووشه‌ى ’’سوگ ’’ ده‌لاله‌تى لێکردووه...{وشراك نعلية }قه‌یتانى پێلاوه‌که‌ى...پێلاوه‌کانى ده‌بنه ده‌زگا...{او يخبرة فخذة بما حدث بعدة }...رانى خه‌به‌رى ده‌داتى مناڵه‌کانى له دواوه‌ى... ئه‌وانه‌ى له دواوه‌ن چی‌یان ووتوه... واته‌به‌و ده‌زگایه‌ى ده‌یخاته بنى رانى ..ئاخۆ سه‌حابه‌کان چه‌ند ئه‌مه‌یان به‌لاوه سه‌یر بوو بێت....به‌لام ئێمه به چاوى خۆمان ده‌یبینین... پێغه‌مبه‌ر له‌و میژوو نووسه ده‌کات که هه‌موو رووداوه‌کان له لاى خۆیه‌وه نووسیبیته‌وه...پاشان بیانگیرێته‌وه...به‌لام رووداوه‌کانى داهاتوو نه‌وه‌ک رووداوه‌کانى رابردوو...چونکه میژوونوسان ته‌نها رووداوه‌کانى رابردوو ده‌گێرنه‌وه..{فكانى انظر الية}..وه‌ک بینیم...
له‌و سه‌رى میژوو دانیشتووه...هه‌موو رووداوه‌کان ئه‌وانه‌ى له داهاتوودا رووده‌ده‌ن هه‌موویان باس ده‌کات... بۆ خۆشى ده‌فه‌رمووێت:{ان الله زوالى الارض }..خودا زه‌وى بۆ کردمه‌وه ... له به‌رده‌ممدا رایخست...{رايت مشارقها ومغاربها}..هه‌موو رۆژهه‌لات و رۆژئاوا کانم بینى ..واته ...هه‌موویم بینى ..ده‌سا.. منیش له قولایى ئه‌م دیرانه‌وه بانگى ده‌که‌م :ئه‌ى پێغه‌مبه‌ر من شایه‌تى ده‌ده‌م تۆ پێغه‌مبه‌رى خودایت...ئه‌و شتانه‌ى تۆ باس ده‌که‌یت هیچ که‌س نایزانیت..ته‌نها ئه‌و که‌سه نه‌بێت پێغه‌مبه‌ر بێت...{واشهد ان لا الة الا الله}..شایه‌تى ده‌ده‌م که ته‌نها ’’ الله ’’ خودایه ...{واشهد ان رسول الله } ...شایه‌تى ده‌ده‌م تۆش پێغه‌مبه‌رى ئه‌وى.

