سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
منداڵ و گۆشه‌گیرى....... په‌روه‌رده‌ى منداڵ
ئــــــا: دڵشاد ساڵح
هه‌مومان پێش ئه‌وه‌ى ببینه خاوه‌نى منداڵ یان پێش ئه‌وه‌ى ببینه بابه یان دایه، دنیایه‌ک حه‌ز و خولیامان هه‌یه و به‌رنامه‌ى جوان جوانیان بۆ داده‌ڕێژین تاوه‌کو منداڵێکى به‌سود پێشکه‌شی کۆمه‌ڵگا بکه‌ین، زۆر جار له‌ئه‌نجامى هه‌ڵسوکه‌وتى دایکان و باوکان که ئه‌وپه‌ڕى دڵسۆزى ده‌نوێنن به‌رامبه‌ر منداڵه‌کانیان، که‌چى پێچه‌وانه‌وه ده‌بێته‌وه، ئه‌وه‌نده هه‌ڵسوکه‌وته‌کانیان خه‌ستده‌که‌نه‌وه که" ئه‌مه مه‌که، ئه‌وه مه‌خۆ، ئاوا مه‌ڕۆ، زوو بڕۆ، زوو وه‌ره.............و
هه‌ندێ له‌دایکان و باوکان هه‌ڵسوکه‌وتیان له‌گه‌ڵ منداڵه چوار ساڵ و پێنج ساڵه‌کانیان وه‌ک چۆن هه‌ڵسوکه‌وت له‌گه‌ڵ که‌سێکى ته‌مه‌ن (30)ساڵ بکه‌ن ئاوان که ئه‌مه‌ش هه‌ڵه‌یه و ده‌ره‌نجامێکى باشی لێناکه‌وێته‌وه بۆ ئاینده‌ى منداڵه‌کانیان منداڵێکى گۆشه‌گیر و شه‌رمن و ترسنۆکیان لێده‌رده‌چێت، ئه‌مه‌ش به‌هۆى ده‌ربڕینى به‌حیساب دڵسۆزى دایکان و باوکان، زۆرجاریش ڕویداوه که باوکه‌که ئه‌وپه‌ڕى نه‌رمى ده‌نوێنێ، به‌لآم دایکه‌که ئه‌وه‌نده به‌منداڵه‌که‌ى وتوه ئه‌مه مه‌که، ئه‌وه خراپه.....هتد، منداڵه‌که‌یان منداڵێکى گۆشه‌گیرى لێده‌رچوه، به‌لآم له‌به‌رئه‌وه‌ى هه‌ڵسوکه‌وته‌کان جیاوازبون، باوکه‌که نه‌رم بوه‌و دایکه‌که به‌پێچه‌وانه‌وه بوه، بۆیه هیچ کاریگه‌ریه‌کى باشی لێنه‌که‌وتوه‌ته‌وه، که‌واته ده‌بێت دایکان و باوکان به‌یه‌ک به‌رنامه هه‌ڵسوکه‌وت له‌گه‌ڵ منداڵه‌کانیان بکه‌ن که گونجاو بێت له‌گه‌ڵ ژیرى و ته‌مه‌نى منداڵه‌کانیاندا، کاتێک باوکه‌که شتێک به منداڵێکى ده‌ڵێت با دایکه‌که‌ش هه‌مان بۆچونى هه‌بێت نه‌ک به‌پێچه‌وانه‌ى مێرده‌که‌ى هه‌ڵسوکه‌وت یان ئامۆژگارى منداڵه‌که‌ى بکات، یان به‌پێچه‌وانه‌وه، منداڵ وه‌ک په‌ڕه‌یه‌کى سپیه چیت بوێت و به چ ڕه‌نگێ بته‌وێ به‌و شێوه‌یه ده‌ینوسی و ده‌ینه‌خشێنێ، هه‌ڵسوکه‌وتى دایکان و باوکان به‌شێوه‌یه‌کى نه‌گونجاو کاریگه‌رى بۆ سه‌ر مندالآن ده‌بێت تاگه‌وره ده‌بن و ده‌چنه قۆناغى په‌یمانگا و زانکۆشه‌وه، له‌وێش هه‌ندێ شت به هه‌ڵه ده‌زانن که خۆى له ڕاستیدا راِستیه، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ى له‌ماڵه‌وه‌دایک و باوکیان وتویانه هه‌ڵه‌یه ئیتر له‌مێشکیا ته‌بع بوه‌که هه‌ڵه‌یه، ته‌نانه‌ت ئه‌و هه‌ڵسوکه‌وتانه‌ى دایک و باوک کاریگه‌رى له‌سه‌ر ژیانى ڕۆژانه‌شی ده‌بێت، له‌قسه و کردارى له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ر و هاورێ و مامۆستا و ناسراو و خزمه‌کانیشی، منداڵ پێویسته جۆرێک له‌سه‌ربه‌ستى پێبده‌ى تاوه‌کو منداڵێکى نامۆى لێده‌رنه‌چێت که شته‌کانى ده‌وروبه‌ر نه‌ک هه‌ر نه‌ناسێت، به‌ڵکو زۆرجار ده‌شترسێت لێیان، منداڵ پێویسته به به‌رنامه یارى بکات له‌گه‌ڵ هاورێکانى و بشبرێته ده‌ره‌وه بۆ ماڵه خزمان و شوێنه گشتیه‌کان و سه‌یرانگاکان، له‌هه‌مو شوێنێکیش ئه‌و شتانه‌ى له‌و سه‌یرانگایه‌ن بیناسێنى به‌منداڵه‌که‌ت، ئادابی ئه‌و شوێنه‌شی پێبڵێی که‌چی بکات باشه و هه‌ڵه‌که‌شی گه‌ر هه‌یبو به‌شێوه‌یه‌کى ساده‌و ساکار و دوور له‌توندوتیژى پێبڵێی، ئه‌وه‌ى زۆر پێویسته له‌سه‌ر دایکان و باوکان کاتێک منداڵه‌کانیان ده‌بینن له‌لاى هاوڕێکانیان هه‌ڵه‌یه‌ک ده‌که‌ن یان شتێکى ناشایسته ئه‌نجام ده‌ده‌ن با له‌وێداو له‌به‌رچاوى هاوڕێکانیان نه‌ڵێن ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ت بۆ کردیان با له‌وێ توڕنه‌بن لێیان، به‌ڵکو بابێته‌وه بۆ ماڵ و به‌شێنه‌یی بڵێت کوڕم یان کچم ئه‌و کاره‌ى که ئه‌مڕۆ لاى هاورێکانت کردت هه‌ڵه‌یه وجارێکى تر دوباره‌ى مه‌که‌ره‌وه، چونکه باش نیه.

