سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
تیشکێک له‌سه‌ر له چه‌مکى (التكامل) ته‌واوکارى له ئیش و کاردا
ئه‌بوبه‌کر حسه‌ین گه‌لآڵى
مرۆڤ له دێر زه‌مانه‌وه هه‌وڵى ئه‌وه‌ی داوه که ژیانی بگه‌یه‌نێته ئاستێک، که خۆشگوزه‌ران و ئاسووده بژی و دوور بێ له هه‌موو ناخۆشیه‌کانى ژیان، چ ناخۆشى سروشتى بێت، یا ناخۆشى ده‌ستى مرۆڤه‌کان خۆیان. له‌م پێناوه‌شدا زۆر ماندوو بووه و قوربانى زۆریشى داوه و زۆر قۆناغى ناخۆشى بڕیوه، تا گه‌یشتۆته ئه‌م ئاسته‌ى ژیان، که ئێستا مرۆڤایه‌تى تیایدا ده‌ژى.
لێره‌وه پرسیارێک دروست ده‌بێت، ئایا مرۆڤه‌کان بۆئه‌وه‌ى خۆشبه‌خت و خۆشگوزه‌ران بژین، ده‌بێت له ژیاندا هاوکار و ته‌واوکارى یه‌کتر بن، یا
خه‌ریکى ململانێ و یه‌کتر قه‌بوڵنه‌کردن بن و سته‌م له یه‌کتر بکه‌ن؟
بیرمه‌ندان و زانا ژیره‌کان به درێژاى مێژووى مرۆڤایه‌تى زۆر هه‌وڵیان داوه که سیسته‌مێک بۆ ژیان دابهێنن که مرۆڤایه‌تى خۆشبه‌خت بکه‌ن و چه‌وسانه‌وه و دووبه‌ره‌کى و سته‌مکارى نه‌هێڵن، به نموونه ئه‌فلاتوون له سه‌رده‌مێکدا ژیاوه، که ئه‌سیناى ناوه‌ندى ڕۆشنبیریى یۆنان له‌ڕووى سیاسى و کۆمه‌لآیه‌تى و هزرییه‌وه توشى توندترین قه‌یرانه‌کان هاتبوو، فه‌لسه‌فه‌ى ئه‌فلاتون بۆ ئه‌وه هاته ئاراوه وه‌لآمى ئه‌م قه‌یرانانه بداته‌وه و ڕێگاچاره‌یه‌کیان بۆ بدۆزێته‌وه، به مه‌به‌ستى گه‌ڕانه‌وه‌ى ئه‌سینا بۆ دۆخى پێشوو و گه‌ڕانه‌وه‌ى خۆشگوزه‌رانى بۆ خه‌ڵکى، فه‌لسه‌فه‌که‌شى بریتى بوو له گرێدانى مه‌عریفه و ده‌سه‌لآت له‌یه‌کتر، واته جێگیرکردنى حکومه‌ت له‌ده‌ستى که‌سانێک که خاوه‌نى به‌رزترین فه‌زیله‌ت و مه‌عریفه‌ى سیاسین و ده‌توانن کۆمه‌ڵگا به‌ره‌و ڕێگاى به‌خته‌وه‌رى ڕێنوێنى بکه‌ن.
سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ش هه‌موو په‌یامبه‌ر و په‌یامه ئاسمانیه‌کانیش که له سه‌رده‌مه جیاوازه‌کان بۆ مرۆڤایه‌تى دابه‌زیون، به‌مه‌ستى رێکخستن و ڕێگه ڕۆشنکه‌ره‌وه‌ى ژیانى مرۆڤه‌کان بووه له بارودۆخى چه‌وسانه‌وه و خراپه‌وه به‌ره‌و بارودۆخێکى باش و باشتر.. ئه‌گه‌ر سه‌یرى هه‌ندێک مه‌شهه‌دى قورئانى بکه‌ین که چۆن هانى مرۆڤه‌کان ده‌دات به‌مه‌ستى ته‌واکارى و هاوکاریکردنى یه‌کتر له کار و گوزه‌ران و ژیاندا، ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌که‌وێت که پیاده‌کردنى چه‌مکى ته‌واوکارى (التكامل في العمل) چه‌نده گرنگه، ئیتر کاره‌که کارى خێرخوازى بێت، یان ئیش و کارى حکومى و ده‌زگایى، یا حیزبی و...هتد.
خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت:
[يَا أَيُّهَا النَّاسُ إِنَّا خَلَقْنَاكُمْ مِنْ ذَكَرٍ وَأُنثَى وَجَعَلْنَاكُمْ شُعُوبًا وَقَبَائِلَ لِتَعَارَفُوا إِنّ أَكْرَمَكُمْ عِنْدَ اللَّهِ أَتْقَاكُمْ إِنَّ اللَّهَ عَلِيمٌ خَبِير ٌ] الحجرات /١٣ .له‌م ئایه‌ته پیرۆزه‌دا ئه‌وه ده‌رده‌که‌وێت که مرۆڤه‌کان سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى که جیاوازن له‌ڕووى ڕه‌گه‌زى نێر و مێ و تیره و هۆز و گه‌ل و نه‌ته‌وه‌وه، ده‌بێت له‌ڕووى یه‌کترناسینه‌وه ته‌واوکار و هاریکارى یه‌کتر بن بۆ ژیانسازی، بۆ ئه‌وه‌ى خۆشگوزه‌ران و ئاسووده بژین، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى که خیتابه قورئانیه‌که خیتابێکه بۆ سه‌رجه‌م مرۆڤایه‌تى به ئیماندار و بێ ئیمانه‌وه، نه‌ک ته‌نها بۆ ئیمانداران بێت.
هه‌روه‌ها له‌لایه‌کى دیکه‌وه خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت:
[يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ ادْخُلُواْ فِي السِّلْمِ كَآفَّةً وَلآ تَتَّبِعُواْ خُطُوَاتِ الشَّيْطَانِ ] البقره / ٢٠٨.
له‌م مه‌شهه‌ده‌ى قورئاندا پیمان ده‌فه‌رموێت که ڕێبازى ئاشتى هه‌ڵبژێرین و پیاده‌ى بکه‌ین له ژیانى ڕۆژانه‌ماندا و دوور بکه‌وینه‌وه له‌و ڕێگایانه‌ى که مرۆڤه‌کان به‌ره‌و دووبه‌ره‌کى ده‌به‌ن، بۆیه لێره‌شدا هاتنه ژێر ڕێبازى (السلم) ئاشتى و دوورکه‌وتنه‌وه له ڕێگا خراپه‌کاریه‌کانى شه‌یتان، به واتاى ئه‌وه دێت که مرۆڤه‌کان بۆ ئه‌وه خۆشبه‌خت بژین و دوور بن له دووبه‌ره‌کى، پێویسته هاوکار و ته‌واوکارى یه‌کدی بن له کار و فه‌رمان و ژیانى ڕۆژانه‌دا.
هه‌روه‌ک خواى بالآده‌ست تێمانده‌گه‌یه‌نێت که به‌دواداهاتنى شه‌و و ڕۆژ و، دروستبوونى مرۆڤه‌کان به نێر و مێ له‌لایه‌ن خواوه، بۆ ئه‌وه‌یه کارى یه‌کتر ته‌واو بکه‌ن و ته‌واوکار و هاوکارى یه‌کتر بن، نه‌ک دژ به‌یه‌ک و دروستبوونى ململانێ له‌نێوان یه‌کتردا.[هُنَّ لِبَاسٌ لَكُمْ وَأَنْتُمْ لِبَاسٌ لَهُنَّ ] البقره /١٨٧. لێره‌دا خواى گه‌وره پیاو و ژنى بۆ یه‌کتر به پۆشاک وه‌سف کردووه، که ده‌بنه داپۆشه‌ر بۆ یه‌کتر، واته ئێوه که داپۆشه‌ر و ته‌واوکارى یه‌کترن بۆ ژیانسازى، نه‌ک پیاوان و ژنان وا تێبگه‌ن ده‌بێت هه‌میشه له ململانێدا بژین، تا بگه‌ن به ئامانجه‌کانیان، به‌ڵکو گه‌یشتن به ئامانجى ڕاسته‌قینه بۆ خۆشگوزه‌رانى و به ئاسووده ژیان ئه‌وه‌یه که هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز هاوکار و ته‌واوکارى یه‌کتر بن له کار و فه‌رمان و ژیاندا.
لێره‌وه بۆمان ده‌رده‌که‌وێت که ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت خۆمان و نه‌وه‌کانى دواى خۆمان به ئاسووده بژین و که‌س سته‌م له‌وى دیکه نه‌کات و کاره‌کانمان به‌رهه‌مدار و پلانه‌کانمان بگه‌ن به ئامانج، ده‌بێت وا تێبگه‌ین که هه‌موومان هاوکار و ته‌واوکارى یه‌کتر بین و گیانى هاوکارى په‌ره پێبده‌ین له کۆی بواره‌کانى ژیاندا، بۆئه‌وه‌ى له ره‌وڕه‌وه‌ى مێژوو دوانه‌که‌وین.

