سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
زاراوه قورئانییه‌کان....بانگه‌واز (الدعوة ) ئه‌رکێکى شه‌رعى و پێویستییه‌کى به‌رده‌وام
م. که‌مال ئه‌مین گوڵپى
سه‌ره‌تا: ده‌بێ بزانیین ئه‌م ڕۆژانه‌ى به‌سه‌رماندا گوزه‌ر ده‌که‌ن، ڕۆژگار و ده‌مى شه‌فافیه‌ت و روونییه، کاتى ده‌رکه‌وتنى نهێنى پشت چه‌مک و زاراوه‌کانه، ئه‌و چه‌مکانه‌ى که تا ئێستاش به روونى و وه‌ک پێویست ئاماژه‌یان پێ نه‌کراوه و بگره له زۆر شوێن و کاتدا خراپ به‌کارهاتوون و ماناکه‌یان شێوێنراوه، ئه‌وه‌ش له ده‌ره‌نجامى ئه‌وه‌وه‌یه که نه‌بوونه‌ته پرۆگرام، وانه له زه‌مینه په‌روه‌ردییه‌کاندا بریتین له زاراوه قورئانیه‌کان،
که زۆر گرنگه که‌سانى پسپۆڕ و دڵسۆز هه‌ستن به سازدان و دروستکردنى کایه‌یه‌ک بۆ به‌جێگه‌یاندنى مانا قووڵ و مه‌فهوم و مه‌دلوله گشتیه‌کانى ئه‌م زاراوانه، که به‌لایه‌نى که‌مه‌وه جێکردنه‌وه‌یانه له پرۆگرامى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده، یاخود له پرۆگرامى وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف له مه‌داریسه ئاینیه‌کاندا، یان هه‌ر زه‌مینه‌یه‌کى تر که ده‌کرێ ئه‌م زاراوانه دیراسه بکرێن، بۆیه پێش هه‌موو که‌س روو ده‌که‌مه قه‌ڵه‌مه بوێر و ڕۆشنبیر و نوسه‌ره به‌ئه‌مه‌که‌کان له‌باتى په‌نابردنه به‌ر زاراوه بیانییه‌کان، با لایه‌ک به‌لاى چه‌مکه قورئانییه‌کاندا بکه‌نه‌وه، که هه‌ریه‌که له‌و چه‌مکانه ره‌گ و ریشه‌یه‌کى قووڵیان هه‌یه و به قووڵى رۆچوونه‌ته ژیانى مرۆڤه‌وه، هه‌ر له سه‌رده‌مى پێش ئیسلام و له ده‌مى یه‌که‌م له‌معى وه‌حى خواییه‌وه تا رۆژى قیامه‌ت، ئه‌م چه‌مکانه کاریگه‌رى و مه‌فهومى خۆیان له‌ده‌ست ناده‌ن، به‌کارهێنانى هه‌ریه‌که‌شیان له جێگه‌ى خۆیدا راسته‌وخۆ له‌مسى پێداویستیه‌کانى مرۆڤ ده‌کات له هه‌موو کاتێکدا، بۆیه هێنده به راشکاوى ده‌ڵێم، چونکه نه‌مرى قورئانیان هه‌ڵگرتووه و وه‌ک قورئان هه‌میشه په‌رچوون، چون تازه بوونه‌ته وشه‌یه‌ک له قورئان، ده‌ى هه‌ر وشه‌یه‌ک له قورئان که به‌کارهاتووه، ره‌چاوى هه‌موو بواره‌کانى ژیانى مرۆڤى تێدا کراوه، بۆئه‌وه‌ى هه‌رکات به‌کارهات، مایه‌ى به‌رچاوڕونى و هیدایه‌ت بێ بۆ مرۆڤایه‌تى و هه‌رگیز له کاریگه‌رى خۆى نه‌که‌وێت، په‌نده عه‌ربییه‌که ده‌ڵێت "(ما ورا‌ء كل صورة حيكاية)"، لێره‌وه‌یه له پشت هه‌موو زاراوه‌یه‌کى قورئانیه‌وه ڕاسته‌وخۆ مانا و مه‌فهومێکى قووڵى هه‌یه و ریشه‌که‌ى له مێژووى مرۆڤایه‌تیدایه، بۆیه روو ده‌که‌مه بیرمه‌ندان و پسپۆڕانى ئه‌م بواره، چونکه بنیادنانى هه‌ر کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک و هه‌ر گه‌لێکى خاوه‌نى شارستانیه‌ت له مێژوودا، له‌سه‌ر شانى ئه‌و که‌ڵه‌پیاو و رۆشنبیرانه‌وه وه‌ستاوه، ئه‌م راستییه‌ش له فه‌رموده‌یه‌کى پێغه‌مبه‌ردا ده‌ستمان ده‌که‌وێ، که ده‌فه‌رموێت:"(إن الله يبعث لهذه الامة على رأس كل مئة سنة، من يجدد لها أمر دينها) رواه ابو داود. نوێکردنه‌وه، واته: خوێندنه‌وه‌یه‌کى تازه‌تر بۆ چه‌مکه‌کان بۆ ده‌وروبه‌ر بۆ نه‌خشه‌ى ژیان، داڕشتنه‌وه‌ى بیرى تازه و به‌رگى جوانکردن به‌به‌ر زاراوه‌کاندا و کردنیان به سومبولى شارستانى نوێ و له‌وێوه تاکه‌کانى ئه‌و کۆمه‌ڵگه‌یان پێ گۆش بکرێ، ئه‌م کاره‌ش ناکرێ و نایه‌ته‌دى، مه‌گه‌ر ته‌نها له‌سه‌ر ده‌ستى ئه‌و که‌سانه نه‌بێت که قۆڵى چاکسازییان بۆ هه‌ڵماڵیوه، چاکسازى له ته‌واوى بواره‌کاندا، له بوارى داڕشتنه‌وه‌ى تێڕوانینه‌کانه‌وه بۆ مرۆڤ، بۆ ژیان، بۆ بوونه‌وه‌ر، بۆ پرۆگرامى مرۆڤایه‌تى، که ئه‌مانه هه‌ریه‌که‌یان زاراوه‌یه‌کى قورئانییه (الانسان، الكون، الحياة...) ئه‌م هه‌نگاوه‌ش رێگا و ده‌روازه‌ى زۆرى هه‌یه بۆ جێبه‌جێکردنى له‌ناو کۆمه‌ڵگه‌دا، له‌وانه بیرخستنه‌وه (تذكرة)، رێنماییکردن (إرشاد)، فێرکردن (تعليم).
بۆیه بانگه‌واز (الدعوة) بۆ دینى خوایه به مانا گشتگیریه‌که‌ى، ئه‌و دین و ڕێبازه‌ى که خوا په‌سه‌ندیه‌تى ببێته مه‌نهه‌ج و پرۆگرامى ته‌واوى مرۆڤایه‌تى به په‌ریشه‌وه، په‌یتاپه‌یتا له درێژایى مێژوودا له هه‌ر کات و شوێنێکدا که پێویست بوایه، خوا پێغه‌مبه‌رێکى ناردووه بۆئه‌وه‌ى چه‌مکه‌کان به ڕۆحێکى نوێ و گیانێکى تازه‌وه بخوێنێته‌وه بۆ گه‌له‌که‌ى، هه‌ر ئه‌مه‌شه که ته‌واوى پێغه‌مبه‌ران بۆ گه‌یاندنى یه‌ک به‌رنامه ره‌وانه کراون، که ئه‌ویش ئیسلامه، هه‌ریه‌کێکیان به خوێندنه‌وه‌یه‌کى تازه بۆ چه‌مک و زراوه‌کان جیاوازییان بووه، بۆیه ئه‌مڕۆ ئیسلام بووه‌ته ناو بۆ ئه‌و دینه‌ى که پێغه‌مبه‌ر بانگه‌وازى بۆ کردووه و گه‌یه‌نه‌رى ئه‌و به‌رنامه‌یه بووه، به رۆحێکى تازه‌و تێڕوانینێکى تازه‌وه بۆ چه‌مک و زاراوه‌کانى ئه‌م په‌یامه تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ى له سه‌ردمى خۆیدا ده‌یانگوت له دینى باو باپیرى لایداوه و ئه‌م دینه تازه‌یه، به‌لآم جیاوازى ئه‌م دینه له‌گه‌ڵ دینه‌کانى تردا ته‌نها تێڕوانین و خوێندنه‌وه‌یه‌کى تازه بوو بۆ چه‌مک و زاراوه‌کانى، به ڕه‌چاوکردنى سه‌رده‌م و واقعه‌که‌ى، ئه‌گه‌رنا.. هه‌مان ریساله بوو که پێغه‌مبه‌ران پێش ئه‌م بانگه‌وازیان بۆ کردووه.
پێناسه‌ى بانگه‌واز (الدعوة):
الدعوه: ئه‌م زاراوه‌یه له زمانى عه‌ره‌بیدا چه‌ند مانایه‌کى سه‌ره‌کى هه‌یه.
١- پێکهاته سه‌رکیه‌که‌ى ئه‌م زاراوه‌یه (د ـ ع ـ و) بانگى کرد، ئه‌مه ئه‌سڵه له ماناى وشه‌که به شێوه‌یه‌کى ره‌ها. الدعوه: بانگکردن، وه‌ک چاوگ، ده‌ڵێت:(دعوتُ فلاناً) فلآن که‌سم بانگ کرد، خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت:(يوم يدعوكم فتستجبون بحمده) الاسرا‌و/٥٢. ڕۆژێک دێت په‌روه‌ردگارتان بانگتان ده‌کات و وه‌لآمى ده‌ده‌نه‌وه به‌ده‌م سوپاسگوزارییه‌وه.
٢- داخوازى و داواکارى له بچوکه‌وه بۆ گه‌وره:(أُجيبُ دعوة الداع إذا دعان) البقره/١٨٦.هه‌رکه‌س داوام لێبکات، ئاگام لێیه و وه‌لآمى ده‌ده‌مه‌وه.
٣- په‌رستنى خواى په‌روه‌ردگار: خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت:[ وَأَنَّ الْمَسَاجِدَ لِلَّهِ فَلَا تَدْعُوا مَعَ اللَّهِ أَحَدًا] الجن/١٨. مزگه‌وته‌کان ته‌نها تایبه‌تى خوان، ده‌بێ ته‌نها ئه‌وى تێدا بپه‌رسترێ، که‌سى تر نه‌کرێته هاوه‌ڵ و شه‌ریکى ئه‌و زاته واجب الوجوده.
٤- ره‌چه‌ڵک دانه پاڵ خود، ته‌به‌ننی به کوڕکردن: خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت:[ ادعوهم لِآبائهم هو أقسط عندالله] الاحزاب/٥. ئه‌و کوڕانه به‌ناوى باوکیانه‌وه بانگیان بکه‌ن، ئه‌وه راستر و دادپه‌روه‌رانه‌تره لاى خوا، نه‌یانده‌نه پاڵ ڕه‌چه‌ڵه‌کى خۆتان، هه‌رکه‌سێ درایه پاڵ ره‌چه‌ڵه‌کێکى تر و نه‌درایه پاڵ باوانى خۆى، وشه‌ى (الدَّعي) ده‌یگرێته‌وه، خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت:[أن دعوا للرحمن ولداً] مریم/٩١. له‌به‌رئه‌وه‌ى که منداڵیان ده‌دایه پاڵ خوا.
٥- ده‌عوه‌تکردن بۆ سه‌ر خوانێ، بانگهێشتکردن: پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علية وسلم) ده‌فه‌رموێت:(إذا دعي أحدكم إلى طعام فليجب...) أخرجه أحمد. هه‌ریه‌ک له ئێوه بانگهێشت کرا بۆ خوانێ، با وه‌لآمى بداته‌وه و بڕوا.
٦- بانگدان: له فه‌رموده‌یه‌کدا هاتووه ده‌فه‌رموێت (والدعوة في الحبشة) لێره‌دا مه‌به‌ست به (الدعوة) بانگدانه .
بانگه‌واز (الدعوة) وه‌ک زاراوه:
زانایان جیاوازیان هه‌یه له‌سه‌ر پێناسه‌ى (الدعوة) وه‌ک زاراوه، له دوو روه‌وه، له‌ڕووى ئه‌وه‌ى که وشه‌ى (دعوة) چه‌ند مانایه‌کى هه‌یه زۆرى ماناکانى له لایه‌ک و ته‌ماشاکردنى پرۆسه‌ى بانگه‌وازیش له لایه‌کى تر، له‌به‌ر ئه‌م دوو هۆکاره پێناسه‌یه‌کى ده‌قیق و ورد نابینى بۆ وشه‌ى (دعوة) وه‌ک زاراوه.
بۆیه ده‌کرێت بڵێن: له ده‌ره‌نجامى مانا زمانه‌وانیه‌که‌یه‌وه بگه‌ینه ئه‌وه‌ى که به‌م جۆره پێناسه‌ى بۆ بکه‌ین:(داخوازى و سوربوون لةسةر شتيَك و طةياندنى بة خةلَكى).
(محمد خضر) له کتێبى (الدعوة الى الاسلام) به‌م جۆره پێناسه‌ى دعوه ده‌کات و ده‌ڵێت:(هاندانى خةلَكى لةسةر ضاكة و ريَنماييكردنديان و فةر مان بة ضاكة و بةرطريكردن لة خراثة، بؤئةوةى طرؤى مرؤظايةتى بطةيةنيتة بةختةورى دنيا و دواڕؤذ).
موشته‌قات و داتاشراوه‌کانى وشه‌ى (الدعوة) له قورئاندا:
١- (فعل ماضى) سێ پیتى مجرد معتل اللام:(دعا) که له ئه‌سڵدا (دعو) بووه، هه‌رکاتێک له زمانى عه‌ره‌بیدا فیعلێکى (ماضى) سێ پیتى (مجرد معتل اللام)مان هه‌بوو، کۆتاییه‌که‌ى (واو) یان (ياء)بێت و (عين الفعل)که‌ى مه‌فتوح بوو، ئه‌وکاته (واو)ه‌که، یان (ياء)ه‌که ده‌که‌ینه (الف)، (دعو)مان کردووه به (دعا) له‌سه‌ر ئه‌و قاعیده سه‌رفییه، نمونه‌شى زۆره وه‌ک (غزا، رمى) به الفى مه‌قسوره له ئه‌سڵدا (غزو، و رمي) بوون، خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت:[ومن أحسن قولاً م‌من دعا الى الله].
٢- فعل مچارع (يدعو) بابى یه‌که‌مه (دعا، يدعو) وه‌ک نصر، ینصر) خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت:[يوم يدعوكم فتستجبوان بحمده].
٣- فعل امر: خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت:[قالوا ادعُ لنا ربک یبین لنا ما لونها).(ادعُ) له ئه‌سڵدا (يدعو) بووه، حه‌رفه موزاریعه‌که‌مان حه‌زف کرد و هه‌مزه‌یه‌کى وه‌سڵى بۆره دارمان له ئه‌وه‌ڵه‌وه دانا و ئاخیره‌که‌مان مه‌جزوم کرد به حه‌زفى واوه‌که‌ى و کردمان به (اُدعُ).
٤- چاوگ مصدرى سێ پیتى مجرد (دعوة) خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت (له دعوه الحق).
٥- اسم فاعل: خواى گه‌وره ده فه‌رموێت:[أُجیبُ دعوه الداع إژا دعان].

