سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
ژیان به چاوى ژن...... توڕه‌بوون سه‌رتاپا شکست
نوسینى: د. عالیه فه‌ره‌ج مسته‌فا
پسپۆڕ له بوارى جێنده‌رو خێزان
که‌سانى ده‌وروبه‌رمان ڕۆژانه بۆ به‌رده‌وامیدان به ژیانى خۆیان‌و به‌جێهێنانى خواسته‌کانیان ڕێوشێنى جۆراو و جۆر ئه‌گرنه‌به‌ر تا په‌یوه‌ندىو به‌ریه‌ککه‌وتنه‌کانیان به ژینگه کۆمه‌لآیه‌تیه‌که‌وه له به‌رده‌وامیدابێت. له‌و ڕێوشوێنانه تووڕه‌بونه که خۆى بۆ خۆى حاڵه‌تێکى نه‌خوازراوه ئه‌گه‌ر تاکه‌کان به‌رامبه‌ر خۆیشیان به‌کارى بهێنن.
له ڕووى زانستیه‌وه چه‌ند پاڵنه‌رێکى دیاریکراو له ناخی که‌سه‌کانداو چه‌ند هانده‌رێکى تریش که ژینگه و سیسته‌مى کۆمه‌لآیه‌تى زیاتر به‌رهه‌مى ده‌هێنن ده‌بنه هۆکارى چه‌سپاندنى توڕه‌بوون له چوارچێوه‌ى بونیادى که‌سایه‌تى که‌سه‌کاندا
، یه‌کێک له پاڵنه‌ره سه‌ره‌کیه ناسراوه‌کان بریتیه له قه‌ناعه‌تى که‌سه‌کان به‌وه‌ى توڕه‌بوون باشترین وه‌سیله‌ى فشار دروستکردنه بۆ سه‌ر که‌سانى به‌رامبه‌ر، تا ئه‌و که‌سه‌ى تووڕه‌ئه‌بێت چى ده‌وێت به که‌سى به‌رامبه‌ر ئه‌نجامى بدات، له‌م حاڵه‌تانه‌دا توڕه‌بوون ده‌بێته ستایلى ژیان و مه‌ترسیدارترین حاڵه‌تیش ده‌بێت بۆ توڕه‌بوون، ئه‌م جۆره له توڕه‌بوون له دوو حاڵه‌تدا زۆر تێبینیده‌کرێت:
کاتێک که‌سى توڕه‌بوو هه‌ست ئه‌کات که تواناى قه‌ناعه‌تپێکردنى به به‌رامبه‌ره‌که‌ى نییه له ڕێى گفتوگۆکردنه‌وه، یان خودى که‌سى توڕه بوو قه‌ناعه‌تى به دواندن و گفتوگۆکردن له‌گه‌ڵ به‌رامبه‌ره‌که‌ى نییه‌و، به‌رده‌وامبونى ئه‌م دوو حاڵه‌ته توڕه‌بوون ده‌کاته تایبه‌تمه‌ندییه‌کى که‌سایه‌تىو، له ئه‌نجامدا توڕه‌بوون ده‌بێته جێگره‌وه‌ى سه‌رجه‌م هۆکاره ده‌روونى و ژیرى‌و کۆمه‌لآیه‌تیه‌کان بۆ که‌سه‌که، له واقیعى ژیانى ڕۆژانه‌دا به که‌سێکى توڕه ئه‌ناسرێت.
له حاڵه‌تى تردا توڕه‌بوون به‌کارده‌هێنرێت له کاتى ده‌رکه‌وتنى باره ده‌رونیه سه‌لبیه‌کاندا وه‌کو خه‌مۆکىو دڵه‌ڕاوکێو شکستهێنانو نائومێدى و...هتد، بۆیه له‌م حاڵه‌تدا به‌کارهێنانێکى کاتى کورتخایه‌نى ده‌بێت و ناگاته ئاستى داخڵبون به قه‌ناعه‌تى که‌سه توڕه‌بووه‌که‌و به‌چاره‌سه‌رکردنى باره ده‌رونیه‌که توڕه‌بوونه‌که‌ش نامێنێت.
حاڵه‌تێکى تر بۆ توڕبوون کاتى ناکۆکى و پێکدادانه ده‌روونى و کۆمه‌لآیه‌تیه‌کانه که له ڕێى توڕه‌بوونه‌وه بڕێکى زۆر له بارگه سالبه‌کانى ناخی که‌سه توڕه‌بووه‌که به‌سه‌ر به‌رامبه‌ره‌که‌یدا هه‌ڵده‌ڕژێت و ناکۆکیه‌کانیش به‌ره‌و ئاڵۆزبوونى زیاتر ئاڕاسته ده‌بن.
دایکان‌و باوکان هه‌ندێکجار توڕه‌بوون به‌کارده‌هێنن وه‌کو چه‌کێکى خودى ئاسان بۆ سه‌پاندنى دیدو بۆچوونه‌کانیان، یان گواستنه‌وه‌ى ستایلى مامه‌ڵه‌یان له ژیانیاندا یان کۆنتڕۆڵکردنى جوڵه و ڕه‌فتارى جگه‌رگۆشه‌کانیان یان بۆ به‌ڕێوه‌بردنى ژیانى ڕۆژانه‌ى خێزانه‌کانیان یان بۆ...هتد، هه‌رکام بێت پاڵنه‌ر یان هانده‌رى به‌کارهێنانى توڕه‌بوون له شوراى خێزاندا یه‌که‌م جێگه‌ى مه‌ترسیدارى ئه‌وه‌یه له ڕێى پێکه‌وه ژیانى ئه‌ندامانى خێزان و له چوارچێوه‌ى پڕۆسه‌ى ته‌وریسى ( توريث) کۆمه‌لآیه‌تیدا توڕه‌بوون ده‌گوازرێته‌وه بۆ ئه‌ندامانى خێزان و له ئه‌نجامدا که‌سێکى توڕه‌بوو چه‌ندین که‌سى توڕه‌بوومان بۆ پێئه‌گه‌نێت.
ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت زیاتر تیشک بخه‌ینه سه‌ر جێکه‌وته سه‌لبیه‌کانى توڕه‌بوون، به تایبه‌تى له‌سه‌ر که‌سى توڕه‌بوو، ئه‌وا هه‌ریه‌که له زوو ده‌رکه‌وتنى چرچ له سه‌ر پێستى ده‌مو چاو و سپیبوونى تاڵه‌کانى قژى سه‌رو لاوزابوون و که‌وتنى یه‌ک به‌دواى یه‌کى ددانه‌کان یه‌کێکن له جێکه‌وته سه‌لبیه نه‌خوازراوه‌کانى توڕه‌بوون له‌سه‌ر مه‌وداى درێژخایه‌ن، له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م باره ده‌رونیه‌کانى وه‌کو خه‌مۆکى و دڵه‌ڕاوکى و نائومێدى که هه‌رسێکیان پێکه‌وه یان به جیا له کاتێکه‌وه بۆ کاتێکى تر که‌سى توڕه‌بوو ڕوبه‌ڕوویان ده‌بێته‌وه.
له سه‌ر ئاستى کۆمه‌لآیه‌تىو په‌یوه‌ندی به ده‌وروبه‌ره‌وه، به هۆى توڕه‌بوونه‌وه چی بوێت که‌سى توڕه‌بوو تاڕاده‌یه‌ک بۆى دێنێته دى له‌و کاته‌ى توڕه ده‌بێت، له به‌رامبه‌ردا ئه‌و که‌سه‌ى ڕوبه‌ڕووى توڕه‌بوون بووه‌ته‌وه یان به واتایه‌کى تر که‌سى لێتوڕه‌بوو چه‌نده‌ى ژیانى ماوه‌و به‌رده‌وام ده‌بێت له په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ که‌سى توڕه‌بوو، له ناخیه‌وه ره‌فزى که‌سى توڕه‌بوو ده‌کاتو، له بازنه سۆزدارییه‌که‌دا ناتوانێت هه‌ستو سۆزى خۆشه‌ویستى و به‌زه‌یى بۆ که‌سى توڕه‌بوو ببێت ئه‌گه‌ر نزیکترین که‌سیشى بێت.
که‌واته توڕه‌بوون ئه‌و باره ده‌رونییه که کاریگه‌رى مه‌ترسیدارى بۆ سه‌ر خودى که‌سى توڕه‌بوو و به‌رامبه‌ره‌کانى و بازنه‌ى ده‌روونى و سۆزدارى‌و خێزانى و کۆمه‌لآیه‌تى ژیان ده‌بێت و ڕێکخستن‌و کۆنتڕۆڵکردنى ئه‌م جۆره له هه‌ڵچوون ته‌نها به هه‌وڵو کارى خودى که‌سه‌توڕه‌بووکان ده‌بێت.
