سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
روکنه‌کانى نوێژ
٦ـ راست بوونه‌وه له رکوع:
نوسینى/ناصح ابراهیم سازانى
ئه‌وه‌نده بوه‌سته تا ئارام ده‌بیته‌وه, پاشان بڵێ: (سَمِعَ اللَّهُ لِمَنْ حَمِدَهُ, رَبَّنَا وَلَكَ الْحَمْدُ) . واته: خواى گه‌وره بیسه‌رى سوپاسگوزارى ئه‌وانه‌یه سوپاسى ده‌که‌ن, په‌روه‌ردگارا سوپاس و ستایش بۆ تۆ.
٧ـ سه‌جده بردن:
بریتیه: له خستنه سه‌ر زه‌وى به‌رزترین شوێنى جه‌سته که ناوچاوانه, له‌گه‌ڵ هه‌ردوو ناو له‌پ و هه‌ردوو ئه‌ژنۆ, سێ جار بڵێت: (سُبحانَ ربِّي الاعلى وبِحَمدِه) . واته: ته‌سبیحات و پاکى و بێگه‌ردى شایسته‌ى په‌روه‌ردگارى به‌رز و بڵندى منه‌و سوپاسیشى ده‌که‌م.
أـ خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: [يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا ارْ‌كَعُوا وَاسْجُدُوا وَاعْبُدُوا رَ‌بَّكُمْ] الحج: ٧٧ .
ب- پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم به‌و پیاوه‌ى که نوێژه‌که‌ى ته‌واو نه‌بوو فه‌رمووى: (ثُمَّ اسجُدحتَّى تَطمَئِنَّ ساجِداً). واته: سه‌جده ببه‌و هێنده له سه‌جده‌دا بمێنه‌ره‌وه تا ئارام ده‌بیت.
سوننه‌ته ئه‌م زیکرو دوعایانه له رکوعدا بخوێنرێن:
أ- (سُبحانَكَ اللَّهُمّ رَبَّنا وَ بِحَمدِكَ اللَّهُمَّ اغفِر لي) .
ب- (سُبُّوحٌ قُدُّوسٌ رَبُّ الْمَلاَئِكَةِ وَالرُّوحِ) .
٩- دانیشتنى نێوان دوو سه‌جده‌که:
ئه‌وه‌نده بمێنه‌وه تا جه‌سته‌ت له جوڵه ده‌که‌وێت.. سوننه‌ته ئه‌م دوعایه‌ش بخوێنیت:
أ- (اللّهُمَّ اغفِر لِى و ارحَمني و اجبِرني و اهدني و ارزقني) .
ب- (رَبِّ اغفِر لي.. ربِّ اغفِرلي..) .
٩ - ١٠- دانیشتن و خوێندنى ته‌حیات:
له‌دواى هه‌موو دوو رکات نوێژێکه‌وه به‌م شێوه‌یه ته‌حیاتێک ده‌خوێنرێت: (التَّحيَّاتُ لِلّه, وَالصَّلَواتُ, والطَيِّباتُ, السَّلامُ عَلَيكَ أيُّها النَّبيُّ وَ رَحمَةُ اللّهِ وَ بَرَكاتُةُ, السَّلامُ عَلَينَا وَ علَى عِبَادِ اللّه الصَّلِحينَ، أََشهَدُ أن لاَ اله إلاَّ أَللّه وأشهَدُ اَنّ مُحمداً عَبدُهُ وَرَسُلُهُ) . واته: سلآوى پڕ فه‌ڕو به‌ره‌که‌ت به‌رزى و بڵندى شایسته‌ى خواى گه‌وره‌یه, سلآوت له‌سه‌ر بێت ئه‌ى پێغه‌مبه‌ر له‌گه‌ڵ ره‌حمه‌ت و میهرو به‌ره‌کاتى خوایى دا, سلآوى خوا له‌سه‌ر ئێمه‌و له‌سه‌ر هه‌موو به‌نده چاک و ساڵحه‌کانى خواى گه‌وره, شایه‌تى ده‌ده‌م که هیچ فریاد ره‌سێک نیه شایه‌نى په‌رستن بێت جگه له‌و خوایه‌ى که تاک و ته‌نیایه, هه‌روه‌ها شایه‌تى ده‌ده‌م که موحه‌ممه‌د صلى الله علیه وسلم فروستاده‌ى خوایه و له لایه‌ن ئه‌وه‌وه ره‌وانه کراوه.
١١ـ پاشان سلآواتدان:
به‌م شێوه‌یه سلآوات ده‌درێت له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم: (اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ اللَّهُمَّ بَاڕكْ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ كَمَا بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ) .
١٢ـ سلآودانه‌وه به‌لاى راستدا: (السّلام عَلَيكُم وَرَحمَةُ اللَّهِ وَ بَرَكاتُهُ) .
١٣ـ یه‌ک له‌دواى یه‌ک (ترتيب):
پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم به‌و پیاوه‌ى که نوێژه‌که‌ى ته‌واو نه‌بوو فه‌رمووى: (ثُمَّ.. ثُمَّ..). واته: پاشان..پاشان..
