سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
بێگومان باوه‌ڕداران بران [إِنَّمَا الْمُؤْمِنُونَ إِخْوَةٌ]
نوسینى: شیخ محمود المصری
و: حسێن مه‌حمود هه‌ڵه‌بجه‌یى
هه‌بوو نه‌بوو.. گوندێکى جوان هه‌بوو.. کۆمه‌ڵآ که‌سى چاک و دڵپاکى تێدا نیشته‌جێ بوو.. هه‌رکه‌س نه‌خۆش بکه‌وتایه سه‌ردانیان ده‌کرد.. هه‌رکه‌س پێویستى به کۆمه‌ک هه‌بوایه، یارمه‌تییان ده‌دا.. هه‌رکه‌س دیار نه‌بوایه، هه‌واڵیان ده‌پرسى و دڵنیا ده‌بوون لێى..
ڕۆژێکیان پیاوێکیان نه‌خۆش که‌وت، که ناوى عه‌بدولڕه‌حمان بوو، بۆیه چل پیاویان ڕۆشتن و سه‌ردانیان کرد ـ کاتآ که نه‌خۆش بوو ـ کاتێ چوون بۆلاى، ئه‌ویش زۆر دڵخۆش بوو به‌و سه‌ردانه. پرسیارى ته‌ندروستییان لێ کرد، پێی وتن: سوپاس بۆ خوا باشم. پاشان عه‌بدولڕه‌حمان داواى له ژنه‌که‌ى کرد که خواردن ئاماده بکات بۆ میوانه‌کان.
ژنه‌که‌ش پێى وت: ژماره‌ى میوانه‌کان چه‌نده؟
عه‌بدولڕه‌حمانیش وتى: نزیکه‌ى (40) که‌س ده‌بن.
ژنه‌که‌ش وتى: ئه‌وه‌نده خواردنمان نییه به‌شیان بکات!
عه‌بدولڕه‌حمان وتى: هه‌رچى خواردنێکمان هه‌یه، ئاماده‌ى بکه و پشت به خوا، خواى گه‌وره به‌ره‌که‌تى تێ ده‌خات.
ژنه‌که‌ش چه‌ند نانێکى هێنا.. ته‌نها هه‌ر ئه‌وه‌یان هه‌بوو..
یه‌کآ له میوانه‌کان وتى: خواردنه‌که که‌مه و ئێمه‌ش زۆرین و منیش بیرۆکه‌یه‌کم هه‌یه.
وتیان: بیرۆکه‌که‌ى تۆ چییه؟
وتى: پێویسته ڕووناکییه‌که بکوژێنینه‌وه و نانه‌که‌ش بکه‌ین به پارچه‌ى بچوکه‌وه، هه‌ریه‌که‌شمان چه‌نده‌ى پێویسته، بیخوات، به‌بێ ئه‌وه‌ى ته‌ریق ببێته‌وه له براکانى تر‌ى.
پێیان وت: به‌ڕاستى بیرۆکه‌یه‌کى جوانه.
بۆیه نانه‌که‌یان ئاماده کرد و ڕۆشناییه‌که‌یان کوژانده‌وه و پاشان هه‌موویان دانیشتن تا له نانه‌که بخۆن.
دواى چه‌ند خوله‌کێک یه‌کێکیان وتى: له نانخواردن بووینه‌وه، تکایه رۆشناییه‌که هه‌ڵکه‌ن.. ڕۆشناییه‌که‌یان هه‌ڵکرد، که‌چى شتێکى سه‌یریان بینى.
بینییان نانه‌که هه‌روه‌ک خۆیه‌تى و هیچى لێ که‌م نه‌بووه!!
هۆکاره‌که‌ش ئه‌وه بووه.. که هه‌ریه‌که‌یان نانه‌که‌ى نه‌خواردووه له‌پێناوى براکه‌یدا و فه‌زڵى براکه‌ى داوه به‌سه‌ر خۆیدا، ته‌نانه‌ت تیکه‌یه‌کیشى نه‌خواردووه، هه‌ریه‌که‌یان پێى باش بووه خۆى به برسێتى بمێنێته‌وه و براکه‌ى تێر ببێت.
به‌ڵآ (الإيثار) خۆنه‌ویستى له‌نێو موسڵماناندا به‌و شێوه‌یه..
وانه‌کانى ئه‌م چیرۆکه:
١. ئه‌و کۆمه‌ڵگایه‌ى ئه‌ندامه‌کانى له‌سه‌ر خۆشه‌ویستى و هۆگربوون و سۆزدارى و برایه‌تى ده‌ژین، ئه‌وه به‌خته‌وه‌رترین کۆمه‌ڵگایه.
٢. بێگومان سه‌ردانى نه‌خۆش پاداشتى زۆره، ئه‌وه‌ى سه‌ردانى نه‌خۆشێک بکات، ئه‌وه حه‌فتا هه‌زار فریشته داواى لێخۆشبوونى بۆ ده‌که‌ن و ده‌بێته خاوه‌نى باخێکى خورما له به‌هه‌شتدا.
٣. خواردنى دوان به‌شى چوار ده‌کات و خواردنى چوار به‌شى هه‌شت که‌س ده‌کات.
٤. بێگومان باوه‌ڕدارى ڕاسته‌قینه ئه‌و که‌سه‌یه که فه‌زڵى براکه‌ى ده‌دات به‌سه‌ر خۆیدا..
٥. بێگومان خۆنه‌ویستى (الإيثار) له‌نێو موسڵماناندا خۆشه‌ویستى و هۆگربوون بلآو ده‌کاته‌وه له‌نێو تاکى کۆمه‌ڵگاى موسڵماندا.

![بێگومان باوه‌ڕداران بران [إِنَّمَا الْمُؤْمِنُونَ إِخْوَةٌ]](https://old.quran-kurd.com/site/sites/default/files/imagecache/gewre/lkhw.jpg)