سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
واتاى (طاغوت )
ئاماده‌کردنى : دلاوه‌ر کوردى
گاغوت وشه‌یه‌که له چاوگى ( طغيان ) وه‌رگیراوه ,که به واتاى له سنور ده‌رچونه , وه‌ک خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (إِنَّا لَمَّا طَغَى الْمَاء حَمَلْنَاكُمْ فِي الْجَاڕيَةِ )[الحاقة : 11]واته: کاتێک ئاوه‌که سه‌رڕێژى کرد , ئیمه له که‌شتییه‌که‌دا هه‌ڵمان گرتن .
پێشه‌وا عمر خوا لێى رازى بێت گوتویه‌تى:
تاغوت شه‌یتانه , جابریش خوا لێى رازى بێت گوتویه‌تى : تاغوته‌کان جادو گه‌ربون , شه‌یتانه‌کان ده‌هاتن بۆ لایان , پێشه‌وا مالکیش ڕه‌حمه‌تى خواى لێ بێت فه‌رمویه‌تى: تاغوت هه‌موشتێکه , که له جێى خواى گه‌وره بپه‌رسترێت .
ئه‌مانه هه‌مویان نمونه ن له‌سه‌ر تاغوت , به‌ڵام واتایه‌کى له‌وه گشتى تر‌ى هه‌یه ,که پێشه‌وه بن القیم ڕه‌حمه‌تى خواى لێ بێت ئاماژه‌ى پێکردوه و فه‌رمویه‌تى: تاغوت هه‌مو شتێکه ,که به‌نده له سنورى خۆى به‌ده‌ر دایبنێت له (په‌رستراو) یان (شوێن هه‌ڵگیراو) یان (گوێڕایه‌ڵى کراو) , تاغوتى هه‌ر گه‌لێکیش ئه‌و که‌سه‌یه ,که بێجگه له خوا و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ى ده‌یکه‌ن به دادوه‌ر , یان بێجگه له خوا ده‌یپه‌رستن, یان کوێرانه شوێنى ده‌که‌ون , یان له شتێکدا گوێڕایه‌ڵى ده‌که‌ن , که نازانن گوێڕایه‌ڵى خوایه وپه‌رستنه ٠
بیریارى ئیسلامى ناودار محمد قوتب ده‌رباره‌ى تاغوت ده‌ڵێ: هه‌ر شتێک , یان که‌سێک یان نه‌ریتێک, یان بار‌و دۆخێک , یان ده‌سه‌ڵاتێک , یان شه‌رعێک که به بێ مۆڵه‌تى خواى گه‌وره خه‌ڵکى بکاته کۆیله و به‌نده و داوا له خه‌ڵکى بکات گوێڕایه‌ڵى بکه‌ن , یان خه‌ڵکى خۆیان موماره‌سه‌ى گوێڕایه‌ڵى کردنى بکه‌ن و به گوێڕایه‌ڵى کردنه‌که‌ى سه‌رپێچى فه‌رمانه‌کانى خوا بکه‌ن , ئه‌وه تاغوته‌٠٠

