سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
ده‌س پێكردنى نیگا ( وحى ):
شیخ عبدالعزیز پاره‌زانى
محمد (درودى له سه‌ر بێت ) له سه‌ره‌تاوه كه‌وته خه‌و بینین ، وه خه‌وه‌كانى وه‌ك و ڕۆژى ڕۆناك ڕاست ده‌رئه‌چون ، وه به‌هۆى ئه‌و خه‌وانه‌وه به ته‌واوى دڵ و ده‌روونى وه‌ك ئاوێنه‌ى بێ گه‌ردى لێهات ،وه یه‌كسه‌ر ڕووی دڵى كرده خوا و ڕێگاى ڕاست ، وه له‌م كاتانه‌دا زیاتر ئاره‌زووى ته‌نیایی و گۆشه‌گیرى ئه‌كرد ،
هه‌تا ڕۆژى دوو شه‌ممه‌و له حه‌ڤده‌هه‌مى ڕه‌مه‌زانا به ڕێكه‌وتى (6\8\610) ز كت و پڕ پیاوێكى لێ په‌یابوو پێى ووت (( محمد مژده بێ تۆ بوى به پێغه‌مبه‌رى خوا بۆ سه‌ر ئاده‌میزادو منیش جبرائیلم )) ، خاتوو عائیش خوا لێى ڕ‌ازى بێت ئه‌ڵێ :((له سه‌ره‌تاوه (وه‌حى ) پێغه‌به‌رێتى به خه‌و بینین ده‌ستى پێكرد ،وه هه‌ر خه‌وێكى ئه‌دى وه‌ك و سپێده‌ى به یانى ڕاست ده‌ر ئه‌چوو ،وه له‌مه‌وه زیاتر ته‌نیایی به‌لاوه شیرین بوو ، ئه‌چوو به ته‌نیا له ئه‌شكه‌وتى حه‌رادا خوا په‌رستى ئه‌كرد و چه‌ند شه‌وێك ئه‌مایه‌وه و توێشوى له گه‌ڵ خۆى ئه‌برد كه توێشوى ته‌واو ئه‌بوو ئه‌هاته‌وه هه‌ندێكى تر‌ى ئه‌بردو ئه‌ڕۆیشته‌وه ، هه‌تا هه‌ق و ڕاستێتى و پێغه‌مبه‌رێتى بۆ هات و فریشته‌یه‌ك هاته لایی و پێی گووت بخوێنه‌ره‌وه، ووتى من خوێنده‌واریم نیم ،پێغه‌مبه‌ر(درودى له سه‌ر بێت ) ئه‌فه‌رموێ : گوشیمى به خۆیه‌وه‌تا ناڕه‌حه‌ت بووم و ئازارم پێ گه‌یی ، پاشان به‌رى دام و وتى : بخوێنه‌ره‌وه، ووتم من خوێنده‌واریم نیم ، بۆ جارى دووه‌م گوشیمى به خۆیه‌وه‌و زۆرتر ئازارم پێگه‌یی و به ڕه‌ڵاى كردمه‌وه‌و وتى :بخوێنه‌ره‌وه ، منیش وتمه‌وه ئاخۆ خوێنده‌وار نیم ، وه بۆ جارى سێیه‌م گوشیمى به خۆیه‌وه‌و ئه‌مجاره زۆر زیاتر ئیشم پێگه‌یشت پاشان به‌ریدامه‌وه‌و ووتى بخوێنه‌ره‌وه و ئینجا ئه‌م ئایه‌ته‌ى بۆ خوێندمه‌وه :( اقْرَڕْ بِاسْمِ رَبِّكَ الَّژِی خَڵقَ [1] خَڵقَ الْإِنسَانَ مِنْ عَڵقٍ [2] اقْرَڕْ وَرَبُّكَ الْڕَكْرَمُ [3] الَّژِی عَلَّمَ بِالْقَڵمِ [4] عَلَّمَ الْإِنسَانَ مَا ڵمْ ێعْڵمْ [5]) (العلق : 1-2-3-4-5) وه پێغه‌مبه‌ریش دووباره‌ى ده‌كرده‌وه.
پێغه‌مبه‌ر (درودى له سه‌ر بێت ) گه‌رایه‌وه بۆ ماڵ و دڵى ته‌په ته‌پى ئه‌كرد هه‌تا چوه‌وه لاى خاتوو خه‌دیجه‌ى خێزانى و ووتى : (( دامپۆشن ،دامپۆشن )) ئه‌وانیش دایان پۆشى و نه‌ختێ ئارامى كرد و ترس و بیمه‌كه‌ى له دڵ ده‌رچوو ، ئه‌مجار ڕووى كرده خێزانه دڵسۆزه‌كه‌یی و فه‌رمووى : ((خه‌دیجه من چیم به سه‌ر هاتووه ؟)) ڕوداوه‌كه‌ى بۆ گێڕایه‌وه‌و ووتى :(( له خۆم ئه‌ترسم )) خه‌دیجه ووتى : نه‌ء مه‌ترسه ، هیچ كاتێك خوا تۆ تووشى خراپه ناكات چونكه تۆ سه‌ر له خزم و كه‌ست ئه‌ده‌یت و یارمه‌تیان ئه‌ده‌یت ، وه به هاوارى په‌ككه‌وتوان ئه‌چى و ده‌ستى لێقه‌وماوان ئه‌گریت و كۆمه‌كى نه‌بوونه‌كان ئه‌كه‌یت و میواندارى ئه‌كه‌یت و پشتگیرى له حه‌ق ئه‌كه‌یت . ئه‌مجار خه‌دیجه چوو بۆ لاى وه‌ره‌قه‌ى كوڕى نه‌وفل كه ئامۆزاى بوو و شاره‌زاى ئینجیلى عیسا پێغه‌مبه‌ر بوو وه له‌و كاته‌دا پیرو كوێر ببوو وه محمه‌دیشى له گه‌ڵا بوو ،خه‌دیجه ووتى ئامۆزاى به ڕێزم گوێ بگره له‌م برازایه‌ت بزانه چى به‌سه‌ر هاتووه ؟ پێغه‌مبه‌ریش -د.خ - به سه‌ر هاته‌كه‌ى خۆی بۆ گێرایه‌وه .
وه‌ره‌قه‌ش وتى : ئه‌و پیاوه ئه‌و فریشته‌یه‌یه كه مژده‌ى داوه به پێغه‌مبه‌رێتى پێغه‌مبه‌ره‌كان ،خۆزگه گه‌نج بوومایه‌و بمامایه له كاته‌ى خزمه‌كانت ده‌ریان ئه‌كردى .پێغه‌مبه‌ر (د.خ) فه‌رمووى :بۆچى ده‌رم ئه‌كه‌ن ؟ وه‌ره‌قه وتى : به‌ڵێ ،هیچ پیاوێك نه‌بووه پێغه‌به‌رایه‌تى هێنا بێت و دوژمنایه‌تى له گه‌ڵا نه‌كرابێت ، ئه‌گه‌ر بگه‌مه ئه‌و ڕۆژه یارمه‌تیه‌كى گرنگت ئه‌ده‌م . به‌ڵام وه‌ره‌قه مردوو نیگایش وه‌ستا .
هه‌ر له‌و كاته‌دا جبریل پێى ووت : ئه‌ى محمد تۆ پێغه‌مبه‌رى خوداى بۆ سه‌ر ئاده‌میزاد و جنۆكه ( ئه‌بێ بانگیان بكه‌ى بۆ سه‌ر ئاینى ئیسلام و بۆ په‌رستنى خوا به تاك و ته‌نیا بۆ ووتنى ووشه‌ى (لا اله الا اله )واتا بێجگه له خوا كه‌س شایانى په‌رستن نیه‌و نابێ به‌ندایه‌تى بۆ كه‌س بكرىَ .ئینجا ده‌ستى گرت و بردى بۆ سه‌ر ئاوێك خۆى ده‌ستى كرد به ده‌ست نوێژ شۆرین و محمد سه‌رنجى دایه هه‌تاكو فێربوو و ئه‌ویش ده‌ست نوێژى شۆرى ، جبرائیل پێش كه‌وت و محمد له دوایه‌وه دوو ركات نوێى به كۆمه‌ڵ (جماعه)یان كردوو به ته‌واوى فێرى ده‌ست نوێژوو نوێژكردن بوو.

