سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
فراوانبوونی گه‌ردوون (اعجاز)
ئاماده‌كردنی / سه‌روه‌ر حه‌سه‌ن
نووسینگه‌ی ته‌فسیر
له‌ساڵی (1929ز) دا دۆزینه‌وه‌یه‌کی گه‌وره‌ى زانستی ئاشکرا کرا، کاتێک که له ناوه‌نده زانستییه‌کاندا بڵاوکرایه‌وه ده‌نگدانه‌وه‌یه‌کى گه‌وره‌ى هه‌بوو. تا ئه‌وکاته باوه‌ڕ وابوو گه‌له‌ستێره‌کان به جوڵه‌یه‌کی هه‌ڕه‌مه‌کی وه‌ک جوڵه‌ى گه‌ردى گازه‌کان ده‌جوڵێن که هه‌ندێکیان له‌یه‌کتر نزیک ده‌که‌ونه‌وه و هه‌ندێکی تر له حاڵه‌تی لێک دوورکه‌وتنه‌وه‌دان، به‌ڵام دۆزینه‌وه‌که ئه‌و بڕوایه‌ى به‌ته‌واوى پێچه‌وانه کرده‌وه.
"هابل" دۆزییه‌وه، هه‌موو ئه‌و سه‌دان بلیۆن گه‌له‌ستێره‌یه‌ى له گه‌ردووندا هه‌ن به به‌رده‌وامی به‌خێراییه‌کی زۆر گه‌وره له‌یه‌کترى دوورده‌که‌ونه‌وه که له‌هه‌ندێک خاڵدا له‌وانه‌یه خێراییان بگاته چه‌ند به‌شێکی خێرایی ڕووناکی. به‌گوێره‌ى ئێمه‌وه هه‌موو ئه‌و گه‌له‌ستێرانه‌ى له ده‌وروبه‌رماندا ده‌یانبینین (جگه له ئه‌ندرۆمیدا و هه‌ندێک گه‌له‌ستێره‌ى تر‌ى نزیک، سه‌رجه‌میان له دورکه‌وتنه‌وه‌یه‌کی به‌رده‌وامدان لێمانه‌وه.)
ماناى دۆزینه‌وه‌که به‌م جۆره‌یه: مادام هه‌موو یه‌که‌کانی ئه‌م گه‌ردوونه له حاڵه‌تی له‌یه‌کتر دوورکه‌وتنه‌وه‌یه‌کی هه‌میشه‌ییدان، ئه‌مه ته‌نها ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت که گه‌ردوون له کشانێکی قه‌باره‌یی یان فراوانبوونێکی یه‌کبینه‌دایه. خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت:{وَالسَّمَاءَ بَنَيْنَاهَا بِأَيْدٍ وَإِنَّا لَمُوسِعُونَ} [الذاريات : 47] واته: ئێمه ئاسمانمان به ده‌ستی پڕ ده‌سه‌ڵاتی خۆمان دروستکرد، به‌رده‌وامیش گه‌وره‌و فراوانی ده‌که‌ین.
وه‌ک ده‌زانین ڕووناکی له حه‌وت ڕه‌نگ پێکهاتووه و هه‌ریه‌ک له‌و ڕه‌نگانه شه‌پۆلێکی تایبه‌تیان هه‌یه به درێژى و له‌ره‌له‌رێکی دیاریکراو، کورتترین شه‌پۆل (به‌رزترین له‌ره‌له‌ر شه‌پۆلی ڕه‌نگی شینه، درێژترینیان و که‌مترین له‌ره‌له‌ریش شه‌پۆلی ڕه‌نگی سووره. )
کاتێک "هابل" لێکۆڵینه‌وه‌ى له‌و ڕووناکییه کرد که له گه‌له‌ستێره‌کانه‌وه ده‌رده‌چن،بینی له هه‌موو حاڵه‌ته‌کاندا جگه له ئه‌ندرۆمیدا و هه‌ندێک گه‌له‌ستێره‌ى تر‌ى نزیک لادانێک له ڕووناکیه‌که‌دا به‌ره‌و ڕه‌نگی سوور ڕووده‌دات. چه‌نده‌ش بڕی لادان ڕووه‌و سوور زیادبکات هێنده‌ش دوورى گه‌له‌ستێره‌که لێمانه‌وه زیاتره
له‌پاش ئه‌م دۆزینه‌وه‌یه به‌ڵگه‌ى بوونی ژماره‌یه‌ک کونی زۆر تاریک له گه‌ردووندا ده‌رکه‌وت که له‌پشت ئه‌م کونانه‌وه هێزێکی کێشکردنی گه‌وره هه‌یه لادانی ڕووه‌و ڕه‌نگی سوورمان پیشان ده‌دات. گه‌ردوون ده‌کشێت و فراوان ده‌بێت له خاڵی سه‌ره‌تاوه بۆ تیشکی سوور
ئێستا و له‌پاش گه‌یشتنی زانست به‌و ڕاستییه‌ى گه‌ردوون سه‌ره‌تایه‌کی هه‌یه تیایدا ده‌ستی به کشان و فراوانبوون کردووه، خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت ئێمه ئاسمانه‌کانمان دروستکردووه‌و ئێمه‌ش فراوانی ده‌که‌ین... ئه‌مه ده‌قێکی ڕوونه و ته‌ئویل هه‌ڵناگرێت، هه‌ر ئه‌وه‌یه ئێستا له گه‌ردووندا ڕووده‌دات، به‌ڵکو چه‌ندین بلیۆن ساڵه ئه‌م فراوانبوون و کشانه به‌رده‌وامه.
ئاسمانه‌کان فراوان ده‌بن و گه‌ردوون ده‌کشێت. وه‌ک تێبینیمان کرد ئه‌م ڕاستییه ته‌نها تیۆر و گریمانه و نموونه نییه، به‌ڵکو بینینه‌کان ئه‌م ڕاستییه‌یان سه‌لماندووه و ته‌بایی و هاوشێوه‌ى ئه‌و تاقیکردنه‌وانه‌ى زۆرێک له گه‌ردوونزانه‌کان له کات و شوێنی جیاوازدا ئه‌نجامیان داوه و ئه‌م تیۆره‌یان کردووه‌ته ڕاستییه‌کی زانستی سه‌لمێنراو. تا ئێستاش هیچ دژایه‌تییه‌ک یان هیچ شتێک نییه له دروستى ئه‌م ڕاستییه که‌م بکاته‌وه.

