سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
ئه لقه‌ى هه‌شته‌م.... دوا به‌شى نیشانه‌کانى قیامه‌ت
نوسینى: ته‌حسین حه‌مه غه‌ریب
ئاماده‌کردنى: دینه - هه‌ولێر
رووداوه‌کانى قیامه‌ت زۆر سه‌ختن....هێنده سه‌ختن پێغه‌مبه‌رى پیرکردبوو...ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ى ئیمام ترمزى ریوایه‌تى کردووه ده‌فه‌رمووێت:{شيبتنى هود واخوانتها} ...سوره‌تى ’’ هود ’’ و خوشکه‌کانى پیریان کردم ... ئه‌و سوره‌تانه‌ى باسى قیامه‌ت ده‌که‌ن... ئه‌و قیامه‌ته‌ى به‌ڕێوه‌یه ..
هاکاگه‌یى...{فقد جاْ اشراطها... كيف انعم}؟....چۆن خۆشیم بێت؟...{وقد التقم صاحب القرن القرن}... خاوه‌ن شاخه‌که نه‌فخى سور... ئه‌وه‌ى فوى پیاده‌کرێت وه‌ک شاخى ئاژه‌ڵ وایه... گرتویه‌تى به‌ده‌میه‌وه...{ وحنى جبهتة}... ناوچاوى دانه‌واندوه..{واضعى سمعة}...گوێى گرتووه...{ ينتظر}... چاوه‌ڕوانه... چاوه‌ڕوانى ئه‌وه‌ى فرمانى پێ بدرێ و فوى پێدابکا... ئه‌ویش فوى پێدا بکات و قیامه‌ت هه‌ستى..{قال المسلمون}... موسولمَانه‌کان ووتیان:{فكيف نقول يارسول الله}؟... چى بکه‌ین؟ چى بڵێین؟ هه‌تا خودا بمانپارێزێ...فه‌رمووى بڵێن:{قولوا لا الة الا الله...حسبنا الله ونعم الوكيل ... توكلنا على الله}...فریشته‌ى نه‌فخى صور صورى گرتووه به ده‌میه‌وه و ... سه‌رى دانه‌واندووه و گوێ ى گرتووه وچاوه‌ڕێى فه‌رمانه...فه‌رمانى پێ بدرێ... دونیا به‌ره‌و تێکچوون ده‌ڕوا... زۆربه‌ى ته‌مه‌نى خۆى گوزه‌راندووه...{انما بقاؤكم فيها سلف قبلكم من الامم مابين الصلاة العصر الى غروب الشمس}...مانه‌وه‌ى ئێوه... ته‌مه‌نى ئێوه ... ته‌مه‌نى ئومه‌تى پێغه‌مبه‌ر به گوێره‌ى پێغه‌مبه‌ره پێشینه‌کانى... ئوممه‌ته پێشینه‌کان... هێنده‌ى نێوان نوێژى عه‌سر و مه‌غریبه له چاو هه‌موو رۆژدا... چونکه قیامه‌ت نزیک بووته‌وه... زۆربه‌ى رووداوه‌کان دووخه‌صله‌تیان تێدایه...
یه‌که‌م: زۆر نائاسایین... ئه‌م رووداوانه له‌مه‌و پێش وێنه‌یان نییه...من{اقتراب الساعة انتفاح الاهلة}... له نیشانه‌کانى قیامه‌ت ئاوسانى مانگه ...مانگ به ئاسمانه‌وه گه‌وره‌تر خۆى ده‌نوێنێت...
دووه‌م: رووداوه‌کان زۆر چرن... چوون به‌ناویه‌کدا ... ره‌نگه سه‌د ساڵ له زه‌مه‌نه‌کانى پیشو به قه‌د رۆژێکى ئه‌مڕوَ رووداو رووى نه‌دا بێت... رووداوه‌کان کاریگه‌ریان له‌سه‌ر یه‌ک هه‌یه ...{تعود ارض العرب جنات وانهارا}..خاکى عه‌ره‌به...ئه‌و خاکه ووشک و برنگه ..ئه‌و بیابانه فراوانه ده‌بێته باخ و بیستان...{ان الله زوى لى الارض...فرايت مشارقها و مغاربها... وان امتى سيبلغ مازوى لى}...خودا هه‌موو سه‌ر زه‌وى نیشاندام ...ئوممه‌تى من ده‌گاته هه‌موو ئه‌وه‌ى نیشانیدام... دینى خودا هه‌موو سه‌ر زه‌وى ده‌گرێته‌وه... پاشان چیت دى ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى؟!...{حتى يحصر الفرات عن جبل من ذهب}... له سه‌رچاوه‌ى فوراته‌وه شاخیکى ئاڵتونینى بچووک ده‌رده‌که‌وێت... له خاکى فورات له‌وێیه..{يقتل الناس علية}...خه‌ڵکى له‌سه‌رى ده‌یکه‌ن به شه‌ر...کى ده‌ڵێ وانیه؟ ئاو , ئاڵتون... شه‌رى ئاو ,شه‌رى ئاڵتون...{فيقتل من كل مئة تسع و تسعون}... له هه‌ر لایه‌ک له سه‌دا نه‌وه‌د ونۆیان ده‌کوژرێت...{ويقول كل رجل}...هه‌مووپیاوێک ده‌ڵێت:{لعلى اكون انا الذى انجو}...به‌شکو من بم ئه‌وه‌ى ده‌بازى ده‌بێت و ئاڵتونه‌که‌بۆ خۆى ده‌بات... سه‌ر زه‌وى پر له خراپه ده‌بیت و فه‌ساد بلاو ده‌بێته‌وه...به‌لام خودا زۆر له‌وه به ره‌حمتره بهێڵێت خراپه کاران سه‌رى زه‌وى بۆ خۆیان زه‌وت بکه‌ن...بۆیه دونیا هه‌روا نامینێته‌وه{.لا تذهب الدنيا حتى يملك العرب}...تا که‌سێک ده‌بێته پاشاى عه‌ره‌ب ....{يواطى اسمه اسمى}.... ناوه‌که‌ى ناوى منه... واته ناوى’’ محمد ’’ ه ... هه‌موو سه‌ر زه‌وى پر له عه‌داله‌ت ودادپه‌روه‌رى ده‌کات..{كما ملئت جورا و ظلما}...دواى ئه‌وه‌ى پر بوبو له جه‌ور و سته‌م...{يخرب الكعبة ذو السويقتين}...’’ زوسوه‌یقه‌ته‌ین ’’ قول باریک ... پیاوێکه له حه‌به‌شه‌وه دێت... که‌عبه ده‌ڕوخێنى و تالانى ده‌کات... هه‌رچى خشل و به‌رگى هه‌یه هه‌مووى ده‌با...پێغه‌مبه‌رده‌فه‌رمووێت:{كانى انظر الية}...ئێستا له پێش چاومه وه‌ک بینیم... پیاوێکى سه‌ر رووتى...{اصلحين}...دزێوى ئه‌ندام ده‌ڕپه‌ریوه...ده‌ماڵێ به ژێر خه‌ر و به‌رگه کانیدا ...چیت دى؟{لا يذهب الليل والنهار}...شه‌و و رۆژ کۆتای‌یان نایه...{حتى تبعد اللات والعزى}...تالات وعوزا دووباره ده‌په‌رسترێته‌وه...عائیشه ده‌فه‌رمووێت:منیش وامده‌زانى... هه‌تا خودا ئایه‌تى..{هو الذى ارسل رسولة بالهدى و دين الحق ليظهرة على الدين كلة ولو كرة المشركون}...نارده خواره‌وه...ئیدى وامده‌زانى ...{ان ذلك}..ئیتر ته‌واو بوو... له سه‌ر زه‌میندا ئیتر ئه‌و بتانه ناپه‌رسترێت..پێغه‌مبه‌ر درودى خواى له‌سه‌ر بێت فه‌رمووى:به‌لێ وایه‌واته ده‌په‌رسترین)هه‌تا خودا بایه‌کى بۆ نخۆش, سروه‌یه‌ک ده‌نێرێ...ئه‌و که‌سانه‌ى میسقاڵه ئیمانیان له دڵدا مابیت ده‌یانکوژێت... دواى ئه‌وان خه‌ڵکه بى ئیمانه‌که ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر دینى پێشینه‌کانیان...{الى دين ابائهم}...چیتر ..{اطلع النبى}..پێغه‌مبه‌ر ’’ درودى خواى له‌سه‌ر بێت ’’ هات...{ونحن نتذاكر}...ئێمه باسمان ده‌کرد...{فقال ما تذاكرون}؟... باسى چى ده‌که‌ن؟...{قالوا نذكر الساعة}..باسى قیامه‌ت ده‌که‌ین...قال: قیامه‌ت هه‌لناسى {حتى تروا قبلها }... {عشر ايات}... هه‌تا ده نیشانه نه‌بینن... نیشانه‌ى گه‌وره‌کان ...{فذكر الدخان}... ده‌ستى کرد به ژماردنیان ... دوکه‌ڵ ... دوکه‌ڵه زۆره که ... هه‌موو سه‌ر زه‌وى ده‌کاته تاریکستان...{والدجال}... ده‌جاله‌وه ده‌رده‌که‌وى ... ئه‌و پیاوه درۆزنه یه‌کچاوه ... به ناو چاوی نوسراوه ...کافر... ته‌نها موسلمان هه‌ستى پێده‌کات...باران ده‌بارینێت و باخێکى وێنه‌ى به هه‌شت چاڵێکى وێنه‌ى جه‌هه ننه‌مى هه‌یه...فێڵ له چاوى خه‌ڵکى ده‌کات به فێڵ ده‌یانمرێنێ و زیندویان ده‌کاته‌وه... خه‌ڵکێکى زۆر شوێنى ده‌که‌ون و ده‌ڵێت من خودام لاوێکى موسلمان ته‌حه‌داى ده‌کات و پاشان ده‌یکوژێ....ده‌رکه‌وتنى تیره‌کانى ’’ یأجوج و مأجوج ’’ ..ئه‌و تیره خراپانه‌ى ... ئه‌وانه‌ى حه‌زره‌تى ’’ ذوالقرنین’’ ...سه‌دێکى مه‌حکه‌مى له نێوان ئه‌وان و خه‌ڵکى دیکه‌دا دروست کرد بۆ ئه‌وه‌ى نه‌گه‌نه خه‌ڵکى تر... دایکى موسلمانان ’’ زه‌ینه‌بى کچى جه‌حش ’’ فه‌رمووى ..جارێکیان پێغه‌مبه‌رى درودى خواى له‌سه‌ر بێت هات بۆ لام و زۆر تیکچوو بوو وه‌ک بترسى وابوو..{فزعا}..یقول.. ده‌یوت: تیاچوون له عه‌ره‌ب له‌و شه‌ڕه‌ى نزیک بۆته‌وه ئه‌مرۆ هێنده‌ى ئه‌مه به په‌نجه‌ى گه‌وره‌ى و په‌نجه‌ى شایه‌تمانى ئه‌لقه‌یه‌کى دروستکرد کونێک بۆته سه‌ده‌که‌ى ’’ یأجوج و مأجوج ’’ ..وتم : باشه ئێمه له ناوده‌چین که هێشتا چاکه‌کانمان تێدا مابێت... فه‌رمووى به‌ڵێ مادام خراپه زۆرتر بێت..ئه‌و دوو تیره‌یه هه‌موو دونیا ده‌گرن...پاشان دابه‌زینى کورى مه‌ریه‌م زه‌وى پر له عه‌داله‌ت ده‌کات...{و الدابة }...ئه‌و گیانداره سه‌یر و سه‌مه‌ره‌یه قسه ده‌کات...{وطلوع الشمس من مغربها}... هه‌ڵهاتنى خۆر له رۆژئاوا ...سێ رۆژگیران رووده‌دات ...رۆژگیرانێ له رۆژ هه‌لات... رۆژگیرانى له رۆژئاوا ... رۆژگیرانێ له دوورگه‌ى عه‌ره‌ب..کۆتایى نیشانه‌کان به ئاگر دێ... له یه‌مه‌نه‌وه سه‌ر هه‌ڵده‌دات ...خه‌ڵکى راوده‌نێت...{تطرد الناس الى محشرهم}... بۆ شوێنى کۆبونه‌وه یان له شام ..ئه‌مه دواین نیشانه‌یانه...خه‌ڵکى له مه‌ککه و مه‌دینه ...ده‌کێشن..هێنده په‌له یانه... یاخود ئاگره‌که هێنده به‌هێزه خه‌ڵکى دوو دوو...سێ سێ ...چوار چوار تا ده سوار یه‌ک ووشتر ده‌بن ..چ کۆڕه‌وێکه...{يتركون المدينة على خير ماكانت}...مه‌دینه وشاره‌کانى دیکه به جێ دێڵن... بێ ئه‌وه‌ى هیچ شتێک له جێگه‌ى خۆیدا بترازى ... شته‌کان هه‌مووى له جێگاى خۆیایاندا ...به‌لام چۆڵ ...که سیان تێدا نابێت...{الا العوافى}...په‌پوو و با یه قوش نه‌بێت... دواین که‌سێک که ده‌چێت بۆ مه‌حشه‌ر دوو شوانن به لاى مه‌ڕه‌کانیانه‌وه‌ن...دره‌نگ خه‌به‌ریان ده‌گاتێ ده‌ست به‌راکردن ده‌که‌ن..تا ده‌گه‌نه’’ پنیه الوداع ’’ له‌وێ ئاگره‌که پێیان ده‌گات و ده‌یانسوتێنێ ...ئه‌وانه دواین مرۆڤن...

