سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
زووبان پادشایه (چیرۆك)
نووسینی / هاروون نوح طه
كتێبخانه‌ی محوی
شێخ محمد (العريفي) ده‌ڵێ: په‌یوه‌ندیم پێوه کرا، پێیان ووتم: ڕات چییه دوو پیاوی که‌ڕو لاڵ بێنم بۆ مزگه‌وته‌که‌ی تۆ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ندێ قسه بۆ خه‌ڵک بکه‌ن؟
سه‌رم سوڕما چۆن که‌ڕو لاڵ ده‌بێ قسه‌یان هه‌بێ بۆ خه‌ڵک، به هه‌ر حاڵ ڕۆژی یه‌ک شه‌ممه دێین بۆ لاتان.
له‌سه‌ر بڕیاره‌که‌ی خۆم یه‌ک شه‌ممه چاوه‌ڕوانم. دیتم أبو عبدالله به سه‌یاره‌که‌ی خۆی هات دوو پیاویشی له‌گه‌ڵدایه. یه‌کیان له ته‌نیشتی ده‌ڕوات ئه‌ویتر ده‌ستی گرتووه. سه‌یری یه‌که‌میانم کرد که‌ڕو لاڵ بوو. دووه‌میان که‌ڕو لاڵو نابینا بوو. نابیسێ نابینێ قسه ناکات. چوینه ناو مزگه‌وت دوای نوێژ أبو عبدالله له‌سه‌ر کورسیه‌ک دانیشت. له ته‌نیشتی ڕاسته‌ی أحمد دانیشت له لای چه‌په‌ش فایز.
خه‌ڵکه‌که‌ش چاوه‌ڕوانی ئه‌م دوو که‌سه‌یه که قسه بۆ دانیشتوانی مزگه‌وت بکه‌ن. به‌لایان زۆر سه‌یره که پیاوێکی که‌ڕو لاڵ، له‌سه‌ر کورسی ووتار دان دابنیشێ. أبو عبدالله ته‌ماشای أحمدی کرد به ئاماژه پێی ووت: قسه بکه. أحمد ده‌ستی کرد به قسه کردن به ئیشاره‌و ئاماژه‌ی ده‌سته‌کانی. که‌سیش نازانێ چی ده‌ڵێ. منیش ووتم: ئه‌ی أبو عبدالله بزانه أحمد چ ده‌ڵێ بۆمان شی بکه‌وه‌وه. أبو عبدالله ووتی: گوێ بگرن أحمد: باس له به‌سه‌رهاتی هیدایه‌تی خۆی ده‌کات. پێتان ده‌ڵێ: من به که‌ڕو لاڵی له دایک بووم له شاری (جدة)ی سعودیه سه‌رم هه‌ڵدا. خانه‌واده‌که‌م فه‌رامۆشیان کردم ئاوڕیان لێ نه‌دامه‌وه. خه‌ڵکم ده‌دیت ده‌چوونه مزگه‌وت نه‌مده‌زانی بۆ چییه؟ جار جار باوکمم ده‌دیت به‌رماڵی ڕاده‌خست. سجودو رکوعی ده‌برد نه‌مده‌زانی چ ده‌کات.
که پرسیارم ده‌کرد به چاوێکی سووک سه‌یری منیان ده‌کرد وه‌لآمیان نادامه‌وه.
ئینجا أبو عبدالله سه‌یری أحمدی کرد که به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر قسه‌کانی، ئه‌ویش به‌رده‌وام بوو. أبو عبدالله سه‌ری نزم کردوو أحمدیش گریا ئه‌م خه‌ڵکه‌ش نازانن بۆچی ده‌گریێن.
أبو عبدالله ووتی: ئه‌وه أحمد باسی خۆی ده‌کات که چۆن خوای ناسی‌و فێری نوێژ بوو. سه‌باره‌ت به پیاوێک له‌سه‌ر شه‌قامێک که به‌زه‌یی پێدا هاته‌وه. ئینجا أبو عبدالله هه‌ندێ قسه‌ی تری بۆ کردین ده‌رباره‌ی أحمد. به‌لآم من زۆر به‌وه سه‌رقاڵ بووم جارێک سه‌یری أحمدم ده‌کرد جارێک سه‌یری فایز. ده‌مووت: باشه ئه‌وه أحمد چاوی هه‌یه ده‌بینی چۆن به ئیشاره‌ته‌وه قسه ده‌کاتو وه‌لآم ده‌داته‌وه، به‌لآم سه‌یرم به فایز دێت چۆن ده‌بینی که ئاماژه‌و ئیشاره بکات که خه‌ڵک لێی تێبگه‌ن.
أحمد قسه‌کانی ته‌واو کرد. أبو عبدالله ڕووی له فایز کرد، ووتم: هه هه ئه‌وه چ ده‌کات.
أبو عبدالله به په‌نجه‌ی ده‌ستی له ڕانی فایزی دا فایز وه‌کو تیر ڕاپه‌ڕی. قسه‌ی خۆی کرد، ده‌زانی چۆن قسه‌ی کرد؟
به قسه؟ نه‌خێر چونکه لاڵه قسه ناکات. به ئاماژه؟ نه‌خێر چونکه نابینایه زمانی ئاماژه نازانێ. به ده‌ست لێ دان؟ به‌ڵێ به ده‌ست لێ دان.
أبو عبدالله هه‌ردوو ده‌ستی خۆی له نێو ده‌ستی فایز دانابوون. فایز ده‌ستی له ده‌ستی أبو عبدالله ده‌داو شوێنی دیاری کراوی هه‌بوو. ئه‌بو عبدالله له لێدانی تێده‌گه‌یشت. ئه‌م سه‌ینو به‌ینه یه‌ک چارێگی ویست دواتر فایز ڕاده‌وه‌ستا نه‌یده‌زانی أبو عبدالله ته‌واو بوو له قسه‌کانی یان نا. ده‌ستی له ئه‌ژنۆی ده‌داو ده‌ستی ده‌کرد به قسه به ده‌ست لێدانی خۆی له ده‌ستی أبو عبدالله. ئه‌م خه‌ڵکه‌ش جارێک سه‌یری فایزیان ده‌کرد جارێک أبو عبدالله. قسه‌کانی فایز ئه‌وه بوو هانی خه‌ڵکی ده‌دا بۆ تۆبه کردن. جارێک ده‌ستی بۆ گوێی ده‌برد جارێک بۆ زوبانی. هه‌ندێ جاریش ده‌ستی له‌سه‌ر چاوه‌کانی داده‌نا. نه‌مانده‌زانی ئه‌وه چییه تاکو أبو عبدالله بۆی باس کردین که مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه که خۆتان بپارێزن له غه‌یبه‌تو سه‌یر کردن بۆ شتی حه‌ڕام له قسه‌ی پڕ‌و پوچ له درۆ کردن......هتد.
منیش سه‌یری خه‌ڵکم ده‌کرد، هه‌ر یه‌که‌و له ڕاسته خۆی ده‌یووت: سبحان الله.
هه‌ندێکیش ده‌گریان.
منیش بیرم له‌وه ده‌کرده‌وه، کاری ئه‌و نابینایه‌م هه‌ڵده‌سه‌نگاند له‌گه‌ڵ چاو ساغان که له نێو حه‌ڕامو گوناح‌و تاوان دابوون. له دڵی خۆم ده‌مووت: ئه‌ی نوێژ نه‌که‌ران ئه‌ی ئه‌وانه‌ی چاوتان ته‌رخان کردووه بۆ حه‌ڕام بۆ کوێ ده‌ڕۆن؟!
ئینجا فایز ووته‌ی خۆی ته‌واو کرد‌و هه‌ڵسا له کۆڕه‌که‌ی، خه‌ڵکی مزگه‌وت هه‌ر یه‌که له لای خۆی بۆیان ده‌چوون ده‌ست خۆشیان لێ ده‌کردن. منیش هه‌ستم کرد له‌م سه‌لامو که‌لامه که ئه‌م خه‌ڵکه‌ی له لا وه‌کو یه‌که جیاوازی ناکات له نێوان هیچ که‌سێ، سه‌لام له ده‌وڵه‌مه‌ندو فه‌قیر ده‌کات. أبو عبدالله ده‌ستی فایزی گرت‌و أحمدیش له گه‌ڵی ڕۆیشت ده‌رچوون له مزگه‌وت ( ).

