سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
نوێژى سوننه‌ت له‌پێش و دواى فه‌رزه‌کان:
نوسینى/ناصح ابراهیم سازانى
یه‌که‌م- سوننه‌تى(المؤكدة): ئه‌و نوێژه سوننه‌تانه‌ن که پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم به‌رده‌وام کردوونى ژماره‌یان ده یان دوانزه رکاته:
* ئیبن عومه‌ر ره‌زاى خوایان لێ بێ فه‌رمووى: (صليت مع رسول الله صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ عَشْرَ رَكَعَاتٍ رَكْعَتَيْنِ قَبْلَ الظُّهْڕ وَرَكْعَتَيْنِ بَعْدَهَا وَرَكْعَتَيْنِ بَعْدَ الْمَغْڕبِ فِي بَيْتِهِ وَرَكْعَتَيْنِ بَعْدَ الْعِشَاءِ فِي بَيْتِهِ وَرَكْعَتَيْنِ قَبْلَ صَلَاةِ الصُّبْحِ) . واته: له‌گه‌ل پێغه‌مبه‌رى خودا صلى الله علیه وسلم ئه‌م ده رکات نوێژه‌م کردووه: دوو رکات پێش نوێژى نیوه‌ڕۆ و دوو رکاتیش له دواوه, دوو رکات دوای نوێژى مه‌غریب, دوو رکات دوای نوێژى عیشا, دوو رکات پێش نوێژى به‌یانى.
پێشه‌وا شافیعى و حه‌نبه‌لیه‌کان له‌سه‌ر ئه‌م رایه‌ن, به‌لآم لاى حه‌نه‌فیه‌کان ژماره‌یان دوانزه رکاته, چونکه ئه‌وان چوارى پێش نیوه‌ڕۆ حساب ده‌که‌ن..
* ئوم حه‌بیبه ره‌زاى خواى لێ بێ فه‌رمووى: بیستم له پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم فه‌رمووى: (مَا مِنْ عَبْدٍ مُسْلِمٍ يُصَلِّى لِلَّهِ كُلَّ يَوْمٍ ثِنْتَىْ عَشْرَةَ رَكْعَةً تَطَوُّعًا غَيْرَ فَڕيضَةٍ إِلاَّ بَنَى اللَّهُ لَهُ بَيْتًا فِى الْجَنَّةِ) . واته: هه‌ر به‌نده‌یه‌کى موسڵمان له رۆژێکدا دوانزه رکات نوێژ بکات.به مه‌رجێک له نوێژه فه‌رزه‌کان نه‌بن ئه‌وا خواى گه‌وره له به‌هه‌شتدا ماڵێکى بۆ دروست ده‌کات.
١ـ دوو رکات پێش نوێژى به‌یانى: عائشه ره‌زاى خواى لێ بێ فه‌رمووى: پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم ده‌رباره‌ى دوو رکات سوننه‌تى پێش نوێژى به‌یانى فه‌رموویه‌تى: (لَهُمَا احَبُّ الَيَّ مِنَ الدُّنْيَا جَمِيعًا) . واته: خۆشه‌ویستره له لاى من له هه‌موو دنیا.
* هه‌روه‌ها عائیشه فه‌رمووى: ئه‌وه‌نده درێژه‌ى نه‌ده‌دا به‌و دوو رکاته, وام ئه‌زانى فاتیحه‌ى نه‌خوێندووه.
* سوننه‌ته له رکاتى یه‌که‌مدا سوره‌تى: (قُلْ يَا أَيُّهَا الْكَافِرُ‌ونَ) الکافرون: ١. بخوێنرێت, له رکاتى دووه‌میشدا سوره‌تى: (قُلْ هُوَ اللَّـهُ أَحَدٌ).
٢ـ نوێژى نیوه‌ڕۆ: سوننه‌ته دوو یان چوار رکات پێش نوێژى نیوه‌ڕۆ بکرێت, دوو رکاتیش پاش نوێژ به به‌ڵگه‌ى ئه‌م فه‌رمودانه: ئوم حه‌بیبه ره‌زاى خواى لێ بێ فه‌رمووى: پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم فه‌رموویه‌تى: (مَنْ حَافَظَ عَلَى أَرْبَعِ رَكَعَاتٍ قَبْلَ الظُّهْڕ، وَأَرْبَعٍ بَعْدَهَا حَرَّمَهُ اللَّهُ عَلَى النَّاڕ) . واته: هه‌رکه‌سێک پارێزگارى بکات له چوار رکات پێش نوێژى نیوه‌ڕۆ و چوار رکاتى پاش نیوه‌ڕۆ, خواى گه‌وره له ئاگرى دۆزه‌خ قه‌ده‌غه‌ى ده‌کات.
* عه‌بدولآى کوڕى شه‌قیق ره‌زاى خواى لێ بێ فه‌رمووى: سه‌باره‌ت به نوێژى سوننه‌تى پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم پرسیارم کرد له عائیشه ره‌زاى خواى لێ بێ ئه‌ویش فه‌رمووى: (كَانَ يُصَلِّى فِى بَيْتِى قَبْلَ الظُّهْڕ أَرْبَعًا ثُمَّ يَخْرُجُ فَيُصَلِّى بِالنَّاسِ ثُمَّ يَدْخُلُ فَيُصَلِّى رَكْعَتَيْنِ) . واته: له ماڵى من چوار رکاتى پێش نوێژى نیوه‌ڕۆ ده‌کرد, پاشان ده‌چوو له مزگه‌وت پێش نوێژى ده‌کرد بۆ موسڵمانان, که ده‌هاته‌وه بۆ ماڵه‌وه دوو رکاتى تر نوێژى ده‌کرد.
٣ـ دوو رکات پاش نوێژى شێوان: ئیبن مه‌سعود ره‌زاى خواى لێ بێ فه‌رمووى: گوێم له پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم بوو: (قُلْ هُوَ اللَّـهُ أَحَدٌ)خوێند له پاش نوێژى شێوان .
٤ـ دوو رکات پاش نوێژى خه‌وتنان.
دووه‌م- سوننه‌تى (غير المؤكدة):
ئه‌و نوێژه سوننه‌تانه ده‌گرێته‌وه که پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم به به‌رده‌وامى نه‌ی کردوون.
١ـ دوو رکاتى پاش دوو رکاته(المؤكدة)که‌ى پاش نوێژى نیوه‌ڕۆ.
٢ـ دوو رکات پێش نوێژى عه‌سر.
٣ـ دوو رکات پێش نوێژى شێوان.
٤ـ دوو رکات پێش نوێژى خه‌وتنان.
٥- دوو رکات له نێوان هه‌موو بانگ و قامه‌تێکدا: پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم فه‌رمووى: (بَيْنَ كُلِّ أَذَانَيْنِ صَلَاةٌ بَيْنَ كُلِّ أَذَانَيْنِ صَلَاةٌ ثُمَّ قَالَ فِي الثَّالِثَةِ لِمَنْ شَاءَ) . واته: له نێوان هه‌موو بانگ و قامه‌تێکدا دوو رکات نوێژ هه‌یه, له نێوان هه‌موو بانگ و قامه‌تێکدا دوو رکات نوێژ هه‌یه سێیه‌م جار فه‌رمووى: بۆ که‌سێک که بیه‌وێت.

