سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
پیاوێکى به‌هه‌شتى
پێغه‌مبه‌ر درودی خوای له‌سه‌ر بێت دانیشتبوو له‌گه‌ل هاوه‌لآنیدا فێری ده‌کردن و په‌روه‌رده‌ى ده‌کردن و گیانیانى به‌رزه‌فڕ ده‌کرد به‌ره و به‌هه‌شتى خواى گه‌وره، که شتانێکى تێدایه که نه چاو بینیویه‌تى و نه گوێ بیستویه‌تى و نه به خه‌یاڵى دڵى هیچ مرۆڤێکدا هاتووه.
ڕۆژێکیان پێغه‌مبه‌ر درودی خوای له‌سه‌ر بێت له‌گه‌ل هاوه‌ڵه‌کانیدا دانیشتبوو پێى فه‌رموون: ئێستا پیاوێک دێت بۆ لاتان له به‌هه‌شتیه
بۆیه پیاوێک له پشتیوانان ده‌رکه‌وت ئاوى ده‌ستنوێژ له ریشى ده‌تکا، چووه مزگه‌وته‌که و نوێژى کرد و پاشان رۆشته ده‌ره‌وه.
بۆ رۆژى دوایى پێغه‌مبه‌ر درودی خوای له‌سه‌ر بێت فه‌رمووى به هاوه‌ڵه‌کانى: ئێستا پیاوێک دێت به‌هه‌شتیه . هه‌مان پیاو ده‌رکه‌وته‌وه.
له رۆژی سێیه‌مدا پێغه‌مبه‌ر درودی خوای له‌سه‌ر بێت به هاوه‌ڵه‌کانى ووت: ئێستا پیاوێک دێت که به‌هه‌شتیه هه‌مان پیاو ده‌رکه‌وته‌وه.
کاتآ پیاوه‌که ویستى بڕوات عه‌بدوڵلآى کوڕى عه‌مرى کوڕى عاص دوای که‌وت و پێى ووت: به‌ڕاستى من باوکم ،،عه‌مرى کوڕى عاص،،م توڕه‌کرد، ئه‌ویش سوێندى خوارد که بۆ ماوه‌ى سێ رۆژ نه‌ڕۆمه‌وه بۆ ماڵه‌وه.
پیاوه‌که ووتى: ئه‌ى که‌واته چیت ده‌وێ له من؟
عه‌بدوڵلآى ى کوڕى عه‌مرى کوڕى عاص وتى: ڕێگام پێ ده‌ده‌یت که له ماڵه‌که‌تدا بمێنمه‌وه بۆ ماوه‌ى سآێشه‌و؟
پیاوه‌که وتى: بێگومان.
له هه‌موو شه‌وێکدا عه‌بدوڵلآ ده‌ڕۆشت و ده‌خه‌وت له ماڵى پیاوه‌که‌دا.
له شه‌وى یه‌که‌مدا عه‌بدوڵلآ چاودێرى پیاوه‌که‌ى ده‌کرد... عه‌بدوڵلآ سه‌رسام بوو له‌و پیاوه، چونکه شه‌و هه‌ڵنه‌ده‌ستا بۆ شه‌و نوێژ، به‌لآم هه‌ر کاتآ هه‌ستایه له خه‌و زیکرى خواى ده‌کرد، پاشان ده‌خه‌وت هه‌تا بانگى به‌یانى ده‌دا و هه‌ڵده‌ستا و نوێژى به‌یانى ده‌کرد.
شه‌وى یه‌که‌م تێپه‌ڕى، بۆ شه‌وى دووه‌م عه‌بدوڵلآ رۆشت بۆ لاى پیاوه‌که. ته‌ماشا ده‌کات هه‌ر وه‌کو شه‌وى یه‌که‌مى وایه. ته‌نها نوێژى به‌یانى ده‌کات به بێ شه‌و نوێژ کردن.
له‌شه‌وى کۆتاییشدا عه‌بدوڵلآ ته‌ماشاى پیاوه‌که ده‌کات هه‌مان پیشه‌ى دوو شه‌وه‌که‌ى پێشوو دووباره ده‌کاته‌وه.
عه‌بدوڵلآ وتى: کاتێ بینیم ته‌نها نوێژى فه‌رز ئه‌نجام ده‌دات، خه‌ریک بوو رقم له کاره‌که‌ى ده‌بوویه‌وه.
عه‌بدوڵلآ به پیاوه‌که‌ى ووت: له راستیدا من و باوکم هیچ ناکۆکیه‌کمان نه‌بوو، به‌لآم من گوێم له پێغه‌مبه‌ره‌وه درودی خوای له‌سه‌ر بێت که سێ جار فه‌رموى: ئێستا پیاوێک ده‌بینن که به‌هه‌شتیه له هه‌ر سآ جاره‌که‌دا تۆ ده‌رکه‌وتیت، منیش ویستم ببینم که تۆ چى ده‌که‌یت تا منیش وه‌ک تۆ بکه‌م.
به‌لآم نه‌مبینى کرده‌وه‌ى چاکى زۆر ئه‌نجام بده‌یت. باشه چى تۆى گه‌یانده ئه‌و پله و پایه؟ و چى واى له پێغه‌مبه‌ر درودی خوای له‌سه‌ر بێت کرد که سه‌باره‌ت به تۆ بفه‌رموێ تۆ به‌هه‌شتیت؟
پیاوه‌که‌ش ووتى: هه‌ر ئه‌وه‌یه که تۆ بینیوته، ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت ئێره‌یى به‌که‌س نابه‌م و هیچ رق و کینه‌یه‌کیشم له دڵمدا به‌رامبه‌ر هیچ موسڵمانێ هه‌ڵنه‌گرتووه.
بۆیه عه‌بدوڵلآى کوڕى عه‌مر بۆى ده‌رکه‌وت ئه‌وه ئه‌و نهێنیه بوو که واى له پێغه‌مبه‌ر درودی خوای له‌سه‌ر بێت کرد شایه‌تى بۆ ئه‌و پیاوه بدات که به‌هه‌شتیه,.
وانه‌کانى ئه‌م چیرۆکه:
١. پێویسته موسڵمان زۆر سوربێت له‌سه‌ر ئه‌و کرده‌وانه‌ى که ده‌یگه‌یه‌نێته به‌هه‌شت و ئه‌نجامى بدات تا بچێته به‌هه‌شته‌وه.
٢. سوربوون له‌سه‌ر هاوه‌ڵی کردنى که‌سانى چاک تا کۆمه‌کى ئێمه بن له‌سه‌ر گوێڕایه‌ڵى خواى گه‌وره..
٣. موسڵمان ئێره‌یى به که‌س نابات و هیچ کینه‌یه‌ک هه‌ڵناگرآ له دڵیدا بۆ هیچ موسڵمانێ.
٤. موسڵمان له دڵیدا هیچى هه‌ڵنه‌گرتوه بێجگه له خۆشه‌ویستى و سۆزدارى نه‌بێت بۆ هه‌موو موسڵمانانى ده‌وروبه‌رى.

