سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
ئه‌و وشانه‌ی پیاو حه‌ز به بیستنیان ناکات!
و. هێور خه‌لیل- هه‌ولێر
دایکان و خوشکان به هه‌ڵه له‌م ناونیشانه مه‌گه‌ن، چونکه مه‌به‌ستمان پێی بێده‌نگ بوون و دوورکه‌وتنه‌وه له راستیه‌کان نییه له مامه‌ڵه‌ت له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌که‌ت، به‌لآم هه‌روه‌کو که‌سانی تر، پیاو هه‌ندێ وشه و رسته هه‌یه حه‌ز به بیستنی ناکات به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌که‌ی بێت، چونکه دواجار کێشه و ناکۆکی به‌دوای خۆیدا دێنێت.
گرنگ نییه – چی ده‌ڵێی با وابێت
یه‌کێک له ئاواته‌کانی پیاو بریتیه له راشکاوی و روونی ئافره‌ت له هه‌ڵبژاردنه‌کانیدا، شتێک هه‌ڵبژێره با هه‌رچی بێت، پیاو حه‌زی به ده‌ستپێشخه‌ری و پێشنیاری شتی سه‌یر و سه‌مه‌ره‌یه، بۆیه له به‌رده‌م پرسیاری ئه‌و رامه‌که و هه‌ڵبژاردنی شته‌کان مه‌خه ئه‌ستۆی ئه‌و، که زۆرجار به دڵی تۆش نییه.
فلآن که‌س دڵگیره!
پیاهه‌ڵدان به گۆرانیبێژ یاخود هونه‌رمه‌ند یاخود هه‌ر که‌سێکی تر له به‌رده‌م پیاوه‌که‌ت ده‌بێته مایه‌ی جولآندنی غیره‌ی ئه‌و و تووڕه‌بوون و، بێئومێدی لای پیاو دروست ده‌کات، له ته‌واوی جیهان هیچ پیاوێک یاخود ئافره‌تێک هه‌رچه‌ند پێگه‌ی کۆمه‌لآیه‌تی نزم بێت قبوڵ ناکات هاوسه‌ره‌که‌ی له به‌رده‌می پیاهه‌ڵدان به که‌سێکی تر بکات، بۆیه دوورکه‌وره‌وه له‌م جۆره مه‌دحه.
ئایا له‌م جله قه‌ڵه‌وم
ئه‌گه‌ر جلێکت پۆشی هه‌ستت کرد قه‌ڵه‌ویی تۆ ده‌رده‌خات، پێشتر سه‌یری ئاوێنه بکه و مه‌چووه به‌رده‌می پیاوه‌که‌ت تا پێ بڵێیت ئایا له‌م جله قه‌ڵه‌وم یاخود نا؟ چونکه وه‌لآمه‌که‌ت له‌وانه‌یه به‌دڵ نه‌بێت.
پێت وایه رووخۆش بێت؟
ئه‌گه‌ر به پیاوه‌که‌ت بڵێیت ئایا ئه‌و ئافره‌ته یاخود کچه چۆن ده‌بینی، پێت وایه رووخۆش و جوان بێت؟ دیاره ئه‌و کاته تۆ ده‌ته‌وێت بگریت و هاوارت لێ هه‌ڵسێت، چونکه پیاوه‌که‌ت بۆ دوورکه‌وتنه‌وه له کێشه راستیه‌که ناڵێت، ئه‌وکاته تۆش له‌وانه‌یه به درۆزن و دووڕوو لێکیده‌یته‌وه، هه‌روه‌ک له‌وانه‌یه ئه‌م پرسیاره‌ی تۆ سه‌رنجی پیاوه‌که‌ت بۆ که‌سێکی تر رابکێشێت که دواجار تۆ زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بیت.
بیر له چی ده‌که‌یته‌وه؟
هه‌ندێ جار پیاو تووشی ئیحراجی ده‌بێت کاتێک هاوسه‌ره‌که‌ی پرسیار له بیرکردنه‌وه‌کانی ده‌کات، چونکه له‌وانه‌یه ئه‌و شته هی ئه‌وه نه‌بێت له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌که‌ی باسی بکات، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌م جۆره پرسیاره زۆر دووباره بوونه‌وه، ئه‌وا پیاو بێزار ده‌کات و هه‌ست به نه‌بوونی متمانه ده‌کات.
بۆ ته‌له‌فۆنت نه‌کرد، له کوێ بووی؟
زۆر گله‌یی کردنی ئافره‌ت له پیاو به‌تایبه‌ت له‌و جۆره‌ی، بۆ ته‌له‌فۆنت نه‌کرد؟ له کوێ بووی؟ بێ متمانه‌یی لای پیاو دروست ده‌کات و فشارێکی ده‌روونی بۆ زیاد ده‌کات، بۆیه ئه‌گه‌ر زۆر پێویست نه‌بوو ئه‌م جۆره پرسیارانه ئاراسته‌ی پیاوه‌که‌ت مه‌که.

