سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
زه‌وى و جیاوازیى خاکه‌که‌ى
نووسینی / سه‌روه‌ر حسن
نووسینگه‌ی ته‌فسیر
بێگومان خاکى زه‌وى هاوچه‌شن نییه و له یه‌ک جۆر نییه، هه‌روه‌ها له تاکه توخمێکیش پێکنه‌هاتووه... قورئانى پیرۆز ده‌رباره‌ى ئه‌م وته‌یه ده‌دوێت و ده‌فه‌رموێت:{وَفِي الْأَرْضِ قِطَعٌ مُتَجَاوِرَاتٌ وَجَنَّاتٌ مِنْ أَعْنَابٍ وَزَرْعٌ وَنَخِيلٌ صِنْوَانٌ وَغَيْرُ صِنْوَانٍ يُسْقَى بِمَاءٍ وَاحِدٍ وَنُفَضِّلُ بَعْضَهَا عَلَى بَعْضٍ فِي الْأُكُلِ إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآيَاتٍ لِقَوْمٍ يَعْقِلُونَ } [الرعد : 4]، واته: له‌سه‌ر ڕووکارى زه‌وى پارچه‌ى جۆراوجۆر هه‌یه له‌پاڵ یه‌کدا که کاریگه‌رییان له‌سه‌ر چۆنیه‌تى و به‌رهه‌مى ڕووه‌ک هه‌یه،
(جگه له‌وه‌ى جیاوازیان نیشانه‌ن بۆ کانزا جۆراوجۆره‌کان)، هه‌روه‌ها له ڕه‌زى ترێ، کشتوکاڵى هه‌مه‌جۆر له دانه‌وێڵه و بێستانه‌کاندا، دارخورماى یه‌ک قه‌د و دوو قه‌د، هه‌موو ئه‌مانه به یه‌ک ئاو ئاودێر ده‌کرێن و له یه‌ک جۆر ئاو ده‌خۆنه‌وه (به‌ڵام سه‌ره‌نجام ئه‌و هه‌موو به‌روبوومه جیاوازه له قه‌باره و تام و بۆن و ڕه‌نگ و شێوازدا، په‌یدا ده‌بن) و هه‌ندێکیانمان له هه‌ندێکى تر بۆ خۆراکى مرۆڤ نازدارتر و په‌سه‌ندتر کردووه، به‌ڕاستى ئا له‌و شتانه‌دا به‌ڵگه و نیشانه‌ى زۆر هه‌ن بۆ که‌سانێک ئه‌قڵ و ژیرى خۆیان بخه‌نه کار.
له‌م دوادواییانه‌دا زاناکان گه‌یشتنه ئه‌و ڕاستییه‌ى توێکڵى زه‌وى که به فاکته‌ره‌کانى دامڵین (تعرية) تێکشکاو و په‌رت بووه و وایلێهاتووه ڕه‌گه‌زه‌کانى یه‌ک نه‌گرن، به‌ڵکو هه‌ر خاڵێک سروشت و تایبه‌تمه‌ندى خۆیى وه‌رگرتووه.
ئه‌وه‌ش ئه‌و مانا زانستییه‌یه که ئایه‌ته‌که ئاماژه‌ى پێده‌دات، هه‌ر پارچه زه‌وییه‌ک له چه‌ند به‌شێکى هاوسێى پێکه‌وه‌لکاو پێکدێت، هه‌رچه‌نده له پێکهاته‌ى ئه‌و به‌شانه‌دا مادده‌ى کانزایى یان ئه‌ندامیى یاخود به‌کترى جیاواز هه‌ن... کاتێک ئاودێرى به‌شێکى دیاریکراوى زه‌وى ده‌کرێت، ده‌بینیت به‌روبوومه‌کانى هه‌مه‌چه‌شنن، چونکه به‌شگه‌لى قوڕین و هى تر‌ى لمین یاخود کلسى هه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش که به یه‌ک ئاو ئاودێرى ده‌کرێن که‌چى به‌روبوومه‌کانیان جیاوازه.
ئایا هه‌ر ئه‌م زانیارییه نییه ئایه‌ته قورئانیه‌که ئاماژه‌ى پێده‌دات؟ ئاخۆ محمد (صل الله علیه وسلم) ئه‌م زانیاییه‌ى له‌کوێوه هێناوه؟ به‌دڵنیاییه‌وه نیگاى خواى مه‌زنه...

