سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
هۆى دابه‌زینى ئایه‌تى[187]سووره‌تى البقره [أُحِلَّ لَكُمْ لَيْلَةَ الصِّيَامِ الرَّ‌فَثُ إِلَىٰ نِسَائِكُمْ]
نوسینى/بورهان محمد ئه‌مین
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
احمد و ابو داود حاکم له رێگه‌ى عبدالرحمن کورى ابى لیلى وه ئه‌ویش له [معاذ]ى کورى جبل وه ده‌گێرێته‌وه ده‌ڵێت له ره‌مه‌زاندا خه‌ڵکى بۆ به‌ربانگ نان و ئاویان ده‌خوارد و له‌گه‌ڵ ژنه‌کانیان ده‌نوستن بێگومان ئه‌مه ئه‌گه‌ر دواى نوێژى ئێواره نه‌نووستنایه خۆ ئه‌گه‌ر بنوستنایه خۆیان ده‌گرته‌ه له خواردن و خواردنه‌وه و نزیک که‌وتنه‌وه له ئافره‌ت ئینجا پیاوێک له پشتیووانه‌کان به‌ناوى قیس کورى صرمه وه نوێژى خه‌وتنانى کرد و نوست نان و ئاوى خوارد تا رۆژ بویه‌وه ئه‌و رۆژه سه‌غڵه‌ت بوو عمر یش چووه‌لاى خێزانه‌که‌ى دواى ئه‌وه‌ى پێشتر نوستبوو ئه‌وجا هاته خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم و حاڵه‌که‌ى بۆ گێرایه‌وه خواى گه‌وره‌ش ئایه‌تى [أُحِلَّ لَكُمْ لَيْلَةَ الصِّيَامِ الرَّ‌فَثُ إِلَىٰ نِسَائِكُمْ]تا [ثُمَّ أَتِمُّوا الصِّيَامَ إِلَى اللَّيْلِ]
نارد ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ش به‌ناوى بانگه مشهوره له ابن ابى لیلى وه گێرراوه‌ته‌وه به‌ڵام له [معاذ]ى نه‌بیستووه وێراى ئه‌وه‌ش فه‌رمووده که شواهد زۆره له رێگه‌ى تره‌وه هاتووه بخارى له رێگه‌ى برا وه ده‌گێرێته‌وه ده‌ڵێت هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر صلى الله عیه وسلم ئه‌گه‌ر یه‌کێکیان به‌رۆژ بوایه بنوستایه پێش ئه‌وه‌ى به‌ربانگ بکاته‌وه ئه‌وه دوایى نان و ئاوى نه‌ده‌خواردنه‌وه ئه‌و شه‌و رۆژه به برسێتى هه‌ڵى ده‌کرد تا ده‌گه‌یشت ئێواره‌ى دووه‌م قیس کورى صرمه ئه‌نصارى به‌رۆژ و بوو کاتى به‌ربانگ به‌ژنه‌که‌ى وت شێومان هه‌یه وتى نه‌خێر به‌ڵام هه‌وڵ ده‌ده‌م شتێکت بۆ ئاماده‌بکه‌م قیس یش به‌رۆژ خه‌ریکى ئیش و کار بوو زۆرماندو ده‌بو خه‌و بردیه‌وه و نوست کاتێک ژنه‌که‌ى گه‌رایه‌وه به‌م حاڵه‌وه بینى وتى به‌خێر نه‌یه‌تێته‌وه بۆ به‌یانیه که‌شى له نیوه‌رۆدا بێ هۆش که‌وت و بورایه‌وه ئه‌م رووداوه‌یان بۆ پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه سلم گێرایه‌وه و ئایه‌تى [أُحِلَّ لَكُمْ لَيْلَةَ الصِّيَامِ الرَّ‌فَثُ إِلَىٰ نِسَائِكُمْ ۚ]دابه‌زى و زۆر خۆشحاڵ بوو پێى دواتر [وَكُلُوا وَاشْرَ‌بُوا حَتَّىٰ يَتَبَيَّنَ لَكُمُ الْخَيْطُ الْأَبْيَضُ مِنَ الْخَيْطِ الْأَسْوَدِ]هه‌روه‌ها بخارى له برا وه ده‌گێرێته‌وه ده‌ڵێت کاتێک رۆژوى مانگى ره‌مه‌زان فه‌رزکرا یاران له هاوسه‌ره‌کانیان نزیک نه‌ده‌بونه‌وه به درێژایى مانگى ره‌مه‌زان به‌م ره‌فتارانه‌ش زیاتر پشتیان ده‌خوار ده‌وه و به‌زۆر دانیان به خۆیاندا ده‌گرت په‌روه‌ردگاریش ئایه‌تى [عَلِمَ اللَّـهُ أَنَّكُمْ كُنتُمْ تَخْتَانُونَ أَنفُسَكُمْ فَتَابَ عَلَيْكُمْ وَعَفَا عَنكُمْ]ى دابه‌زاند احمد و ابن جریر و ابن ابى حاتم ده‌گێرنه‌وه له باوکى کعب کورى مالک وه ده‌ڵێت خه‌ڵکى له مانگى ره‌مه‌زاندا ئه‌گه‌ر پێش به‌ربانگ بخه‌وتنایه و دوایى به ئاگا بهاتنایه‌ته‌وه نان و ئاو‌و خێزانه‌کانیان له خۆیان حه‌رام ده‌کرد تا ئێواره‌ى داهاتوو رۆژێکیان عمر له خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ردا صلى الله علیه وسلم بوو به‌ربانگى کرد‌و گه‌رایه‌وه ویستى له‌گه‌ڵ خێزانه‌که‌ى دا دروست ببێت ئه‌ویش وتى من نوستووم وتى من نه‌نوستووم ئینجا چووه لاى کعب یش هه‌مان ره‌فتارى عمر کرد بۆ به‌یانیه‌که‌شى عمر چووه خزمه‌تى پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم و پێى راگه‌یاند ئه‌وجا ئایه‌تى [مِنَ الْفَجْڕ]نازڵبوو بخارى له سهل کورى سعد وه ده‌گێرێته‌وه ده‌ڵێت ئایه‌تى [وَكُلُوا وَاشْرَ‌بُوا حَتَّىٰ يَتَبَيَّنَ لَكُمُ الْخَيْطُ الْأَبْيَضُ مِنَ الْخَيْطِ الْأَسْوَدِ مِنَ الْفَجْڕ]دایه‌زى ئینجا پیاوان ئه‌گه‌ر به‌رۆژو بوونایه په‌تێکى سپى و ره‌شیان ده‌به‌ست به قاچى خۆیانه‌وه و به‌رده‌وام ده‌یانخوارده وه تا هه‌ردوو په‌ته‌که‌یان به‌چاو ده‌بینى ئینجا خواى گه‌وره [مِنَ الْفَجْڕ]ى دابه‌زاند ئیتر بۆیان ده‌رکه‌وت په‌روه‌ردگاریش مه‌به‌ستى شه‌و رۆژه. سه‌باره‌ت به [وَلَا تُبَاشِرُ‌وهُنَّ]له [قتادة]وه ده‌گێرنه‌وه ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر یه‌کێک له هاوه‌ڵان له مزگه‌وتدا بمایه‌ته‌وه [اعتكاف]ى ببستایه و دوایه ده‌ربچووایه ئه‌وا دروست ده‌بوو له‌گه‌ڵ خێزانه‌که‌ى به‌پێى پێویستى خۆى و بۆ ئه‌مه‌ش ئایه‌تى [وَلَا تُبَاشِرُ‌وهُنَّ وَأَنتُمْ عَاكِفُونَ فِي الْمَسَاجِدِ]دابه‌زیه خواره‌وه

![هۆى دابه‌زینى ئایه‌تى[187]سووره‌تى البقره [أُحِلَّ لَكُمْ لَيْلَةَ الصِّيَامِ الرَّ‌فَثُ إِلَىٰ نِسَائِكُمْ]](https://old.quran-kurd.com/site/sites/default/files/imagecache/gewre/images_48_4_5.jpg)