سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
هۆى دابه‌زینى ئایه‌تى [189]سووره‌تى البقره[يَسْأَلُونَكَ عَنِ الْأَهِلَّةِ ۖ قُلْ هِيَ مَوَاقِيتُ لِلنَّاسِ وَالْحَجِّ]
نوسینى/بورهان محمد ئه‌مین
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
له ابن عباس وه ده‌گێرنه‌وه ده‌ڵێت خه‌ڵکى پرسیاریان کرد له پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم سه‌باره‌ت به‌نوێ بوونه‌وه‌ى مانگه‌کان په‌روه‌ردگاریش ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند له ابى العالیه وه ده‌گێرنه‌وه ده‌ڵێت هاوه‌ڵان پرسیاریان له پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم کرد وتیان بۆچى نوێ بوونه‌وه‌ى مانگه‌کان ئاوایه؟ ئه‌م ئایه‌ته‌ش هاته خواره‌وه هه‌روه‌ها ابن عباس و [معاذ]ى کورى جبل و [ثعلبة]ى کورى غنمه ده‌ڵێن وتمان ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا هۆى چى یه مانگ هه‌وه‌ڵ و کۆتای وه‌ک ده‌زووله‌یه‌کى باریک ده‌ست پێده‌کات له‌سه‌ر یه‌ک ته‌رز؟ پاشان گه‌وره ده‌بێت و رێک ده‌بێت و ده‌گه‌رێ ئینجا هێدى هێدى که‌م ده‌کات و ده‌گه‌رێته‌وه سه‌ربارى پێشووى خۆى و هه‌میشه له‌سه‌ر یه‌ک بار راگیر نابێت؟ بۆیه ئایه‌تى [يَسْأَلُونَكَ عَنِ الْأَهِلَّةِ ۖ قُلْ هِيَ مَوَاقِيتُ لِلنَّاسِ وَالْحَجِّ]و[وَلَيْسَ الْبِ]ن
ازل بوو پێشه‌وا بوخارى له برا وه ده‌گێرێته‌وه ده‌ڵێت له سه‌رده‌مى نه‌فامیدا ئه‌گه‌ر ئیحرامیان ببه‌ستایه ئه‌وا له پشته‌وه ده‌هاتن بۆبیت په‌روه‌ردگاریش ئایه‌تى [وَلَيْسَ الْبِرُّ بِأَن تَأْتُوا الْبُيُوتَ مِن ظُهُوڕ‌هَا]ى دابه‌زاند. [ابن ابى حاتم]و [حاكم]له جابر]ه‌وه ده‌گێرێته‌وه ده‌ڵێت هۆزێکى قوره‌یشى به‌ناوى [حمس] ه‌وه له‌گه‌ڵ ئیحرامدا له ده‌رگاکانه‌وه ده‌هاتنه ژووره‌وه به‌ڵام پشتیوانه و سه‌رجه‌م عه‌ره‌به‌کان له ده‌رگاوه نه‌ده‌هاتنه ژووره‌وه له‌کاتى ئیحرامدا به‌ڵام له کاتێکدا پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم له بێستانێکدا بوو بینیان له ده‌روازه‌ى ئاسایى بێستانه‌که‌وه هاته‌ده‌ره‌وه یه‌کسه‌ر به‌دوایدا [قطبة]ى کورى عامرى انصارى هات یارانیش وتیان پێغه‌مبه‌رى خوا [قطبة]ى کورى عامر پیاوێکى خراپه ئه‌ویش له‌هه‌مان ده‌رگاوه هاته‌ده‌ره‌وه پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم لێى پرسى چى واى لێکردیت به‌دواى مندا بێت؟ تۆم بینى واده‌که‌یت منیش وام کرد وتى من زۆر په‌له‌م [قطبة]ش وتى که‌واته منیش له‌سه‌رهه‌مان ئاینى تۆم ئینجا په‌روه‌ردگار ئایه‌تى[وَلَيْسَ الْبِرُّ بِأَن تَأْتُوا الْبُيُوتَ مِن ظُهُوڕ‌هَا]ى دابه‌زاند. [طياليسى]له مسند که‌یدا له برا وه ده‌گێرێته‌وه ده‌ڵێت پشتیوانه کان ئه‌گه‌ر له‌سه‌فه‌ر بگه‌رانایه‌ته‌وه که‌سیان له ده‌رگاوه نه‌ده‌چوونه ژووره‌وه ئه‌م ئایه‌ته‌ش له‌سه‌ر ئه‌وه دابه‌زى عبد کورى حمید له قیس ى کورى جترى نهشلى وه ده‌گێرێته‌وه ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر ئیحرامیان ببه‌ستایه ئه‌وا رۆژێک له ده‌روازه‌ى ده‌رگاکانه‌وه نه‌ده‌چوونه ژووره به‌ڵام حمس به‌پێچه‌وانه‌ى ئه‌وانه‌وه بوون پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم له بیستانێک دابوو پاشان له ده‌روازه‌ى سه‌ره‌کى بیستانه‌که‌وه هاته ده‌ره‌وه پیاوێکیش شوێنى که‌وت ناوى رفاعه ى کورى تابوت بوو له حمس یه‌کان نه‌بوو هاوه‌لا\ن وتیان ئه‌ى پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم رفاعه دوو روو بووه پێغه‌مبه‌ریش لێى پرسى چیت کرد؟ وتى شوێن پێ تۆم هه‌ڵگرت پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم فه‌رمووى من حمس یم کابراکه‌ش وتى خاوه‌نى یه‌ک ئاینینئینجا ئایه‌تى [وَلَيْسَ الْبِرُّ بِأَن تَأْتُوا الْبُيُوتَ مِن ظُهُوڕ‌هَا]

![هۆى دابه‌زینى ئایه‌تى [189]سووره‌تى البقره[يَسْأَلُونَكَ عَنِ الْأَهِلَّةِ ۖ قُلْ هِيَ مَوَاقِيتُ لِلنَّاسِ وَالْحَجِّ]](https://old.quran-kurd.com/site/sites/default/files/imagecache/gewre/images_48_4_6.jpg)