سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
فه‌زڵى نوێژه سوننه‌ته‌کان له‌ماڵه‌وه:
نوسینى/ناصح ابراهیم سازانى
نوێژه سوننه‌ته‌کانى پێش نوێژ و دواى نوێژه فه‌رزه‌کان فه‌زڵ و خێرى گه‌وره‌یان هه‌یه به‌تایبه‌تى ئه‌گه‌ر له‌ماڵه‌وه بکرێن, چونکه ده‌بنه هۆى پڕکردنه‌وه‌ى که‌م و کوڕی نوێژه فه‌رزه‌کان و به‌دوور بوون له ریایى و رووپامایى, مندالآن چاو له ئاکار‌و ڕه‌وشتى باوک و دایکیان ده‌که‌ن و رادێن له‌سه‌ر نوێژکردن, هه‌روه‌ها خێر‌و به‌ره‌که‌تیشه بۆ ناوماڵ و ماڵه‌کانیشتان نابێ به‌گۆڕستان نوێژى تێدا نه‌که‌ن.
* پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێت: (إِنَّ أَوَّلَ مَا يُحَاسَبُ بِهِ الْعَبْدُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ مِنْ عَمَلِهِ صَلَاتُهُ فَإِنْ صَلُحَتْ فَقَدْ أَفْلَحَ وَأَنْجَحَ وَإِنْ فَسَدَتْ فَقَدْ خَابَ وَخَسِرَ فَإِنْ انْتَقَصَ مِنْ فَڕيضَتِهِ شَيْءٌ قَالَ الرَّبُّ عَزَّ وَجَلَّ انْظُرُوا هَلْ لِعَبْدِي مِنْ تَطَوُّعٍ فَيُكَمَّلَ بِهَا مَا انْتَقَصَ مِنْ الْفَڕيضَةِ ثُمَّ يَكُونُ سَائِرُ عَمَلِهِ عَلَى ذَلِكَ) .
واته: یه‌که‌م کرده‌وه موحاسه‌به‌ى به‌نده‌ى له‌سه‌ر ده‌کرێ له قیامه‌تدا نوێژه, جا ئه‌گه‌ر چاک و ته‌واو بوون ئه‌وا سه‌رکه‌وتوو سه‌رفرازه, ئه‌گه‌ر ناته‌واو بوون ئه‌وه دۆڕاوو په‌شیمانه, ئه‌گه‌ر نوێژه فه‌رزه‌کانى که‌م و کووڕى هه‌بوو ئه‌وا په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێت: سه‌یرکه‌ن بزانن به‌نده‌که‌م چه‌نده نوێژى سوننه‌تى هه‌یه با فه‌رزه‌کانى پێ ته‌واو بکه‌ین و که‌م و کووڕیه‌کانى پێ پڕبکه‌ینه‌وه, هه‌روه‌ها هه‌موو کرده‌وه‌کانى تریشى به‌و شێوه‌یه ده‌بێت.
* پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێت: (إِذَا قَضَى أَحَدُكُمُ الصَّلاَةَ فِى مَسْجِدِهِ فَلْيَجْعَلْ لِبَيْتِهِ نَصِيبًا مِنْ صَلاَتِهِ فَإِنَّ اللَّهَ جَاعِلٌ فِى بَيْتِهِ مِنْ صَلاَتِهِ خَيْرًا) . واته: کاتێک نوێژه فه‌رزه‌کانتان له مزگه‌وت ته‌واو کرد, به‌شى ماڵه‌وه بهێڵنه‌وه له نوێژه سوننه‌ته‌کان, خواى گه‌وره پاداشتێکى زۆرتان ده‌داته‌وه له‌سه‌ر ئه‌و نوێژه سوننه‌تانه‌ى له‌ماڵه‌وه ئه‌نجامى ده‌ده‌ن.
* پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێت: (مَنْ صَلَّى صَلاةً لَمْ يُتِمَّهَا زِيدَ عَلَيْهَا مِنْ سَبَحَاتِهِ حَتَّى تَتِمَّ) . واته: هه‌ر موسوڵمانێ نوێژێک بکات به ته‌واوى ئه‌نجامى نه‌دات, ئه‌وا له‌و سوننه‌ت و ته‌سبیحاتانه‌ى که کردوویه‌تى بۆى ته‌واو ده‌کرێت.
* هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تى: (صَلُّوا أَيُّهَا النَّاسُ فِي بُيُوتِكُمْ، فَإنَّ أفْضَلَ الصَّلاَةِ صَلاَةُ المَرْءِ في بَيْتِهِ إِلاَّ المَكْتُوبَةَ) . واته: ئه‌ى خه‌ڵکینه نوێژبکه‌ن له ماڵه‌کانتاندا, چونکه خێرترین نوێژ نوێژى که‌سێکه له ماڵه‌وه بیکات جگه له نوێژه فه‌رزه‌کان.
* پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێت: (فضل صلاة الرجل في بيته على صلاته حيث يراه الناس كفضل الفريضة على التطوع ) . واته: خێرى نوێژى پیاوێ له ماڵه‌وه بیکات به‌سه‌ر ئه‌و نوێژه‌ى- خه‌ڵک ده‌یبینێ- وه‌ک خێر و گه‌وره‌یى نوێژه فه‌رزه‌کانه به‌سه‌ر سوننه‌ته‌کاندا.
* هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت: (صَلاَةُ الْمَرْءِ فِى بَيْتِهِ أَفْضَلُ مِنْ صَلاَتِهِ فِى مَسْجِدِى هَذَا إِلاَّ الْمَكْتُوبَةَ) . واته: خێر‌و گه‌وره‌یى نوێژى که‌سێ له ماڵه‌وه باشتره له‌و نوێژه‌ى له‌م مزگه‌وته‌ى مندا بیکات جگه له نوێژه فه‌رزه‌کان.
* ئیبن عومه‌ر ره‌زاى خوایان لێ بێ فه‌رمووى: پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم فه‌رموویه‌تى: (صَلُّوا فِى بُيُوتِكُمْ وَلاَ تَتَّخِذُوهَا قُبُورًا) . واته: نوێژ بکه‌ن له ماڵه‌وه ماڵه‌کانتان مه‌که‌ن به گۆڕستان.
* پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێت: وێنه‌ى ئه‌و ماڵه‌ى یادى خواى تێدا ده‌کرێت, ئه‌وه‌ى تێیدا ناکرێت وه‌ک زیندو مردوو جیاوازن .

