سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
گه‌وره‌یى دۆزه‌خى یه‌کان و ناشیرینى شێوه‌یان
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
له [ابو هريرة]ه‌وه سه‌لامى خواى له‌سه‌ر بێت فه‌رموویه‌تى [ما بين منكبى الكافر مسيرة ثلاثة ايام لراكب مسرع]واته نێوانى هه‌ردوو شانى بێ باوه‌ر ئه‌ندازه‌ى سێ رۆژه رێیه به سوارى ووڵاخێک که به خێرایى بروات. هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم له شوێنێکى تردا فه‌رموویه‌تى [ضرس الكافر اى ناب الكافر مثل احد وغلظ جلده مسيرة ثلاث] واته ددانى پێشه‌وه‌ى بێ باوه‌ر\ واته کڵبه‌ى به وێنه‌ى کێوى ئوحوده وه ئه‌ستورایى پێسته‌که‌شى سێ رۆژه رێیه . له فه‌رموودیه‌یه‌کدا هاتووه [ان الرجل من اهل النار ليعظم للنار, حتى يكون الفرس من اضراسة كاحد]
واته ئاده‌میزاد له دۆزه‌خدا بۆ ئاگر گه‌وره ده‌کرێت هه‌تا یه‌کێک له خرێ کانى ده‌بێته ئه‌ندازه‌ى کێوى ئوحد. هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تى [ان غلظ جلد كافر اثنان واربعون ذراعا, وان ضرسه مثل احد]واته پێستى بێ باوه‌ر ئه‌ندازه‌یى چل و دوو باڵ ئه‌ستور ده‌بێت وه خرێ یه‌کیش ده‌بێته ئه‌ندازه‌ى کێوى ئوحد. له ریوایه‌تێکى تردا هاتووه که پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم فه‌رموویه‌تى [ضرس الكافر يوم القيامة مثل احد, وعرض جلده سبعون ذراعا, وعضده مثل البيضاء, وفخدة مثل ورقان ومقعدة من النار مابينى وبين الربدة] واته له قیامه‌تدا خرێى بێ باوه‌ر وه‌ک ئوحده وه ئه‌ستورى پێسته‌که‌ى حه‌فتا باڵه قوڵى هێنده‌ى شاخى [بيضاء]ه وه‌رانیشى وه‌ک ورقان وه‌جێ له دۆزه‌خدا ئه‌ندازه‌یى نێوان من و ره‌بزه‌یه. دیاره هه‌تا جه‌سته و لاشه گه‌وره تر بێت زیاتر ئازار و ئه‌شکه‌نجه له دۆزه‌خدا ده‌چێژیت. هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌رى ئازیز صلى الله علیه وسلم فه‌رموویه‌تى [شفاعتى اكثر من مضر وان من يعظم للنار حتى يكون احد زواياها] واته هه‌ندێ له ئووممه ته‌که‌م به شه‌فاعه‌تى من ده‌چنه به‌هه‌شته‌وه که ژماره‌یان له تیره‌ى [مضر] زۆر تره وه‌هه‌ندێ له ئوممه‌ته‌که‌م ده‌چنه دۆزه‌خه‌وه تاکو ئه‌وه‌نده‌ى گۆشه‌یه‌کى دۆزه‌خ گه‌وره ده‌کرێن خواى گه‌وره‌ش ده‌فه‌رموێت [يَوْمَ نَقُولُ لِجَهَنَّمَ هَلِ امْتَلَأْتِ وَتَقُولُ هَلْ مِن مَّزِيدٍ ]ق/٢٨-٢٩ واته له‌و رۆژه‌دا به‌دۆزه‌خ ده‌ڵێن ئایا پر بوویت؟ ئه‌ویش ده‌ڵێت ئایا زیاتر هه‌یه بیهێنین. واته دۆزه‌خ ئه‌وه‌نده فراوانه که پربوونى بۆنى یه.

