سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
پرسیارى ٣٦/ له قورئاندا چه‌ندێک گرنگى دراوه‌ته یه‌کتایى کردنى خوا ؟......عقيدة
نوسینى : تاریق حسین
ئاماده‌کردنى : دلاوه‌ر کوردى
وه‌ڵام/ قورئانى پیرۆز هه‌موى هه‌ر له یه‌که‌م ئایه‌ته‌وه تا دواین ئایه‌تى, باس له جۆره‌کانى یه‌کتایى کردنى خواى گه‌وره ده‌کات ٠
چونکه قورئان یان هه‌واڵه له‌باره‌ى ئه‌و سیفه‌ت و ئاوه‌ڵناوانه‌وه که پێویسته خواى گه‌وره‌ى پێ وه‌سف بکرێت وه یان هه‌واڵه له باره‌ى
ئه‌و سیفه‌تانه‌وه که دروست نیه خواى پێ وه‌سف بکرێت, به‌ڵکو ده‌بێت خواى گه‌وره پاک و بێگه‌رد رابگیرێت له‌و سیفه‌تانه, چونکه سیفه‌تى که‌م و کورى و ناته‌واوین, ئه‌مانه‌ش به‌رى به‌شى یه‌که‌مى یه‌کتایى کردنى خوا ده‌که‌وێت که ناسین و سه‌لماندنه (تَوحِيدُ المَعڕفة والإثبَات ) ٠
وه یان فه‌رمان کردنه به ته‌نها په‌رستى خوا و هاوبه‌ش بڕیار نه‌دان بۆى و دور که‌وتنه‌وه له‌و په‌رستراوانه‌ى که‌خه‌ڵکى ده‌یانکه‌نه هاوبه‌ش و هاوتاى خواى گه‌وره, و کوفر پێ کردنیشیان, که ئه‌مانه‌ش به‌رى به‌شى دووه‌مى یه‌کتایى کردنى خوا ده‌که‌وێت که مه‌به‌ست و داواکردنه (تَوحيدُ القَصد والطَّلَب) ٠
هه‌روه‌ها قورئان یان فه‌رمان ده‌کاته شتێک بکرێت, وه یان فه‌رمان ده‌کاته شتێک نه‌کرێت وه یان داواکردنه له به‌نده‌کانى خوا که‌وا گوێڕایه‌ڵى خوا و پێغه‌مبه‌رانى بکه‌ن ئه‌مانه‌ش هه‌مو له مافه‌کانىیه‌کتایى کردنى خواى گه‌وره‌ن (حُقُوق التّوحِيد) ٠
هه‌روه‌ها قورئان یان هه‌واڵى رێزگرتنى خوایه له‌وانه‌ى یه‌کتایى ئه‌و ده‌که‌ن له یارمه‌تى دانیان و سه‌رخستنیان له دونیادا وه ئه‌و رێزه‌شى که لێیان ده‌گیرێت له دوارۆژدا وه یان هه‌واڵى هاوبه‌ش بڕیاده‌ران و ئه‌و سزایه‌ش که توشیان ده‌کات له دونیادا, و ئه‌وه‌شى که بۆیان ئاماده کراوه له دوارۆژدا, که ئه‌وه‌ش پاداشتى ئه‌وانه‌یه که‌وا یه‌کتایى خوا ده‌که‌ن وه ئه‌وانه‌شى که هاوبه‌ش و هاوه‌ڵى بۆ بڕیار ده‌ده‌ن و یه‌کتایى ناکه‌ن ٠
که‌وابو قورئان هه‌موى باس له توحید و یه‌کتاپه‌رستى ده‌کات .

