سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
سوڕه‌تى (الفاتحة)
نوسینى : عه‌مر خالد
وه‌رگێڕانى : بورهان محمدامین
ئه‌ندازیار عوسمان
ئاماده‌کردنى : چێنه‌ر
له‌مه‌ککه هاتۆته خواره‌وه و ژماره‌ى ئایه‌ته‌کانیشى (7)ه و پێنجه‌م سوڕه‌ته له زنجیره‌ى هاتنه خواره‌وه‌دا.
جاده‌بێت نهێنى ئه‌م سوڕه‌ته چى بێت که‌له‌سه‌ره‌تاى قورئاندا هاتووه ؟ بۆچى به‌دایکى قورئان ناونراوه ؟ بۆچى به‌لایه‌نى که‌مه‌وه ده‌بێت ١٧جار له‌شه‌وو ڕۆژیّکدا ئیماندار له‌نویژه‌کانیدا بیخوێنێت ؟ بۆچى نوێژ به‌بێ خوێندنى دروست نیه؟
گرنگیه‌که‌ى:
پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم ) به‌یه‌کێک له‌هاوه‌ڵانى فه‌رموو : وه‌ره باگرنگترین سوڕه‌تى قورئانت فێربکه‌م .. ئه‌ویش ووتى : ئه‌وه کامه‌یه ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم )؟ ئه‌ویش سوڕه‌تى فاتیحه‌ى بۆ خوێند.
هه‌روه‌ها کاتێک که خواى گه‌وره له سوڕه‌تى (الحجر)دا باسى گه‌وره‌یی قورئان ده‌کات ده‌فه‌رموێت : (ولقد اتيناك سبعا من المثاني والقراّن العظيم ) الحجر/٨٧
واته: سوێند بێت (ئه‌ى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم ) ئێمه حه‌وت ئایه‌تمان پێ به‌خشیویت که‌بریتى یه له سوڕه‌تى فاتیحه هاوڕێ له‌گه‌ڵ قورئانى گه‌وره و مه‌زندا.
پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تى : سویندم به‌وکه‌سه‌ى گیانى منى به‌ده‌سته خواى گه‌وره له ته‌وڕات و ئینجیل و زه‌بور و فورقاندا وێنه‌ى ئه‌م سوڕه‌ته‌ى ڕه‌وانه نه‌کردووه..
جاله‌به‌ر ئه‌و گرنگى و پیرۆزییه‌ى چه‌نده‌ها ناوى لێنراوه وه‌کو : ( أم القرا‌ن ، السبع المثانى ، الوافية ، الكافية ) .
ئه‌م سوڕه‌ته وه‌کو نور ژیانى ئیماندار ڕووناک ده‌کاته‌وه و خێروبێرێکى خوایی یه‌و ده‌روازه‌ى ئاشوب و ناخۆشى لێ داده‌خات و ده‌رگاى خێر و خۆشى بۆ ده‌کاته‌وه ،به‌ڵام به‌داخه‌وه زۆربه‌ى موسوڵمانان وه‌کو پێویست گرنگى ئه‌م سوڕه‌ته نازانن و له‌واتا پیرۆزه‌کانى تێناگه‌ن، که‌هه‌موو واتاکانى قورئانى له‌خۆ گرتووه و هه‌موو ئامانجه‌کانى دیارى کردووه..

