سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌که‌تدا ده‌که‌ی له ماوه‌ی سووڕی مانگانه‌یدا؟
و. هێور خه‌لیل / هه‌ولێر
ژماره‌یه‌کی زۆری ئافره‌تان له سه‌رتاسه‌ری جیهان له مانگێکدا هه‌فته‌یه‌ک زیاتر یاخود که‌متر، به‌هۆی ئه‌و گۆڕانکارییه فسیۆلۆجیانه‌ی به‌سه‌ریاندا دێت ده‌که‌ونه سووڕی مانگانه‌وه، ئه‌م حاڵه‌ته‌ش کاریگه‌ری به‌سه‌ر لایه‌نی ده‌روونی و سه‌لیقه و سۆزی ئافره‌ت جێده‌هێڵێت.
لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی به‌رازیلی که له به‌شی نه‌خۆشییه ده‌روونیه‌کانی زانکۆی (ئؤنيب) له شاری ساوپاولۆ ده‌رچووه، تیشک ده‌خاته سه‌ر ئه‌و ناڕه‌حه‌تیانه‌ی ئافره‌ت هه‌موو مانگێک به‌هۆی سووڕی مانگانه‌ی روبه‌ڕووی ده‌بێته‌وه، بۆ چۆنییه‌تی مامه‌ڵه‌کردنی پیاو له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌که‌ی له‌م حاڵه‌ته‌دا چه‌ند رێنماییه‌ک ده‌خاته‌ڕوو:
گاڵته‌کردن هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌یه
به‌ر له هه‌موو شتێک ده‌بێت پیاو به شێوه‌یه‌کی ئاسایی بڕوانێته ئه‌م حاڵه‌ته‌ی به‌سه‌ر ئافره‌تدا دێت و به هیچ شێوه‌یه‌ک قسه‌یه‌ک یاخود گوفتارێکی له ده‌می ده‌رنه‌چێت که تام و بۆنی گاڵته‌کردن به ئافره‌تی تیابێت، چونکه
هه‌ڵوێستی له‌م جۆره کێشه‌ی ده‌روونی زیاتر بۆ ئافره‌ت دروست ده‌کات و له‌وانه‌شه ببێته هۆکارێک بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ژیانی هاوسه‌ری.
ئاگاداری کاتی ده‌ستپێکردن به
به‌پێی هه‌مان لێکۆڵینه‌وه پێویسته پیاو ئاگاداری سه‌ره‌تا و کۆتایی ده‌ستپێکردنی سووڕی مانگانه‌ی هاوسه‌ره‌که‌ی بێت تاکو بزانێت چ کات پێویسته مامه‌ڵه‌یه‌کی تایبه‌تتر له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌که‌یدا بکات، به‌تایبه‌ت ئه‌و ئافره‌تانه‌ی له سووڕی مانگانه‌دا روبه‌رووی ئازاری زۆر و تێکچوونی باری ده‌روونیی زه‌ق ده‌بنه‌وه.
له بابه‌ته ناکۆکه‌کان دووربکه‌وره‌وه
به ره‌چاوکردنی حاڵه‌تی ده‌روونیی ئافره‌ت له‌م کاته‌دا، پێویسته پیاوان خۆیان به‌دوور بگرن له باسکردنی ئه‌و بابه‌تانه‌ی مایه‌ی ناکۆکین له‌نێوان هه‌ردوولادا، هه‌روه‌ک پێویسته له کاتی تووڕه‌بوون یاخود هه‌ڵچوونی خێزانه‌که‌ی هه‌وڵی سارکردنه‌وه و دوورخستنه‌وه‌ی کێشه‌کان بدات.
پێی مه‌ڵێ له قه‌یراندایت
ئه‌گه‌ر هه‌ر مامه‌ڵه‌یه‌کی نائاساییت بینی له هاوسه‌ره‌که‌ت پێی مه‌ڵێ ئه‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌یه که له سووڕی مانگانه‌دایت، چونکه ئافره‌ت له‌م کاتانه‌دا ناتوانێت لێکدانه‌ی هه‌ڵسوکه‌وته‌کانی بکات.
شتی له‌ناکاو ئه‌نجام مه‌ده
به‌هۆی سووڕی مانگانه هه‌ندێ ئافره‌ت ده‌که‌ونه حاڵه‌تی خه‌مۆکی، بۆیه هه‌ر کارێکی له‌ناکاو ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر دڵخۆشکه‌ریش بێت له‌وانه‌یه ببێته هۆکارێک بۆ گرفتاربوونی زیاتر لایه‌نی ده‌روونی ئافره‌ت، چونکه خه‌مۆکی توانای قبوڵکردنی رووداوی له‌ناکاو لای مرۆڤ لاواز ده‌کات.
سه‌رسووڕماو مه‌به
ئه‌گه‌ر بینیت هاوسه‌ره‌که‌ت حه‌زی خواردنی یاخود پۆشینی جلی جوانی نه‌ماوه، سه‌رسووڕمانی خۆت پیشان مه‌ده و پرسیاری ئه‌و حاڵه‌ته‌ی لێ مه‌که، چونکه به‌هه‌ڵه پیشاندانی هه‌ڵسوکه‌وته‌کانی له‌م قۆناغه‌دا هه‌ستی بچووکی لای ئه‌و دروست ده‌کات.
ئافره‌تان شته‌کان گه‌وره ده‌که‌ن
له‌م حاڵه‌ته‌دا شته بچووکه‌کان لای ئافره‌ت گه‌وره و قه‌یراناوی ده‌بن، وه‌ک ئه‌وه‌ی له‌وانه‌یه ئافره‌ت گله‌یی له پاک و خاوێنی پیاو بکات و ره‌خنه له دانه‌ناوه‌ی سابوون یاخود خاولی یاخود هه‌ر شتێکی بچووکی تر بکات، بۆیه ده‌بێت پیاو ره‌چاوی ئه‌م شتانه بکات و قبوڵی ره‌خنه‌کان بکات.
چاره‌سه‌ر مه‌دۆزه‌ره‌وه
له کۆتاییدا لێکۆڵینه‌وه‌که ده‌ڵێت: دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بۆ کێشه‌کانی ئافره‌ت له ماوه‌ی سووڕی مانگانه‌دا له هه‌موو شت زیاتر ئافره‌ت تووڕه‌تر ده‌کات، چونکه ئافره‌ت هه‌ست به‌بێده‌سه‌لآتی ده‌کات له دۆزینه‌وه‌ی چارسه‌ر. بۆیه پێویسته پیاو ته‌نها گوێ له هاوسه‌ره‌که‌ی بگرێت.

